١٤\٩\٢٠١٣
ئاگربەست و
پاشەکشە لە نێوان قەندیل و ئەنکەرە و ئیمراڵی.

دیاری محهمهد
بەیاننامەیەکی قەندیل کە بە ناونیشانی "ئاگربەست بەردەوامە و پاشەکشە
وەستاوه" ناونیشانی ھەواڵی زۆربەی میدیا تورکی و جیھانییەکان بوو لەم
چهند رۆژهدا، ئەو ھەواڵەی کە تورکیای تووشی شۆک کرد، چونکە بەرپرسانی
ئەنکەرە ھەرگیز چاوەڕوانی ھەڵوێستێکی بەم چەشنەیان لەقەندیل نەدەکرد
لەئێستادا، دۆخەکەیان زۆر بەئارامی بۆ بەڕێوەچووەو ترسو دڵەڕاوکێیان
نییە لەھیچ شتێکو ماوەی چەند مانگێکە بەئارامی دەخەون، بەڵام
بەیاننامەیەکی قەندیل ئەنکەرەی ههژاندو جارێکی تر ژوورە تاریکەکان
ئاوەدان دەبنەوە لەئەنکەرەو کۆبونەوەی خێرای نێوان حکومەتو میتو
لایەنی دەرەکی دەستپێدەکاتو ھاتنی گەشتیارو وەفدی دیبلۆسی دەوەستێتو
جارێکی تر تورکیا ئاگاداردەکرێتەوە بەرلەوەی سەرقاڵی دەرەوەی سنوری
وڵاتەکەی بێت، باشتروایە خەریکی چارەسەری کێشەی ناوخۆیی بێت.
پەیامەکەی قەندیل ڕەنگە تەنها بۆ تورکیا حاڵەتێکی سڕکەر نەبووبێت،
بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکە و جیھانیش سەرسوڕھێنەربوو، چونکە وەک
پەیامەکانی پێشوتری قەندیل، ھەمیشە دەرگایەکی بۆ ئاشتی ھێشتووهتەوەو
دەڵێت "پاشەکشە ھیچ واتایەکی نەماوەو دەوەستێت، بەڵام ئاگربەست ھەروەک
خۆی دەمێنێـتەوەو چالاکی سەربازیی ئەنجام نادرێت".
ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە کە زۆرن ئەوکەسانەی بەقەدو باڵای ئەردۆغانو
پارتەکەیان ههڵدهدا، بەڵام زۆریان گوتو ھیچی نەکرد، زۆریان لێ
چاوەڕوان دەکردو ھیچی لێ شین نەبوو، ئەو ئەردۆغانەی بۆ زۆر کەسو لایەن
وەک فریادڕەسی گەلی کورد لەباکور سەیر دەکرا ئەوە جارێکی تر لەلایەن
گەلی کوردەوە خرایەوە ژێر پرسیارێکی جدییەوە ئەویش ئەوەیە؛ کە مۆڵەتێکی
چلو پێنج ڕۆژی پێدراوە پێویستە لەم ماوەیەدا چەند ھەنگاوێک بنێت
ئەگەرنا ئەوکاتە چاوەڕواندەکرێت قەندیل وەڵامی تری ھەبێت بۆ تورکیا
کەتائێستا زانراونییە که ئاخۆ ئەو وەڵامەی قەندیل بۆ تورکیا چیدەبێت؟
ئایا شەڕی گەریلایی دەستپێدەکاتەوە یاخود چالاکی مەدەنی پەرەی زیاتری
پێدەدرێت؟
کات کەمێکی لەبەردەمدا ماوە بۆ ئەوەی چاوەڕوانی کاردانەوەی تورکیا
بکەین بزانین ھەڵوێستی چۆن دەبێت، ئەوەی تائێٍستا بەدیکراوە تەنها
ھەڵوێستی تاکە پارتێکی کوردییە کەنیگەرانه لەم دۆخەو ڕەخنە لەتورکیا
دەگرێت بەوەی وەکو پێویست بەئەرکی خۆی ھەڵنەستاوەو داواشدەکات بەپەلە
ڕێگەیان بدرێت بچنە ئیمراڵی و چاویان بەئۆجەلان بکەوێت، دەکرێت
چاوەڕوانیەکی دوو لایەنەمان ھەبێت ئایا کاردانەوەی تورکیا چی دەبێت؟
ئەی ئۆجەلان ئەمجارەیان چ پەیامێک ئاڕاستەی قەندیل دەکات؟ ئایا
کاردانەوەی قەندیل بۆ کاردانەوەو پەیامەکان چی دەبێت؟
diarypress@gmail.com
|