په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

 

 

ئاگادارییه‌ک و هه‌واڵێک له‌ لایه‌ن فیدراسیۆنی‌ سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی :

 

 

 میونخ 28-11-2007


خۆپێشاندانی گەورە لە ووڵاتی ئەڵمانیا دژ بەناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عێراقی بەرێ دەخرێت.

 


رۆژی شەمە 8-12 لە شاری میونخ خۆپێشاندان دژ بەناردنەوەی بەزۆرە ملی پەنابەرانی عیراقی لەلایەن( رێکخراوی گەنجانی بێ سنور،کاروانی بەرگری لەمافەکانی پەنابەران و کۆچبەران...)هەروەها بە پشتیوانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی و چەند ئەندام پەرلەمانی ئەو شارەو حزبی سەوزی ئەڵمانیا و بەرپرسی شارەوانی و چەندین رێکخراوی بەرگری لەماکانی پەنابەران رێک دەخرێت.
داواکاریەکانی ئەم خۆپێشاندانە دژ بە:


1. ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عیراقی
2. وەرگرتنەوەی مافی پەنابەری لە پەنابەرە عیراقیەکان
3. رێگە پێنەدانی مافی کارکردن و مانەوە لە ئەڵمانیا


خۆپێشاندەران لە (Schwanthalerhohe) کۆدەبنەوە پاشان مارشەکە بەرێپێوان بەرو وەزارەتی ناوخۆی پاڤارییا (Odeonsplatz) درێژە دەکێشێت.
( دەشتی جەمال) سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بۆ ئەم خۆپێشاندانەوە و زنجیرەیەک چالاکی دیکە لەپێناو بەرگری لەمافەکانی پەنابەرانی عیراقی بانگهێشتکراوە ، بەشداری دەکات.


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە(رێبەر حمە ساڵح) هەڵسوراوی فیدراسیۆن و لە رێکخراوی گەنجانی بێ سنور لەشاری میونخ
بە ژمارەی (00491795719474).
 

 

________________________________________________________________________

 

 

 

داربی 28-11-2007


هەواڵی گیان لەدەستدانی بەکری وەستا عەلی بەکارەساتێکی دڵتەزێن .


بەداخێکی گرانەوە هەواڵی مەرگی (بەکری وەستا عەلی)مان پێگەیشت ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەشاری داربی _بەریتانیا بەکارەساتێکی دڵتەزێن.
ئێمە وێرای پرسەو سەرخۆشی لەکەسو کاری ئەزیزی( بەکر ) خۆمان بەهاوبەش دەزانیین لەم خەمەدا.
هاوکات سەرخۆشی لە سەرجەم ئەندامانی فیدراسیۆن و پەنابەران دەکەین بەگیان لەدەست دانی ئەم ئەزیزەمان کە دۆست وئەزیزی ئێمە و پەنابەران بووە.
ئێمە هەوڵ ئەدەین لە داهاتوودا ووردەکاریەکانی ئەم هەواڵە بڵاوبکەینەوە.


 


IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com