٢٧\١\٢٠١٤
ئاهی دڵی شکاوم.

لانە ئاسۆ
کاتێك که
په‌نجه‌کانم
له‌گه‌ڵ هه‌سته‌کانت
یارییان ده‌کرد،
زه‌رده‌خه‌نه‌ی
به
رووی ئاسامانا ئه‌گه‌شایه‌وه
مانگیش
ده‌بووه عیشقی خۆر و
یاریی به
په‌لکه زێڕینه‌ده‌کرد و
به وشه‌ش بۆی ئه‌هۆنییه‌وه.
کاتێك که چاوم
یاریی
به مه‌ستیی
نیگاکانت ده‌کرد
مه‌ی له شووشه‌ی سه‌رابی
عیشقت
دڵۆپ دڵۆپ
ئه‌هاته خوارێ
بۆ نێو دێڕه
خوماره‌کانی ناخی شیعرم
کاتێك که دڵم
به ترپه‌ی دڵت که‌وتن
ده‌نگه‌کانی بوون
به سه‌دای نه‌ی
له گوێی حه‌زی پڕ
ئاره‌زووم
سه‌دای خۆییان ئه‌خوارده‌وه
ئه‌ی بۆ ئێستا بۆ؟
بۆ ناپرسی
بۆچی هه‌سته‌کانت ترپه‌ی دڵت
یاخود
نیگاکانت
له ئاهی دڵم ناترسن؟
ئه‌ی نازانی ئاهی
سوێ بووی عیشقت
هه‌ر زوو به زوو
ده‌تسوتێنێ
ئه‌ی نازانی که شاعیر
هه‌ستی شکا
وشه‌ی رووخا!
چیتر عاشقت نابێته‌وه؟
خۆت بپارێزه له
ئاهی دڵم.
ماڵپەڕی لانە ئاسۆ
|