ئاگاداری له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه .
برایان و خوشکانی به‌ڕێز، که‌س و کاری شه‌هیده قاره‌مانه‌کانی کوردستان، به‌ڕێزان و ئازیزانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، به‌ڕێز ده‌زگای شه‌هیدانی کوردستان، به‌ڕێزان لێپرسراو و په‌یوه‌ندیداره‌کان،
داواتان لێده‌که‌ین یارمه‌تیمان بده‌ن له کۆکردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی وێنه و ژیاننامه‌ی شه‌هیده قاره‌مانه‌کانمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌که‌ی ئه‌لکترۆنی کۆیان بکه‌ینه‌وه و له‌فه‌وتان ڕزگاریان بکه‌ین و بۆ یادکرنه‌وه‌ی سه‌روه‌رانمان سوودیان لێوه‌ربگرین.
به‌ڕێزان ئێستا له‌ناو سه‌نته‌ره‌که‌ماند ا ئه‌توانین به‌شێوه‌یه‌کی باش و به‌پێی ساڵ و مانگ و ڕۆژ وێنه و ژیاننامه‌و یادگاری شه‌هیده‌کانمان کۆ بکه‌ینه‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێك له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویان بکه‌ینه‌وه.
دڵنیاتان ده‌که‌ین که هه‌میشه به‌رده‌وام بین له‌گه‌ڕان به‌دوای سیسته‌می نوێ و باش بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه و به‌شیوه‌ی مۆدێرن و پێشکه‌وتو، به‌ڵام ئه‌م کاره ته‌نها به یه‌ك که‌س ناکرێت و یارمه‌رتیدان و پشتگیری ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستی ده‌وێت.
به‌ڕێزان ئه‌مه یه‌که‌م جارنییه که ئه‌م داوایه له‌به‌ڕێزتان ده‌که‌ین و دواجاریش نابێت و به‌رده‌وام ده‌بین تادوا زانیاری هه‌موو شه‌هیده قاره‌مانه‌کانی میله‌ته‌که‌مان کۆده‌که‌ینه‌وه.
هه‌ربژین بۆ کورد و کوردستان نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیده قاره‌مانه‌کانی میله‌ته‌که‌مان
براتان شاخه‌وان ساڵح میرزا سه‌نته‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان http://www.pukcenter.com/web/shahidan
|