ئاگرێک له ناو دڵمدا .
لوقمان ئابڵاخی
'' دیانا ئێجکۆمب '' که هونه‌رمه‌ندێک و نوسه‌رێکی ئه‌مریکییه ، دڵسۆز و پشت و په‌نایه‌کی باشی کوردستانیانی نیشته‌جێی ئه‌مریکایه . به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته‌کانی ( نیو ئینگلاند ) دیانا هیچ کاتێ ده‌ستی نه‌ناوه به‌ڕووی هیچ که‌سێکی کورده‌وه که داوای یارمه‌تییان لێکردبێ و زۆر به دڵسۆزیی یارمه‌تیی داون ، له‌مه‌ش زیاتر نه‌ک هه‌ر تێگه‌یشتنی بۆ دۆزی کورد هه‌بووه له کوردستانی گه‌وره‌دا ، به‌ڵکو هه‌میشه لایه‌نگری دڵسۆزانی دۆزی کوردبووه . کاتێک بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم دروست بوو دڵسۆزانه بوه پشت‌و په‌نای ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له ئه‌مریکا و که‌نه‌دا . دیانا هه‌تاکو ئێستاش له زوربه‌ی کتێبخانه‌کاندا به جل و به‌رگی کوردییه‌وه نمایشی چیرۆکه کوردییه‌کان ده‌کات و شاره‌زایانه منداڵانی کورد به موزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی منداڵان ئاشنا ده‌کات . ئه‌م خانمه سه‌ردانی زۆربه‌ی شار و شارۆچکه کوردییه‌کانی کوردوه له باکوری کوردستان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی چیرۆکه کوردیه کۆنه‌کان که ده‌ماوده‌م له ده‌می هیقایه‌تخوانه‌کانه‌وه ده‌گێردرێته‌وه وه یارییه کوردیه فۆلکلۆریه‌کان و خواردنه کوردیه‌کان و زۆر شتی تر توانیویه‌تی به شێوازێکی زۆر ئه‌کادیمیانه بۆ زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی وه‌ربگێڕێ و بینوسێته‌وه . ڕه‌نجی کار و ماندوبوونی دیانا له به‌رگی ئه‌و کتێبه‌یدا ده‌بینرێ که به‌ناوی: ( A Fire In My Heart)بڵاو کراوه‌ته‌وه ، ده‌توانرێت له ڕێیی ئه‌م لینکانه‌یی خواره‌وه په‌یدا بکرێت .
له ئه‌مریکا و که‌ندا ده‌توانن سه‌رداننی ئه‌م لینکه بکه‌ن : http://lu.com/showbook.cfm?isbn=9781591584377
له ئه‌وروپا سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکه‌ن :
هه‌رواها له مالپه‌ڕی ئه‌مازۆندا بڵاو کراوه‌ته‌وه و له‌م لینکه‌دا ده‌توان بیبینن :
ئه‌مریکا
|