٧\٥\٢٠١٦
"ئاڵای بێ وڵات"
لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیلنیوس"ی لیتوانیا نمایشکرا.
مەنسوور جیهانیی
فیلمی
بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" نوێترین بەرھەمی "بەھمەن قوبادی" لە بیست و
یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیلنیوس" لە لیتوانیا دەکات.
فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداریی کورد "بەھمەن
قوبادی" و لە بەرھەمھێنانی پارێزگاریی ھەولێر کە لە لایەن کۆمپانیای "مژ
فیلم"ەوە ئامادەکراوە، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە دوو
سانسی جیاوازدا لە بەشی "نمایشی تایبەت" لە بیست و یەکەمین خولی
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیلنیوس" لە وڵاتی لیتوانیا چووە سەر
پەردەی سینەماکان.
ئەم فیستیڤاڵە کە بە "بەھاری فیلم" ناسراوە، یەکێکە لە ڕووداوە گرینگە
فەرھەنگییەکانی لیتوانی و بەنرخترین فیستڤاڵی سینەمایی ئەم وڵاتە دێتە
ئەژمار، بیست و یەکەمین خولی بە بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ فیلم لە
سینەماکارانی وڵاتانی جۆراجۆری جیھان لە ڕۆژانی ٣١ی ئازار تا ١٤ی نیسان
٢٠١٦ لە شاری ڤیلنیوس پێتەختی وڵاتی لیتوانیا بەڕێوەچوو.
ئەم فیلمە لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا وەکوو یەکەمین بەشداریی
فیلمێکی کوردیی لە بەشی سەرەکیی سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "ساندەنس" کە یەکێکە لە گەورەترین گۆڕەپانەکانی فیلمە
سەربەخۆکانی جیھان لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.
ئەم فیستیڤاڵە بە ئامادەبوونی ١٢٠ فیلم لە سینەماکارانی ٣٧ وڵاتی جیھان
لە چەندین بەشی جۆراوجۆر لە ڕۆژانی ٢١ تا ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە
شاری "پارک سیتی" لە ویلایەتی یۆتا لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.
تریلێری فیلمی "ئاڵای بێ وڵات":
https://www.youtube.com/watch?v=Pp9JpuexeS4
بۆ زانیاریی پتر:
http://kinopavasaris.lt/en/programa/5409-flag-without-a-country
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|