په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٣\٢٠١٩

    ئالبوم.

فەتاح حەسەن

کە زاخاوی چاوم
بە وێنەکانت ئاوئەدەم
لە ئاهەنگدا، لەسەر مێزێك
لەگەڵ کچەکەت دادەنیشی
لە کچەکەت جوانتر ئەتۆی،
هاوڕێکانتا سەما دەکەیت لەتەك
لە هەمویان، شۆخ و شەنگتر، ئەتۆی
هاوڕێت هەیە، موزیکیستە
توانیوێتی، وێنەی ئەتۆ
خەندەی تێکەڵ بە ئاوازی پیانۆ بکا؟؟
گۆرانیبێژە
ئەرێ توانیوێتی سۆزی دەنگی
وەکو ئەتۆ
تێکەڵ بە شەپۆلی دەریاکا؟
شانۆکارە
بڕواناکەم، بە چەشنی تۆ
لە ناخەوە
ڕۆبچێتە نێو رۆڵەکەی.


٢٠١٦ - دانیمارك / ڤالبی
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک