په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١٠\٢٠١١

ئاگادارییەک بۆ ئەندامانی کۆمیتەی سکاڵا.

 

کۆمیتەی سکاڵا کە پێک هاتووە لە چەندین یاساناس و چالاکڤانی مەدەنی و کەسوکاری قوربانیان و پەرلەمانتار کە چەندین رێکخراو کەمپین پشتیوانی لێدەکەن تێدەکۆشێت بۆ بە دادگایی گەیاندنی تورکیاو ئێران کە بەرامبەر بە خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیان ئەنجام داوە.


کەسوکاری قوربانیان وەکالەتیان بۆ پارێزەرە خۆبەحشەکانی کۆمیتەکەمان کردووە ،بۆ ئەوەی ئەرکە یاساییەکانی خۆیان بۆ تۆمارکردنی سکاڵا بە جێ بگەیەنن. هەر لەم پێناوەدا پێنج پارێزەر خۆبەخشانە ئەو ئەرکەیان گرتۆتە ئەستۆ.

بۆ راپەڕاندنی کارەکانی داهاتوو کۆمیتەی سکاڵا کۆبوونەوەی دووەمی خۆی رۆژی دووشەممە بەرواری 3-10-2011 کاتژمێر 4:00 بە کاتی هەولێر ،لە شاری هەولێر لە بارەگای رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان (سەر جادەی سی مەتری نزیک فندق فەرید) ئەنجام دەدا.


هەر رێکخراو کەسایەتی و چالاکڤان و کەسوکاری قوربانییه‌ک خوازیارن پشکداریی بکەن پەیوەندیی بکەن:
07503714620

رێکخراوە پشتیوانەکان:
چاودێری کوردۆساید
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان
ساندیکای پارێزەرانی کوردستان
رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
رێکخراوی قوربانیانی بالیسان
سەنتەری رۆشنبیری پردێ،
کەمپینی دژی داگیرکەرانی کوردستان
رێکخراوی پاو-هەولێر
یەکێتی لاوانی دیموکراتی لە کوردستانی عێراق
گۆڤاری هاودەم
 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک