٩\١\٢٠٢٢
ئاڵان!

ئەرسەلان مەحمود
تاریکیی ئەسبەر
بکە،
لە رووناکیی تێدەگەی!
کاتێ دەگەی بە کانی،
چیەتیی رووبار دەزانی!
با، خەسار ژۆیی نییە،
ئـاڵانـە لە ئاسماندا،
وەک ئــاوێتە بوونی
مــرۆڤ لــە زەویدا!
هیچ شتێک تـــاک نییە،
هەرچی هەیە دووانەیە،
لەم گەرد و گەرودونەدا!
ئەی بۆ پێکەوە نین؟
چیمانە نابێ بە هیچ!
بێ کێشەییە لەگەڵ
کـڕۆک، لـە کێشەدا!
ببینە هەورەکان
چیاکـان لە باوەش دەگرن،
بەفر و باران، پێکدا دەبارن،
شەپۆلەکان وەک من و تۆ
بەدەم سەماوە، وردە ماچ
دەگۆڕنەوە!!
هیچ گوڵێک نییە،
جوانیی خونچە بژاکێنێ،
خۆر دەبێ بە درەوشانەوە،
مانگ بە تریفە!
بەهای ئەم هەبوونە،
رۆشنایی ئەم هەموو دیمەنە، چیە؟!
گوێچکەت بنێ، بە گوێمەوە، دڵم ئەنێم بە دڵتەوە،
بێنە لێوت بینێ بە لێومەوە، گەر نەی
مژم، گەر نەی گەزی!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|