١٣\١\٢٠١٨
ئاژاوەگێڕ و
فیتنەچی سیستەمی ئیسلامیی ئێرانە!

عەبدولڕەحمان رەسول
ئایا کامیان ئاژەوەگێڕە پارێزەرانی سیستەمی چەوسێنەری کۆماری ئیسلامیی
سێدارەی ئێران یان خەڵکی ناڕازی و چەوساوەی ئێران ؟ بێگومانکۆمارى
ئیسلامیی تاوانبارە کە بە درێژایی ٣٩ ساڵە گەنجان و لاوان
لەسێدارەدەدات, خەڵک بێکار و هەژار دەکات وپارەوسامانى گشتى کۆمەڵگا بۆ
حیزبە وگرووپە تیرۆریست وتوندرەوەئیسلامیی یەکان سووریا وعێراق ویەمەن
و لوبنان و... هتد دەنێرێت ,بەئارەزوویی خۆی تەخشان پەخشان بەپارەى
زۆرى خەڵکى ئێرانەوە دەکات.٣٩ساڵە سیستەمى ئیسلامیی هەیە و مەلاکانى
دەسەڵاتدارن بە هیچ شێوەیەک دانى نەناوە بە مافە ڕەواکانى کوردانی
ڕۆژهەڵاتى کوردستان تەنها لەبەرئەوەى کوردن لە زۆرترین ماف و ئازادی
یەکان بێ بەش کراوان ,تەنانەت بەهۆى جیاوازى زمان و بیروباوەڕەوەرۆژانە
گەنجان ولاوانى کورد زیندانى دەکرێن وئەشکەنجە و ئازاردەدرێن و
بەشێکیشیان لە سێدارەدەدرێن. بەڵێ بەرپرسانى کۆماریی ئیسلامیی ئێران
تاوانباران پێویستەدادگایی بکرێن.سەرجەم داهاتە داراییەکانیان دەستیان
بەسەردابگیرێت و بگەڕێندرێنەوە بۆ خەڵکى ئێران.
هەواڵى لەسێدارەدانى گەنجان ولاوانى کورد گەیشتە ئەوسەرى جیهان
ولەسەرجەم ڕەنگەیاندنە بیستراو و بیندراو و نوسراوەکاندا بڵاوبۆتەوە
بەڵام بەدرێژایی هەبوونى ماڵپەڕ و ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنەکانى ئیسلامیی
یەکانى باشوورى کوردستان نەمان بینین چەندهەواڵێک تایبەت بەو زوڵم
وئازارەى گەنجان ولاوان وخەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى و ئێران
بەگشتى بڵاوبکەنەوە لایەنگرێکى کەم بۆئازارەکانى خەڵک نیشان بدەن وباسى
لەسێدارەدانى بێ تاوانى گەنجان ولاوان بکەن,یاخود باسى گەندەڵى ودزى
بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامیی ئێران بکەن.کەچى ئێستا لەگەڵ هاتنەمەیدانى
خەڵکى تێکۆشەرى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان بەرامبەربەوزوڵم وئازارەى کە
بە درێژایی ٣٩ ساڵە لەلایەن ئەم سیستەمە دژەبەشەرى یەوە لێیان کراوە
ئیسلامیی یەکانى باشوورى کوردستان ئەوخەڵکە تێکۆشەرە
بەئاژەوەگێڕوفیتنەچى لەقەڵم دەدەن.
دەسەڵاتى فاشیزمى ئیسلامیی هەنگاوبەهەنگاوساڵ بەساڵ خەڵکى کۆمەڵگایی
ئێران تووشى قەیران وکێشەى زیاتر دەکات.ئایا خەڵکى نارازى بەوسیستەمە
فاشى وسەرکوتگەرە بەکام پێوەرویاسامەدەنى وشارەستانى یە فیتنەچى
وئاژاوەچى یە؟!یان خۆتان کلکایەتى وجاشایەتى وئیتڵاعاتى وجاسوسێتى
کۆمارى ئیسلامیی سێدارەى ئێرانن لەئابروچوون وسزای خۆتان دەترسن کە
لەلایەن خەڵکى تێکۆشەرى ناڕازى کەبەسەرکەوتنى شۆڕش وخەباتەکەیان ئێوەش
هەروەکومەلائاخوندەکان سزابدات وحیسابى جاش ونۆکەرى کۆمارى ئیسلامیی
ئێرانتان بۆبکات.بێگومان لەم سزایانەى خەڵک دەترسن چونکە لەوانەیە
مێژووتان پاک نەبێت لەئاست تێکۆشەروئازادیخوازانى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى
بەجاسوسى کردنبێ یان بەهەرشتێک کەلەدیکۆمێنتەکانى ڕابردووتان هەتان بێت
لەگەڵ ئەو ڕژێمەفاشى وکۆنەپەرست ودواکەوتووە.بەهیوام بەزووترین کات ئەم
ڕژێمە بروخێت بەدەستى خەڵکى تێکۆشەرى ئازادیخوازى ئێران و سەرجەم
دیکۆمێنت ونوسراوو ڤیدۆیەکانى ئیتڵاعات وبەشەکانى ترى جاسوسى وسەرکوتى
کۆمارى ئیسلامیی سێدارە بکەوێتە دەستى کەسانى ئازادیخوازویەکسانیخواز
بۆئەوەى سەرجەم ئەوانەى کەبەهەرجۆرێک هاوکارى وپشتیوانیان لەوڕژێمە
دژەبەشەرى یە کردووە ڕیسواوشەرمەزاروسزابدرێن لەلایەن دادگایی خودى
خەڵکى ئێرانەوە.
على باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامیی کوردستان کە لە پێجی (رۆژی نوێ) و
(کۆمەڵ نیوز) بڵاوکراوەتەوە کە گووتویەتى (ئەوەى ئێستا لە ئێران
دەگوزەرێت خۆپیشاندان نى یە بەڵکوفیتنەیەودەیانەوێت بارودۆخى هاوڵاتیان
تێک بچێت وژیان حاڵیان لەناوبچێت.دەستى سعودیەوئیسرائیل وئەمریکاى
تێدایە.)
هەروەها لەماڵپەڕى (پەیام) کە ماڵپەڕى فەرمیى کۆمەڵى ئیسلامیی یە
گرینگى بەوهەواڵەداوەکەگوایە دهیان ههزار كهس له شاره جیاوازهكانی
ئێران دژی خۆپیشاندانهكانی ئهم دواییه ڕژانه سهر شهقامهكان،خۆپیشاندانی
پشتیوانی له حكومهتیان ئهنجام دا.
هەروەهاباسى دروشمەکانى خۆپیشاندانى کردووە کەخۆپیشاندهران وێنهی
ئیمام خومهینی و عهلی خامنهیی رابهر باڵای شۆڕشی ئێرانیان بهرزكردهوه
و، دروشمی "بڕووخێت ئهمریكا و ئیسرائیل، بڕووخێت سعوودیهیان دهوتهوه".
ڕۆژی پێنجشهممه 28ی كانوونی یهكهم، ژمارهیهك له هاووڵاتیانی مهشههد
خۆپیشاندانیان دژی گرانیی نرخی شمهك و بێكاری ئهنجام دا، دواتر
ناڕهزایهتییهكان فراوان بوون بۆ شارهكانی دیكه و، تا ئێستا بهلای
كهمهوه 24 كهس له خۆپیشاندانهكاندا گیانیان لهدهست داوه.
پاش تێپهڕبوونی ههفتهیهكی پڕ ئاڵۆزیی و ناڕهزایهتی، بهپێی قسهی
بهرپرسانی ئێران ئێستادۆخی ئهو وڵاته ئاسایی بووهتهوه.
ئەگەرسەیرى ئەم هەواڵانەبکەین زۆر جەواشکارى ولایەنگرى بۆڕژێمى
ئیسلامیی ئێرانى پێوەدیارە وڕێک دەڵێى دەزگایی ئیتڵاعاتى ئێرانى
سەرپەرشتى دەکات بەخەڵکى نارازى دەڵێ فیتنەوئاژاوەگێرن.هەروەها دێتە
ئەم ماڵپەرەگرینگى زۆر بەرەى دژەخەڵکى ناڕازى وتێکۆشەرى ئێران دەدات
دروشمەکانى ئەوخەڵکى کەبەحیساب بۆپشتیوانى حکومەت هاتونەتەسەرشەقام باس
دەکات کە گوتویانە بروخێ سعودیە وئەمریکا وئیسرائیل ,یاخودنوسیوێتى
بەپێى قسەکانى بەرپرسانى ئێرانى ئێستادۆخى ئەو وڵاتەئاسایی
بۆتەوە.بێگومان ئێستا ناڕەزایەتى یەکان لەزۆربەى شارەکان
بەردەوامەبەهیچ شێوەیەک خەڵک لەخواست وداواکارى یەڕەواکانى
ساردنەبۆتەوەبەڵکوڕۆژبەڕۆژبەهێزتروگەشەسەنتردەبێت ناڕەزایەتى یەکان
لەتەواى ئێراندا,سەیرلەوەدایەبەهەزاران کەس لەسەرجەم شارەکانى ئێران
وکوردستان هاتونەتەسەرشەقامەکان دروشمى برۆخێ دیکتاتۆر وعهلی خامنهیی
ونان ,ئازادى ,نا بۆ پشتیوانى وهاوکارى کردنى حیزبە ئیسلامى یە
توندرەوەکان وتیرۆریستان وحیزب للە وسووریە وبروخێ خامەنەی وبروخێ
سیستەمى ئیسلامى وچەندین دروشمى تریان داوە.ئەم ماڵپەڕى پەیام وسەرجەم
ڕاگەیاندنە ئیسلامی یەکان باسى یان هیچ لەمانەى نەکردووە کەواتە ئەم
حیزبەئیسلامیی یەڕجگەلەخزمەتکردنى کۆمارى ئیسلامیی ئێران هیچى ترى لێ
چاوەڕوان ناکرێت.
ئەمە نیشانەى ئەوەیە کاتێک دەسەڵاتیان هەبێت لەباشوورى کوردستان ڕێک
سیستەمى کۆمارى ئیسلامیی ئێران جێگیردەکەن یاساکانى لەسێدارەدان
درێژەپێدەدەن وماف وئازادی یەکان پێشێل دەکەن.
عەلی باپیرو سەرجەم حیزبە ئیسلامییەکان لە باشوورى کوردستان وعێراق و
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باش لە پەیامی تێکۆشەرانى خرۆشانە جەماوەریەكەی
خەڵكی هەژارو برسی و نەداری وکرێکارى ئێران تێگەیشتون باش دەزانن
شیعاری نان كار ئازادی وبروخێ دیکتاتۆرو فیكە كێشان بۆ مەلاکان و
خوازیاری ڕوخانی کۆمارى ئیسلامیی ئێران سەرەتای مەرگ و لەگۆڕنانی هەموو
ئیسلامی سیاسی یە لەباشوورى کوردستان وعێراق وڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستیشە,
بەکۆتایی هێنان بەم ستەمە کۆنەپەرست ودژمرۆڤایەتى یە خۆرى شارەستانى
یەت وئازادى هەڵدێت,کرانەوەوخۆشگوزەرانى و شادى مرۆڤەکان
زیاتردەبێت.هەربۆیەشەبەم جۆرە لێدوان وهەواڵانە دژایەتى خەڵکى تێکۆشەرى
ناڕازى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان دەکەن.
دەیانەوێت پێش ئەوەى ئەم ڕژێمە سەرکوتگەروفاشى یە ئیسلامیی یە کۆتایی
پێبێت ئێرانیش هەروەک دەوڵەتى سووریایی لێبێت شەڕوململانێکان درێژەى
هەبێت هەتا لەبەرژەوەندى ڕژێمى ئیسلامى دابشکێتەوە نەک خەڵکى
ناڕازى.دەیانەوێت بۆمانەوێ ئەودەسەڵاتە شەڕى شاروشار وماڵ بەماڵ بکرێ .باکیان
لەکاولکردن ووێرانکردنى شارەکان نى یە,باکیانى لەزیادبوونى قوربانى
یەکانى خەڵکى ناڕازى وستەم دیدەى ئێران نى یە.تەنهادەیانەوێت
ئەودەسەڵاتە مل هوڕومافیایەبپارێزن هیچى تر.ئەوانیش هەروەک هێزەکان
ئیتڵاعات وسوپاى پاسداران وبەسیج وپارێزەرانى ترى سیستەمى چەوسێنەرى
ئیسلامیی ئێران خەڵکى لایەنگرى خۆیان ئەوانەى بەدرێژایی ٣٩ساڵە
بەموفتەخۆرى وپارەى زۆردەرخواردى خەڵکى نۆکەران وجاسوس وئیتڵاعاتى
خۆیان داوە ئەمرۆداوایی پشتیوانیان لێ دەکەن دەیان هێنەسەرشەقام
وخیابانەکان ئەگەربەقسەیان بکەن شەڕیان پێ دەکەن وهەریەکەوگۆپاڵ
وتفەنگێکیان دەدەنەدەستێ بۆئەوەى ناڕەزایەتى یەکانى خەڵکى پێ سەرکوت
بکەن.بەدڵنییایەوە هەرچى لەدەستیان بێت دەى کەن.بەڵام ئایا کێ
سەردەکەوێت .ئەوا ئەم جارەش خەڵکى ناڕازى سەرکوتکرا ئایا ئەم زوڵم
وچەوسانەوەوئازاردانە هەردەتوانێت بەردەوام بێت بێگومان نەخێر
بەدڵنییایەوەلەداهاتووداهەرخەڵکى ئازادیخوازویەکسانیخوازى ئێران
وڕۆژهەڵاتى کوردستان سەردەکەوێت.خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان وتەواوى
ئێران دەگەن بەئازادى ومافەکانیان.ئەوانەى کەئەمرۆش بەرگرى لەسیستەمى
سەرکوتگەرومافیاوفاشى ئیسلامیی ئێران دەکەن لەداهاتوودا لەدوایی ڕوخانى
کۆمارى ئیسلامیی سەرشۆڕوشەرمەزارى خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان وئێران
دەبن.
Abdulrehman.rasul@gmail.com
|