ئاگاداری
و چالاکی و هەڵسورانەکانی فیدراسیۆنی پەنابەران.
*
نامهیهک له زیندانهوه:
فهرموو لهسهر ئهم لینکهی خوارهوه
کرته بکه بۆ خۆێندنهوهی نامهکه:
نامهی پهنجاو یهک پانابهر له زیندانهکانی
بهریتانیا بۆ سهرۆکی حکومهتی ههرێمی کوردستان.
*
گرتووخانەی کۆَڵن برۆک.
ناردنەوەی 55 پەنابەری کورد
نەتوانرا جێ بەجێبکرێت.
ئیبراهیم لەگرتووخانەی دەستبەسەری برۆک هاوس وە بەسکرتارێتی فیدراسیۆنی
ڕاگەیاند"دۆێنێ بەیانی جارێکی تر بەشێوازێکی ئەوپەری ناشارستانیانە
دەرگای ژوورکانیان کردینەوە و داوایان کرد خۆمان کۆبکەینەوە کە دیپۆرتی
کوردستان دەکرێنەوە"
ئیبراهیم یەکێک لەو پەنابەرەی هەوڵی خۆکوژی دا بەسکرتێری فیدراسیۆنی
ڕاگەیاند"دوای ئەوەی ئاگادارییان کردمەوە بەزۆر ڕەوانەی کوردستانمان
دەکەنەوە ،کتریەک ئاوی گەرم ئامادەکرد بیکەم بەخۆمدا و پاشان دەستم
بخەمە ناو کارەباکەوە بەڵام دوای ئەوەی پیان زانی تەواوی کارەبای
ژوورەکەمیان بڕی،لەبەرئەوەی زۆر بیزاریان کردوم من هیچ کەسم لەکوردستان
نەماوە نازانم حکومەتی هەرێم بۆ وازمان لێنا هێنن ژیان بکەین"
ئیبراهیم ئەوەشی ووت"ماوەی 5 ساڵە لە ووڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر
دەبەم هیچ کێشەیەکی یاسایم نەبوو"
سۆران لەگرتووخانەی دۆنکاسەرەوەووتی"ئێمە ژمارەمان 6 پەنابەرە و
ئاگاداریان کردینەوە خۆمان کۆبکەینەوە دەمان نێرنەوە"
سکرتێری فیدراسیۆن ووتی"دوای ئەوەی شەۆێک پێشتر لەلایەن پەنابەرەکانەوە
ئاگادارکراوینەوە کە جارێکی تر حکومەتی بەریتانیا بەنیازە ئەو
پەنابەرانە بنێریتەوە بۆ کوردستان ،تەواوی میدیاکانمان ئاگادارکردەوە
وبەژمارەیەک ئەندام پەرلەمانەوە ورێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان
پەیوەندیمانکرد خۆشبەختانە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە بۆ ماوەیەکی
نادیار ڕاگیراوە "
دەشتی ئەوەشی ووت"ئەو دۆخە دژوارەی لەسەر پەنابەران قورستر بووە
بەرهەمی هاوکاری و یارمەتیو ئامادەی حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستانە
،ئەوان بەعەمەلی ئامادەییان نیشان نەداوە کە پەنابەرانی بەزۆر نێراوە
وەرناگرنەوە لەوەش زیاتر بەڕەسمی لەهیچ شۆێنێک ڕایان نەگەیاندوە ئەوان
لەگەڵ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران نیین ئەوەی ئێستا لێرەوە لەۆێ لەژیر
فشاری نارەزایەتی پەنابەراندا وتوویانە ناکرێ بەهەڵویستێکی ڕەسمی
لەسەریان حساب بکرێت"
سکرتێری فیدراسیۆن ڕایگەیاند"پێویستە ناڕەزایەتیەکانی پەنابەران دژ بە
زۆر ناردنەوەیان لە ئایندەدا زیاتر لەسەر حکومەتی عێراقی و حکومەتی
هەرێمی کوردستان چەق ببەستێ تا پەشیمان ببنەوە، دەستبکێشنە دەرەوە لە
بازنەی هاوکاری وتەوافقات لەسەر حسابی ژیانو ئایندەی پەنابەران"
کاروان لە کۆڵن برۆکەوە ووتی" 55 پەنابەری کورد لەگرتووخانە
دەستبەسەرەکانی ( کۆڵن برۆک،تنزلی هاوس ،برۆک هاوس ،دۆڤەر،ئۆکنتن،دۆنکاسەر
ڕاگیراوین هەموومان هاووڵاتی هەرێمی کوردستانین" .
*
سوید.
بەرپرسی فیدراسیۆن لە شاری
یۆتۆبۆری سەردانی پەنابەرە گیراوەکان دەکات.
ریبوار حسین بەرپرسی فیدراسیۆن لەشاری پۆتۆبۆری ووتی"فیدراسۆنی پهنابهرانی
عێراقی بههاوکاری ڕیکخراوی ئیرانیانی بێ سنوور ڕۆژی27/10/2009 کات
ژمێر دوو پاش نیوهرۆ بهکاتی سوید سهردانی سجنی کۆلهرێت مان کرد لهشاریۆتۆبۆری
لهگهڵ چهند پهنابهرێکی دهست بهسهر چاوپێکهوتنمان کرد لهکۆی
پهنجا پهنابهر توانیمان چواریان ببینین لهبهر کهمی ماوه پێمان
که .....ئهم بهرێزانه بوون
هاوبهش جلال.....ڕێباز عهلی محمد....ئازاد ئیسما عیل ... ههژار احمد
شهریف
بهپێ ی ووتهی ئهمپهنابهره دهست بهسهرانه باری دهرونیان زۆر
خراپه و ماوهی چهند ساڵێکه لهسویددا دهژین وخۆیان ژیانی خۆیان
بردوه بهڕێوه وبهشێوهیهکی یاسای ژیاون و هیچ نایاساییهکیان نهبوه
،کهچی حکومهتی سوید بهبێ شهرمانه کهوتۆته ڕاونان و گرتنی پهنابهران
بهپێ ی ئهو ڕێکهوتن نامهییهی لهنێوان داههیه لهگهڵ عێراقدا "
ریبوار ئەوەشی ووت" جگه لهوهی پهنابهرێک بهناوی مهریوان دهمی
خۆی دوریوهتهوه وچهند چهقۆیهکیشی لهخۆی داوه بهڵام پۆلیس سهرباری
ئهم وهزعهش کهلهپچهی دهست و قاچیان کردوهو لهریگای فڕۆکهخانهوه
ناردویانهتهوه بۆ بغداد "
بۆ پەیوەند بە فیدراسیۆنی لەشاری یۆاتۆبۆری پەیوەندی بکەن بە ریبوار
حسین لە رێگا ئیمیلی:
Rast-1990@hotmail.com
*
لەندەن.
خۆپیشاندانی هاوبەش دژ بە
ناردنەوەی پەنابەران بۆ بەغدا بەرپاکرا.
ڕۆژی26-10 فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە هاوبەشی ژمارەیەکی
بەرچاو لە رێکخراوەپەنابەریو شەبەکەی دژی بەدیپۆرتی پەنابەران لە
بەردەم بارەگای وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە لەندەن دژ بە ناردنەوەی
بەزۆری پەنابەران بۆ فرۆکەخانەی بەغدا خۆپیشاندانێکی نارەزایەتیان
سازکرد.
لەم خۆپیشاندانەدا چەندین پلاکارت لەژیر دروشمی(مافی پەنابەری مافی
ئینسانە..نا بۆ دیپۆرتی پەنابەرانی عیِراقی..عێراق نائەمنە کوردستان
نائەمنە......پەنابەرانی عێراقی قوربانی جەنگ و داگیرکارین.... لەگەڵ
ووتنەوەی چەندین شیعاری جۆراجۆری نارەزایەتی کە داواکاریەکانی
پەنابەرانی لەخۆدەگرت لەلایەن (ئاسۆ گۆران ،سەمیرە ئەحمەد ،ریچرد)
بەگۆی کارمەندان باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆدا گەیاندرا .
پاشان دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن لەووتەیەکدا سەرباری سوپاسگوزاری
لە هەوڵەکانی رێکخراوەپەنابەریوە ئینسانیەکان سەبارەت گێرانەوەی 30
پەنابەری دیپۆرتکراوە لە بەغداوە بۆ بەریتانیاو ئازادکردنی 6 لەو
پەنابەرانەو ، بەتوندی ئیدانەی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عێراقی کرد
لەلایەن حکومەوتی بەریتانیا وژمارەیەک لە ووڵاتە ئەوروپیەکان
ووتی"جێگای شەرمەزاریە 6ساڵ دوای جەنگو وداگیرکاری دەلێن عیراق
ووڵاتێکی ئارامە پەنابەرانی عیراقی بۆ بنیرنەوە! کوا ئەمنیت کوا
هیزەکانی پاراستن کە بەم رۆژگارە خەڵکی بێ تاونی عیراق باجی سیاسەتە
چەوتەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانانی ئەدەن .. پەنابەران قوربانی ئەو دۆخە
نائارامەن کە بەسەریاندا داسەپێنراوە وەلەسەریانە ئاکامەکەی قبوڵ بکەن
" هەروەها ووتی" وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا 4ساڵە سیاسەتی بەزۆر
ناردنەوەی پەنابەرانی عیراقی پەیرەوی لێدەکات وزەختو زۆر دەهێنێ بۆ
پەنابەران وەک تاوان باری جەنگی چاویان لێدەکات پێویستە ئەم سیاسەتەی
رابگرێت " لەکۆتایدا تاکیدی کرد لەسەر یەک ریزی و هاوپشتی
رێکخراوەپەنابەری وئینسانیەکانی لە گرنگی هەوڵەکانی یان لەگەڵ خەڵکی
ئازادی خواز و ئینسان دۆستی ئەوروپا دژ بەو فشارو زەختو زۆرەی بۆ
پەنابەرانی عێراقی دەهێنرێت. و وپاشان ئامادەبوان بە دەقەیەک وەستان بۆ
ڕیزگرتن لە قوربانیانی کارەساتە خۆیناوێکەی شاری بەغدا ریز لێگیرا.
شایەنی باسە یەکێک لەو پەنابەرە دیپۆرتکراوانەی لەشاری بەغدا
وەگەڕێنرابووە لە ووتەیەکی کورتدا سوپاسی هەوڵەکانی فیدراسیۆن و
ڕێکخراوە پەنابەرییەکانی کرد بۆ گێرانەوە و ئازادکردنی لە
گرتووخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیا ،هەروەها نۆینەری ژمارەیەک لە
رێکخراوی پەنابەری ووتەیان پێشکەشکرد و تاکیدیانکردەوە لەسەر یەک ریزی
و هاوپشتی رێکخراوە پەنابەریو ئینسانیەکان.
پاشان یاداشتێکی نارەزایەتی بە ئیمزای سکرتێری فیدراسیۆن وبەرەی دژی
دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرا کە
پیداگری لە بەرەسمیت ناسینی مافی پەنابەری بۆ پەنابەرانی عێراقی
وڕاگرتنی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەو داوای دەستبەجێ ئازادکردنی
پەنابەرانی نیو گرتووخانە دەستبەسەرەکانی تیا هاتبووە...
هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە کەنالی راگەیاندن لەوانە(تەلەفیزیوونی بی
بی سی، ئاسۆ تی ڤی وماڵپەری ئەندی میدیا وڕۆژنامەی ئەهلی یەکان لە
شۆینی خۆپیشاندانەکە ئامادە بوون.
*
لەندەن.
دادگای بەریتانیا 6
هەڵسوراوی مەیدانی بەگری لەمافەکانی پەنابەرانی بێ تاوان سەلماند.
دوای ئەوەی هەڵسوراوانی فیدراسیۆن و شەبەکەی دژ بە دیپۆرتی پەنابەران
رۆژی 12-5-2009 بۆ ماوەی چەند کاتژمێر شەقامی سەرەکی نیوان گرتووخانەی
کۆڵن برۆک وفرۆکەخانەی هیسرۆی بۆ ماوەی چەند کاتژمێر داخست دژ بە
ناردنەوەی 50 پەنابەری کورد کە لەوگرتووخانەیەوە دەگۆیزرانەوە
بەمەبەستی دیپۆرتکردنەوەی بۆ کوردستان ، رۆژی 19-10-2009 لە دادگای
(Uxbridge magistrates court)حاکم بریاری بێ تاوانی دەرکردن وبەرپەرچ
دانەوەکەی هەڵسوراوانی بە دەرجەیەکی (معقول) ی لە تاوان لەقەڵەم داو
وگرتنی هەڵسوراوانی غەیرە قانوونی سەلماند.
شایەنی باسە ماوەی زیاتر لە 5 مانگە ئەم کەیسە لەبەردەم دادگادایە دوای
ئەوەی فیدراسیۆن و هەڵسوراوان ژمارەیەکی زۆر لە دۆکیمەنتی یاسایی و
شاهید حال و پێداویستیان خستە بەردەم دادگا کە بەڵگەو سەلمینەری مەترسی
ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران و رەوشی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانی
لەکوردستاندا لە خۆ دەگرت.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەو چالاکیانە بڕوانە ئەم لینکانەی خوارەوە:
http://www.guardian.co.uk/uk/2009/may/12/colnbrook-detention-centre-protest
http://news.bbc.co.uk/1/hi/england/london/8045443.stm
*
سکرتارێت.
ئاگادارییەک بۆ پەنابەران
لەزیندان وگرتووخانەدەستبەسەرەکان.
پەنابەران لە زیندان و گرتووخانە دەستبەسەرەکان ئاگادار دەکەینەوە
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئامادەیە بە مەبەستی
هاوکاریکردنو یارمەتیدانتان لەسەر کێشەو گیروگرفتەکانتان دەتوانن
پەیوەندی بکەن بە ریچرد وویتڵ بە ژمارەی (00447824996724) بۆ هەر
کاریکی پێویست.
هەروەها بۆ ناردنی بەڵگەو دۆکیمنتو کەیسەکانتان دەتوانن ژمارە فاکسی
سکرتاریتی فیدراسیۆن بەکاربهێنن کە(00448712664391)ە لە لەندەن..
سکرتارێتی فیدراسیۆن28-10-2009
*
لەندەن.
شەوێکی هاوپشتی لەگەڵ
پەنابەرانی عێراقی بە بەشداری چەند گرووپی موسیقای شاد لە لەندەن ساز
دەکرێت.
سکرتارێتی فیدراسیۆن ئاگاداریکردینەوە"شەوی شەمە21-11 لەشاری لەندەن بە
بەشداری چەند گروپی خۆبەخشی ناسراو شەوێکی هاوپشتی لەگەڵ پەنابەرانی
عێراقی بەرپا دەکەن"
هەرسێ گروپی(Molotov jukebox،sound of rum،Radio Revolucion)
ئامادەییان نیشانداوە بە سکرتێری فیدراسیۆن ئەو شەوە بەخۆبەخش ئاهەنگ
بۆ هاوپشتی لەگەڵ نارەزایەتیەکانی پەنابەرانی عێراقی دژ بەزیندانیکردنو
بەزۆر ناردنەوەییان ساز بکەن تا بەیانی ئاهەنگ بەردەوام دەبێت.
فیدراسیۆن داوا لە تەواوی پەنابەران دەکات لەم شەو شادە بەشداری بکەن .
لەم شەوەدا وێنەی کارەو چالاکیو نارەزایەتیەکانی پەنابەران لەسەراسەری
ئەوروپا وفلیمی سلایدی بلۆککردنی گرتووخانەی تنزلی هاوس و کۆڵن برۆک
نیشان دەدرێت .بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ئاسۆ گۆران و سەمیرە
ئەحمەد بە ژمارە تەلەفونی: 07895636633 07828424164 و
ئەردەن ...
کەمپینێکی ئیمزا کۆکردنەوەی دژ بە هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەن
بەردەوامە
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە نامەیەکدا لەرێگای هێلێی
ئەنتەرنیتەوە کەمپینێکی ئیمزا کۆکردنەوەی دژ بە هێڵی ئاسمانی مەلەکی
ئەردەنی رAاگەیاندوە دژ بە هاوکاریکردنی هێلێ ناوبرا بە پرۆسەی
ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی کورد لەو رێگایەوە و داوا دەکات :1 -هێڵی
ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی نەخرێتە خزمەت سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی
پەنابەرانی کوردی عێراقی
2-هەموو ئەو تیکتانەی فرۆشراوە بەوەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بەمەبەستی
ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران هەڵوەشێنەوە
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران
بۆ عێراق داوا لە هەموو لایەک دەکات پشتیوانی لەو داواکاریانە بکەن،
دەتوانن لەم رێگەیەوە ئیمزای خۆتان بدەن لەو داواکاریانە
http://www.petitiononline.com/RoyalJor/petition.html
*
ئاسۆ تی ڤی.
ئاگاداری.
بینەرای خۆشەیست ئاگادار دەکەینەوە کە بەرنامەکانی ئاسۆ تی ڤی دەستی
بەکارکردەوە دوای ئەوەی بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکێ وە بۆ ماوەیەک
ڕاوەستا .
دەنگى ئێوەیە.. هاوکارى و پشتیوانی بکەن
ئاسۆ تى ڤى دەنگی نارەزایەتی پەنابەران وبزوتنەوەکەیانە.
ئاسۆ تى ڤى مینبەری داکۆکییە لەماف و داخوازیەکانى پەنابەران. ئاسۆ تى
ڤى دەنگى ئینسانى وپێشکەوتنخوازىیە و لەپێناو کەم کردنەوە وکۆتایى
پێهێنان بە دەردو میحەنەتەکانى ژیانى ئاوارەیى و پەنابەریتى تیدەکۆشێت
و باشکردنی ژیانی ئینسانى پەنابەر و بەهرمەندبوونیان لەژیانێکی شایستە
بەئامانجى خۆى دەزانى.
ئاسۆ تى ڤى هەوڵ دەدات لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی یەوە
پشتیوانی و هاوکاری بۆ کێشەکانی پەنابەران وخواستەکانیان ڕاکێشێت. لەم
کەناڵەوە چالاکی رۆشنبیری، فەرهەنگی و هونەرى بڵاودەبیتەوە
وداستانەکانی ئاوارەیی بەدنیا دەناسێنێت.
ئاسۆ تى ڤى مینبەری بەرگرییە لەمافەکانی ژنان و منالانى پەنابەر و
تیدەکۆشیت بۆ تیکەڵاوبوون و ئاوێتە بوونیان بەدەستکەوتەکانى کۆمەڵگاى
مۆدیرن وهاوچەرخ
تەلەفیزیوونی ئاسۆ ،ئاسۆی پەنابەران وبزووتنەوەى پەنابەرییە.
ئاسۆ تی ڤى دەنگى ئێوەیە.. هاوکارى و پشتیوانی بکەن.
بەرنامەکانی ئاسۆ تى ڤى هەفتەی دوو بار رۆژانی سێ شەمە بەرنامەکانی
بڵاو دەبێتەوە
Satellite Hotbird 6
Orbital Position: 13 degrees East
Transponder: 14
Downlink Frequency: 11 200
Symbol Rate: 2700
بۆ زانیاری زیارتر پەیوەندی بکەن بە ئاسۆ گۆران بەرپرسی بەرنامەکانی
ئاسۆ تی ڤی بە ژمارەی(00447895636633)
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT:00447856032991
or00447895636633 www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|