ئاگادارییه‌ک بۆ سه‌رجه‌م کورده‌کانی ئه‌وروپا و کوردستان.
چیرۆک سایه بۆ سه‌رجه‌م کوردانی ئه‌وروپا و کوردستان،
داوایه‌کی ڕه‌وای خۆمان هه‌یه که ده‌بێ بیگه‌یه‌نێنین به هه‌موو جیهان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌بێ هاوار بکه‌ین بڵێین یاسای له سێداره‌دان هه‌ڵگیرێ له‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد له کوردستانی خۆرهه‌ڵات.
تکامان وایه هاوکاریمان بکه‌ن، داوا له هه‌موو ڕێکخراو و حیزبه سیاسیه‌کانی ئه‌وروپا و ڕێکخراوی ژنانی ئه‌وروپا ده‌که‌ین بێده‌نگ نه‌بن و هه‌لوێست وه‌رگرن، مه‌ترسن له کورسیه‌کانتان.. مه‌ترسن له‌وه‌ی که کاره‌که‌تان له ده‌ست ده‌ده‌ن، بترسن له‌وه‌ی که ڕۆژ به ڕۆژ دوژمنان داگیرمان ده‌که‌ن و هه‌ناسه‌مان له‌به‌ر ده‌بڕن، ئه‌گه‌ر وا بڕوا ئه‌وا حکومه‌تی ئێران میلله‌ته‌که‌مان قه‌ڵاچۆ ده‌کا و که‌سێکیش نایه‌ته وه‌ڵام، ئێمه ده‌بێ خۆمان مافی خۆمان بسێنیین.. که‌س ئاگای له ئێمه نییه، ئه‌وه کوره‌د قڕانه کورد قڕان.. با هه‌موومان راپه‌ڕین و به‌ر به‌م نه‌هامه‌تته بگرین که به‌سه‌رماندا هاتووه، با ئیتر به‌س بێ.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌که‌ن، له داهاتودا ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نینن که چ ڕۆژێک خۆپیشاندان ده‌کرێ له هۆڵه‌ندا، ئێستا چاوه‌ڕێیی وه‌ڵامی پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ین، گه‌ر وه‌لام دراینه‌وه ئه‌وا کات و شوێنی خۆپیشاندانه‌که رایده‌گه‌یه‌نین، هیوادارین تێکڕای کوردان له هه‌ر جێیه‌ک هه‌ن هاوکار و پشتوپه‌نای یه‌کتر بن به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ جیاوازییه‌ک.
11\11\2009
|