ده‌کرێ ئاڵای عێراق وا بێت .

فــه‌هــد گــرده‌وانـی
ئه‌گه‌ر
بڕیاری ئاڵای تازه بدرێت و خۆمان له‌و [الله اکبر]ی سه‌دام حوسێن
رزگار بکه‌ین ده‌بێت به واقیعانهش ئاسه‌واری شوێن ده‌ستی ئه‌و زاڵمه
رهشبکهینهوه ، که باوه‌ڕی به گه‌وره‌یی خوا نه‌بوو ته‌نها
باوه‌ڕی به گه‌وره‌یی خۆی هه‌بووه . ئه‌و الله اکبره ره‌نگه بۆ
کلدانی سریانی ئاشوری یه‌زیدی ئه‌رمه‌نی صابئه و یه‌هودی عێراق هێنده
جێگای دڵخۆشکه‌ریان نه‌بێت و حه‌زیش نه‌که‌ن هه‌نووکه هاواریان
لێههڵبستێ و داوای شته‌کی تر بکه‌ن ، له ترسی ئه‌وه‌ی کهلیساکانیان
داده‌خرێت و ره‌نگه رێگاشیان پێنه‌درێت نوێژی خۆیان به ئازادی بکه‌ن
. ئه‌و عێراقی تازه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و له‌سه‌ر پێکهاته‌ی جۆراوجۆری
خه‌ڵکه‌که‌ی موسڵمانی سونه و شیعه و کاکه‌یی و یه‌زیدی و کلدانی
سریانی ئاشوری ئه‌رمه‌نی سابئه و ئه‌رمه‌ن و یه‌هودی[هه‌نووکه عێراقی
یه‌هوودی پڕی ئیسرائیله ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته مافیان بپارێزێت
هه‌موو به غاردان ئیسرائیل به‌جێ ده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی
باوباپیریان] و عاره‌ب و کورد و تورکمان و ....هتد بێته دامه‌زراندن
ده‌بێت وڵاتێکی عیلمانی دوور له تایفه‌گه‌ری و ئایینی بێت .ده‌بێت دین
له دوڵه‌ت جیابکرێته‌وه و خه‌ڵکی ئازاد بن له بیروباوه‌ڕ و ئیمنداری
خۆیان . ده‌ڵێن جاره‌کیان معمر قه‌زافی داوای له جورج حه‌به‌ش کردبوو
ببێته ئیسلام و ناوی [الاخضر]یشی بۆ دانابوو . جورج حه‌به‌شیش له
بیروباوه‌ڕی دوور له دیانهتهکهی مرۆڤه‌کی عاره‌بی تۆخ بوو ،
جیاوازی نه‌ده‌کرد له نێوان موسڵمان و کریستیان . قه‌زافی خۆی به
شۆڕشگێر و خاوه‌ن شۆڕش ناونووس کردبوو که‌چی باوه‌ڕی به‌وه نه‌بووه
جورج حه‌به‌ش [2/8/1926 ـــ 26/1/2008 ] کریستیان بێت و باسی عاره‌ب
بکات . هه‌زار گوڵ بۆ سه‌ر سینگی ئه‌و تێکۆشه‌ره ،گۆڤاری [الهدف]
یه‌کێک بوو له گۆڤاره چاکه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که بیری شۆڕشگێری
له شه‌قامه‌کان بوو . گۆڕینی ئاڵای عێراق ئه‌ونده به هه‌ند
هه‌ڵنه‌گیرا ئه‌گه‌رنا ده‌بوایه تهپڵوزوڕنا عێراقی داگیربکردبایهو
خه‌ڵکی له‌خۆشیان سه‌مایان بکردبایه . ده‌ی بابزانین بۆ ساڵه‌کی تر
چی دروست ده‌کرێت و له‌شوێنی ئه‌و ئاڵایه چ په‌ڕۆکێک ده‌بێته ئاڵای
عێراقی تازه و به‌رزده‌کرێته‌وه . ئه‌گه‌ر زه‌مانی شه‌ڕه په‌ڕۆکی
جاران بوایه ئه‌وه مانه‌وه‌ی الله واکبر به‌ره‌نگی که‌سک ره‌نگه
برایانی پارتی قلس ده‌کرد و رازی نه‌ده‌بوون ده‌بوایه الله اکبر به
سیسته‌می [فیفتی فیفتی] ببایه زه‌رد و که‌سک[سه‌وز] .
سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی ده‌بێ بزانن که ناوی خوا له‌سه‌ر ئاڵا
به‌زیانی خوا ته‌واو ده‌بێت ،چونکه له‌کاتی خۆپیشانداندا خه‌ڵکی له
رق و کینه ئاڵا ده‌خه‌نه ژێر قاچیان و جارجاره‌ش له توڕه‌یی
ده‌یسوتێنن . ئه‌مه‌ش بۆ پیرۆزی ناوی خودا ره‌نگه باش نه‌بێت و
به‌زیانی برایانی موسڵمان ته‌واو ببێت . کاتی خۆی که هێرشمان ده‌برده
سه‌ر سه‌فاره‌ی عێراقی زۆر به ئاسانی ئه‌و ئاڵا ناپیرۆزه‌ی ئه‌نفاڵ و
رژێمی فاشی له‌ناو قوڕوچڵپاوی به‌فر و هه‌ڵپه‌ڕینی له‌سه‌ر ده‌کرا و
پاشان دیموکراسیانه ئاگرمان تێبه‌رده‌دا . عێراقیش باهه‌ر ببێته
[سویسرا و سوید] خه‌ڵکانێک هه‌ر په‌یداده‌بن له‌دژی راپه‌ڕن و
خۆپیشاندان بکه‌ن و ئاڵاکه‌ی بخه‌نه ژێرقاچیان .
/2/20081
ستۆکهۆڵم
|