٢٢\١٠\٢٠١٢
ئاگادارییەک لە
یەکێتی خوێندکارانی کوردستانەوە
سەبارەت بە
بەندکراوە سیاسییە کوردەکانی باکوور.
بۆ پشتگیرییکردن لە مانگرتن و لە داخوازییەکانی بەندکراوە سیاسییە
بێتاوانەکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستاندا.. رێپێوانێکی ناڕەزایی
دژ بە رژێمی فاشستی تورکیا سازدەکەین.. بۆ گوزارشتکرن و دەربڕینی
ناڕەزایی دژ بەو سیاسەتە رەگەزپەرستییەی رژێمی تورکیا.. کە ناکرێ لەوە
پتر بێ دەنگ ببین و ھەڵوێستمان نەبێ.
داواش لە کوردانی دڵسۆزی شاری بێرگن و دەوروبەری دەکەین.. بۆ
گوزارشتکردن لە ناڕەزایی خۆیان دژ بە تورکیا و.. بۆ پشتگیرییکردنیان لە
داخوازییەکانی زیندانە سیاسییەکان.. ئامادەبن بۆ بەشدارییکردن لەو
رێپێوانەدا.. کە ئەرکێکی نیشتمانیی ھەموومانە.
کات و شوێنی گردبوونەوە بۆ رێپێوانەکە:
رۆژ: چوارشەممەی داھاتوو، رێکەوتی
٢٤\١٠\٢٠١٢.
کاتژمێر: چوار و نیوی دوای نیوەڕۆ.
شوێن: سەنتەری شاری بێرگن - لە بەردەم
بەردە شینەکە ( بلوستاین).
سوپاسی ئامادەبوون و بەشدارییکردنتان دەکەین.
یەکێتی خوێندکارانی کوردستان ــ بێرگن
/ نەرویج
٢١\١٠\٢٠١٢
|