٧\١٢\٢٠١١
ئاگر و سوتاندن،
له ئه‌فسانه و مێژووه‌کاندا.

سه‌عید عارف باپیر
ئه‌فسانه‌کان ده‌گێڕنه‌وه :
تایتانێک هه‌بووه به‌ناوی (برۆمیسۆس) ،مرۆڤی زۆر خۆش ویستوه ، بۆ ئه‌وه‌ی
له نه‌مان و قڕ بوون بیپارێزێت ، فێری نهێنی کاری خوداوه‌نده‌کانی
کردووه ، ئه‌و کاره یاساخ بووه زینده‌وه‌ری فانی فێری ببێت . ئه‌ویش
( ئاگر) کردنه‌وه بووه .
هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه (برۆمیسۆس) ، له لایه‌ن (زیۆس)ی گه‌وره‌ی
خواوه‌نده‌کانه‌وه له سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیه‌ی سزا ده‌درێت. به‌وه‌ی
له‌سه‌ر تاشه‌به‌رده‌کانی چیا سه‌خته‌کانی قه‌فقاسیا به زنجیرێک هه‌ردو
ده‌ستی ده‌به‌سترێته‌وه ، به‌ڕۆژ هه‌ڵۆیه‌کی مه‌زن دێت جگه‌ری ده‌خوات
و به‌شه‌ویش جگه‌ری ساخ ده‌بێته‌وه ، بۆ دووباره کردنه‌وه‌ی سزاکه‌ی
.
به دیوی مێژووی مرۆڤایه‌تیش دا:
سه‌ره‌تا له‌پێش داهاتنی (ئاگر)دا ، مرۆڤ زۆر ده‌سته‌و سان و بێده‌سه‌ڵات
بوو.
نه‌خۆی له سه‌رما بۆده‌پارێزرا ، نه‌ده‌یتوانی خواردنی خۆش و به‌سود
بخوات.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤێکی تر ، یان گیاندارێکی به‌هێزدا
، توشی ململانێ بهاتایه ؛ مه‌رج نه‌بوو هه‌مو جارێک به مه‌رگ کۆتای
بێت ، به‌ڵکو به هه‌ڵهاتن یان به‌زینێکی کاتی ململا نێکه ته‌واو
ده‌بوو . تائه‌و کاته‌ی فێری (ئاگر) کردنه‌وه بوو.
فێری ده‌سته‌مۆ کردنی هێزێکی نوێ بوو، بۆ گوڕینی ژیانی ، به‌دو دیوی
پێچه‌وانه‌ی یه‌کتردا ، مێژوو سه‌ربوردێکی گێرانه‌وه‌ی ئه‌و دیوانه‌یه
.
دیوێکی ئاوه‌دانکارو پێکه‌وه‌نانی شارستانی ؛ دیوێکی تری وێرانکار و مه‌رگبار
.
لێره‌وه چیرۆکی گه و‌ره بوونی ده‌سه‌ڵاتی( تاک) و (گروپ) ده‌ست پێ ده‌کات
.
به‌خێرای تێ ده‌په‌ڕم به‌سه‌ر په‌یدا بوونی ( ئاگر) له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا
. هه‌ر له سوتاندنی پلو پوشه‌وه بۆ سوتانی دار‌و ڕۆنی گیانه‌وه‌ر و
ڕۆنی ڕوه‌کی ، تادۆزینه‌وه‌ی شۆره‌و گۆگردی پێکهاته‌ی باروت ، دۆزینه‌وه‌ی
خه‌ڵوزی به‌ردو تاده‌گات به ده‌رهێنانی په‌ترۆل و تادۆزینه‌وه‌ی وزه‌ی
وێرانکاری نێوان گه‌ردیله ئه‌تۆمیه‌کان ، ئه‌گه‌ر ئه‌میش به‌دوا
داهێنانی ئاگر حساب بکرێت .
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه وه سه‌ر دنیای بچوک و خۆماڵی کوردی ؛ هه‌تا سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیستیش ،(پوشوی داری بی) و (چه‌ماخ) و (به‌رده ئه‌ستێ) سه‌ڕچاوه‌ی
سه‌ره‌کی ئاگر کردنه‌وه بوون .(*)
دیوی شارستانی (ئاگر) له دنیای کوردی دا ؛ له نێو کوانوی ئاشپه‌زی و
کوره‌ی ئاگری ژێر کڵاو ڕۆژنه‌و زۆپای گه‌رم کردنی ژورو وه‌تاغی ماڵ‌و
منداڵ تێپه‌ڕی نه‌کردبوو .
چه‌رخ یان فه‌نده‌کی نه‌وتی و شخارته و شه‌مچه‌ی سوتاندن له‌سه‌د ساڵی
پێشوتردا زۆر به‌ناوازه‌یی لای تاکێکی زه‌نگین و نوێخواز بینراوه .
وه‌لێ مێژووی وێرانکاری ، خانه سوتاندن و ئاگر به‌ردانه ئاوه‌دانی ،
قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵات و میرنشینی کوردی ، له دژی میرنشینه کورده
تری دژبان و دراوسێی گه‌لێک کۆنه ، به‌چه‌نده‌ها سه‌ده له‌پێشین و
بگره هاوشانین به مێژووی کاری سوتاندن و سوتماگکاری ئیمپراتۆره‌کانی
ده‌ورو به‌ری .
نه‌خێر له و مێژوووه‌دا (نه‌قسی به‌جێمان) نه‌یگرتوینه‌ته‌وه .
به‌ورد کردنه‌وه‌ی زیاتر‌و بۆ مێژوویه‌کی ناوخۆیی تر :
(مێژووی سوتاندنی ماڵه‌جوتیاری ناحه‌زو نابه‌دڵی ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ و
خانه ، کورده‌کان بۆ چه‌نده‌ها سه‌ده و تاناوه‌نده‌کانی سه‌ده‌ی بیست
ته‌مه‌نی به‌رکه‌ماڵی هه‌یه ، دواتریشی ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌ست بۆ هه‌نوکه
بۆی ته‌واو کردوین .
نه‌ک مێژوو چیرۆک و حیکایه‌تی دێرینه‌ی کوردی شاهیدی هه‌مو سوتاندنه
ئاسایی و سونه‌تیه‌کانی ماڵه وه‌رزێر و جوتیاره سه‌رکێش و نه‌کڵۆک و
یاخیه‌کانن ، ئه‌وانه‌ی ناجۆر بوون به‌ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مره‌وی ئاغا‌و
به‌گ و خان و شێخه‌کانیان.
له‌و شوێنانه‌دا ، سوتاندنی ماڵ ،واتای پاک کردنه‌وه‌ی دێ و ده‌ڤه‌رێک
له‌ناحه‌زو نه‌خواستراو ،یان ته‌خت کردنی کۆسپی به‌رده‌میده‌سه‌ڵاتدار
به‌ئاسانترین شیوه .
(ئاگر) ئاسان که‌ر یان ، باشترین مه‌ئمورێکه بۆ کارێكی ئاڵۆز .
(ئاگر) هه‌موشت ده‌کات به (خۆڵه مێش) .
(خۆڵه‌مێش) یش برای (خاک) ه و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ره‌تا .
سوتاندن ، ئه‌رکی(کوشتن) و له(گۆڕنان) کورت ده‌کاته‌وه .
خۆ ئه‌گه‌ر (قاین)ی کوڕی باوکه ئاده‌م ، کاری سوتاندنی بزانیایه ، هه‌رگیز
لاشه‌ی کوژراوی (هابیل) برای لێ نه‌ده‌بوو به ته‌وق .
به‌هه‌ر حاڵ ، ئه‌وانه قسه و باسی پشتی سه‌ده‌کانی تاریکین .
کورد ده‌بووایه له‌م سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌دا ، ده‌سبه‌رداری
(سوتاندن) و کاری پریمتیڤیانه‌ی (ئاگر) ببووایه‌ته‌وه .
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می گڵۆبالیزه کردن دا ، (ئایکۆنی پیرۆز)
دروست ده‌که‌ن . هه‌میشه بۆ پاک ڕاگرتنی (پیرۆزکراو)ه‌که‌یان ،
پێویستیان به (ئاگر و سوتاندن) ده‌بێت .
____________________________________
په‌راوێـز:
(*)
که‌ره‌سته‌کانی ئاگر کردنه‌وه بوون له‌و کاتانه‌دا ، که‌بریتی بووه
له (پوش‌و) له جۆرێک له ده‌ردراوه‌ی داری( بی) پێکهاتوه که له‌شێوه‌ی
قارچکی وشک کراوه‌ی سه‌رئه‌و جۆره داره به‌رهه‌م هێنراوه ، (به‌رده‌ئه‌ستێ)
جۆرێک به‌ردی زۆر سه‌خت بووه که‌به‌ردێکی بۆری سه‌وزباوه و هه‌سانی
چه‌قۆ تیژ کردنیشی لێ پێک هێنراوه . (چه‌ماخ) پارچه‌یه‌ک ئاسنی پۆڵا
بوو له شێوه‌ی سێگۆشه‌دا ده‌خرایه نێوان سێ په‌نجه‌ی ده‌سته‌وه به
پیاکێشانی به به‌رده‌ئه‌ستێکه‌دا که‌پوشوی داربیه‌که‌ی به‌ده‌سته‌که‌ی
تر پێوه نوسێنرابوو ئیتر پریشکی ئاگری لێ ده‌بووه پاش چه‌ند جار له‌یه‌کدانی
ده‌بوو به‌هۆی داگیرسانی دار پوشوه‌که ، به‌وه بزیسکێکی سه‌ره‌تایی
ئاگر به‌رهه‌م ده‌هات ده‌خرایه سه‌ر توتنی( قه‌نده) وه‌کو پایپی سه‌رده‌م
جگه‌ره‌کێش ده‌یکێشا و یان به‌هۆی پوشی ئاساییه‌وه ده‌گه‌شێنرایه‌وه
بۆ ئاگری پێویستی له‌ده‌روماڵی ئه‌و سه‌رده‌مه .
٥\١٢\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|