په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١١\٢٠١٢

ئاھەنگی رێزلێنانی ھونەرمەند تارا جاف لە لەندەن.
 


بنکەی کیا (KEA) لە لە ندە ن، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢\١٢\٢٠١٢ ئێوارە ئاھەنگێکی رێزلێنان بە بەشداریی چەند ھونەرمەندێک، بۆ ھونەرمەند تارا جاف سازدەکا.

بنکەی (کیا) بە بۆنەی دەرچوونی دوا ئەلبوومی ھونەرمەندی کورد (تارا جاف) بە ناوی ئاسەوار گفتوگۆی چەنگ و نەی و ئەو سەرکەوتنانەوە کە لە رێی ئەو ئەلبووم و کارە ھونەرییەکانیەوە بە دەستی ھێناون ئێوارەئاھە نگێک سازدەکا. ئاسەوار، بەرھەمی ناوازەی (تارا جاف)ە کە توانای قەشەنگ و رەنگینی ئەوی لە رێگای(چەنگ)ەکەیەوە تێدا دەدروشێتەوە، بە ھاوکاریی لەگەڵ ھاواری پڕ لە نیگەرانیی (نەی)یەکەی فەردینی لاھورپوور و (تومبەک)ی پڕ لە ئاوازەی سومەیە عەباسی.

 


کات: کاتژمێر ٦:٣٠ی ئێوارە تا ٩:٣٠ ی شەو - رۆژی یەکشەممە ٢\١٢\٢٠١٢.
شوێن: The Flyover, 3-5 Thorpe Close, London W10 5XL
 

نزیکترین وێستگەی ئەندەرگراوند: Buss: 52, 23, 7, 70, 452 - Ladbroke Grove.
بۆ زانیاریی پتر تکایە پەیوەندیی بکەن بە: keaorg@yahoo.co.uk -
٠٧٧٦٥٥٢٥٥٨٣.
سپۆنسەری ئاھەنگەکە: Levenes Solicitors.
فۆتۆ: ئاکی بابە میری.


 

(Kurdish Exile Association (KEA
1Thorpe  Close, London, W10 5XL 
Tel: 07765525583

keaorg@yahoo.co.uk

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک