٢٨\٢\٢٠١٣
ئاگاداری
بەڕێوەچوونی
کۆنفرانسی "مافی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستاندا".
لە
درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا و بۆ باشتر ناساندنی دۆزی کورد بە
رای
جیھانی و ھێنانە بەرباسی لە ناوەندە جیھانییەکاندا و بە ئامانجی بە نێۆنەتەوەیی کردنی ئەو دۆزە، کۆنفرانسێک لە ژێر "ناوی مافی کورد لە ھەر
چوار پارچەی کوردستاندا" لە لایەن ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ و
رێکخراوی مەڕاپ (بزووتنەوەی دژ بە ڕاسیزم و بۆ دۆستایەتی نێوان گەڵان)
لە ڕۆژی ١ی ئاداری ٢٠١٣ لە بنکەی کۆمیساریای مافی مرۆڤی نەتەوە
یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ بەڕێوەدەچێ.
لەو کونفرانسەدا چالاکانی مافەکانی مرۆڤ لە ھەر چوار پارچەی کوردستان
ھەوڵی روونکردنەوەی بارودۆخی مافەکانی گەلی کورد لە ھەموو بەشەکانی
کوردستاندا بۆ بەشداربووان دەدەن.
لە ڕۆژانی دواییدا
روونکردنەوەی
پتر لە سەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەو
کۆنفرانسە بڵاودەکرێتەوە.
ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
٢٦\٢\٢٠١٣
|