١٢\١٠\٢٠١٣
ئالیس مونرۆ،
براوەی خەڵاتی نوبڵی ئەدەبیاتی ئەمساڵ!

نەهرۆ
ئالیس مونرۆ لەدایکبووی ١٠ یولیوی ساڵی ١٩٣١، نووسەری کەندی هاوچەرخە،
براوەی نوبڵی ساڵی ١٩١٣، ئەکادیمیای سوئید مونرۆی بە ( مامۆستای چیرۆکی
کورتی هاوچەرخ) وەسف کرد.
ئالیس مونرۆ بەیەکی لە بەتواناترین نووسەرانی چیرۆکی کورت دەناسرێ،
زۆرێک لەو باوەڕەدان خوێنەرانی ئەمریکای باکور زوو لە چیرۆکەکانی مونرۆ
دەگەن.
هەڵبەتە خۆی دەڵێ هەرکیز نیازم نەبوو بە تەواوەتی نووسەری چیرۆکی کورت
بم، ئەو وا بیری دەکردەوە کە وەک هەمووان رۆمان دەنووسێ، بەڵام ئێستا
ئیتر دەزانی تێڕوانینی بۆ مەسەلەکان لە بۆ نووسینی رۆمان دەست نادا،
حەزی لێ یە پایانی چیرۆک لە زەینی دا بەرجەستە بکا، دڵنیا بێ بۆ نموونە
تا کریسمس چیرۆکەکەی تەواو دەکا، نازانێ نووسەران چۆن و بەچ شێوازێک
ئیش لەسەر پروژەی درێژخایەنی رۆمان دەکەن.
لە بەرهەمەکانی، کۆمەڵی چیرۆک، خەونەکانی دایکم، دەست مایەکان، دورنمای
کاسل راک.
ژیاننامە!
ئالیس مونرۆ ١٠ یولیو ساڵێ ١٩٣١ هاتۆتە دونیاوە، باوکی جوتیارو دایکی
مامۆستای قوتابخانە بووە، لەسەردەمی لاویەتی دەستی داوەتە نووسین،
یەکەم چیرۆکی بە ناوی ( مەوداکانی سێبەریک) لە ساڵێ ١٩٥٠ بڵاوکردۆتەوە،
کاتێ کە قوتابی دانشگای ( وسترن ئونتاریو ) بوو، پێش ئەوەی نووسین وەک
پیشە هەڵبژێرێ ئەزموونی سەرڤیتور و ئیش کردن لە کتیبخانە تاقی کردۆتەوە،
هەتا ماوەیەکیش لە کێڵگەکانی توتن دەست بەکار بووە، بەم شیوەیە ساڵێ
١٩٥١ وازی لە دانشگا هینا تا وەکو مێرد بکا، ساڵێ ١٩٦٣ شوێنەکەی
گوازتەوە بۆ ڤکتوریا لەوێ کتیب فروشی یەکی کردەوە بە ناوی ( کتیبی
مونرۆ) کە ئێستاش لەگەڵی سەرقاڵە.
مونرۆ لە چیرۆکە کورتەکانی بایەخی تایبەتی بەو ناوەرۆکانە داوە کە لە
کامڵبوون و دوورکەوتنەوە لە خێزان دەدوێ بەڵام لەگەڵ بەسەرچوونی تەمەن
رووی کردۆتە میان ساڵی و تەنهایی، زێدگای مونرۆ شارێکی بچوکە بە نێوی (
وینگم ) کە کەوتۆتە ولایەتی ( ئنتاریوی کەنەدا ) فەزای چیرۆکەکانی بە
زۆری شارە بچوکەکانی ئەم ویلایەتەیە دەگرێتەوە، چیرۆکەکانی شیوازێکی
ئارامیان هەیە بەڵام رووداوێک لە ژێر ئەم رووبەرە ئارامە بوونی هەیە کە
مونرۆ بە درێژایی چیرۆک، بەشیوەیەکی زەریف ڕازەکە دەخاتە روو لە
کوتاییش دا خوێنەر بە حەپەساوی دەهێڵیتەوە، ناوەڕوکی بابەتەکانی ژیانی
روژانەی خەڵکە، گوشەنیگایەکی تایبەتی یی هەیە بۆ مەسەلەی ژنان و
وردەکاریەکانی، گەرچی لە گرفت و ختوکەی کچانی گەنج شارەزایی هەیە،
لەدوا کتێبەکانیشی زیاتر بایەخ بەمەسەلەی ژنانی میان ساڵ و پیر ئەدا،
یادەوەری لە چیرۆکەکانی دا نەخشێکی گرنگی هەیە، کەسایەتیەکان بە قوڵی
دەناسێ، دەربارەی ژیانیان ڕادەمێنی، زیرەکانە پەنا ئەباتە بەر دیالوگ،
ڕاستگویی لە بەیان و زمانی روون و رەوان و سەرنج دان بە وردەکاری
تایبەتمەندی چیرۆکەکانیەتی.
(مارگارت ئاتود ) نووسەرێکی تری ناوداری کەنەدی یە، ئالیس مونرۆی بە (موقەدەساتی
ئەدەبیاتی جیهان ) ناوزەد کردووە.
رەخنەگران و نووسەران پێ یان وایە شیوازی سادەی بەرهەمەکانی چەند
چینیکە، نەرازراوەتەوە بە وشە، دیالوکی سادە جێ بایەخیەتی..
شێوەو شێوازی نووسین!
تایبەتمەندی بنەرەتی لای مونرۆ پەخشان و خەیاڵە، پێداگرتنی لەسەر شوێنی
چیرۆکەکان و کەسایەتی ژن ئاڵوزە، زۆر جار بەرهەمەکانی بە بەرهەمی
گەورەی ئەدەبیات بەراورد دەکرێ، دەڵێن بەرهەمەکانی وەک بەرهەمەکانی
چیخوف هیڵی داستانی پلەی دوو بایەخی هەیە، تاڕادەیەک رووداوی تایبەتی
لە چیروکەکانی روو نادەن، زۆربەی جار دڵ دەبێتە هوی گوڕانکاری ژیانی
کەسایەتیەکان.
مونرۆ چەند مانگیک پێش، رێک دوای وەرگرتنی خەلاتی گەستنی مار، کۆرێک بۆ
کومەڵە چیرۆکی ( ژیانی ئازیز ) بەست تیایدا گوتی گوایا لە دونیای
نووسین ماڵئاوایی دەکا ( لەبەر ئەوە نیە کە حەزم بە نووسین نییە بەڵام
بە پێ تیڕوانینم دەگەیە شوێنێک کە هەست دەکەین بە شوێنێک گەیشتی کە
پیویستە بە شێوەیەکی تر بڕوانی بۆ ژیان، لەوانەیە کاتێ بگەیە تەمەنی من
چیتر دڵتان نایەوێ ئەوەندە تەنیا بێ، وەک تەنیایی ژیانی نووسەر، هەست
دەکەیت ئەوەندە بە پایانی دروستی ژیان نەگەیشتووی، لەوانەیە بتەوێ
زیاتر کەسێکی کۆمەڵایەتی بێ.).
مونرۆ لە بارەی شێوەی نووسینی خۆیەوە گوتویەتی ( زۆر جار پێش نووسینی
هەر چیرۆکیک، بەتەواوەتی هەڵس و کەوتی لەگەڵ دەکەم، کاتێ بەشیوەیەکی
تەواو کاتێ نووسین نییە، چیرۆکەکان لە زەینم ریز دەبەستن، تا ئەو
شوێنەی کە دادەنیشم، بە دانیشتنی تەواو قوڵ دەبمەوە لە چیرۆکەکان،
رۆژانی ئەم قوڵ بوونەوەش یاداشت دەکەم، چەندین دەفتەری یاداشتم هەیە بە
خەتی قرژاڵ و قورباقە نووسراون، هەموو شتی لەوێ دەنووسم، کاتێ دەڕوانمە
دەقە سەرەتایەکانم، بەخۆم دەڵێم لە واقیع دا سودی هەیە ؟ دەزانن من لەو
نووسەرانە نیم کە مەوهبەی بە پەلەیان هەیە و بە پەلە دەنووسن).
زۆربەی چیرۆکەکانی مونرۆ بۆ یەکەمین جار لە بڵاوکراوەی پایە بەرزی (نیویورکر)
بڵاو دەکرایەوە، دوا چیرۆکی مونرۆ کە لە نیویورکر بڵاوکرایەوە (
ئاموندسن ) بوو کە ساڵی ٢٠١٢ چاپ کرا، هەروا ( ژیانی ئازیز ) دوا
کومەڵی چیرۆکی مونرۆ بوو کە لە پایزی رابوردوو بڵاوکرایەوە.
مونرۆ نووسەری کومەڵی چیرۆکە، لەوانە (سەمای سێبەرەکانی شادی) (ژیانی
کیژوو ژن) (ڕازەکانی ئاشکرا) (دوستان گەنجی من) (بیرت کردەوە کێ ییت) (فیرار).
لە کۆی چیرۆکەکانی مونرۆ ١٤ کومەڵە چیرۆک و پێنج بەرگی هەڵبژاردە
بڵاوکراوەتەوە.
لەلایەن کچەکەیەوە ئوشیلا مونرۆ ساڵی ٢٠٠٢ کتێبی بە ناونیشانی ( ژیانی
دایکان و کچ ، گەورەبوون لەگەڵ ئالیس مونرۆ ) بڵاوکرایەوە، تیایدا باسی
یادەوەریەکانی مناڵی خۆی لەگەڵ دایکە نووسەرەکەی دەکا.
مونرۆ لە تەمەنی ٨٢ ساڵی لە شاریکی بچوک کە کەوتوتە ( ئونتاریو) ژیان
بەسەر دەبا، ئەو ئێستاش سەرسەختانە دەنووسێ، خۆیشی دەڵێ لەم بابەتە
سەرم سوڕماوە، چاوەڕوان بووم ئێستا خانەنشین بومایە.
خەڵاتی نوبڵی ئەدەبیات!
لە دەی ئوکتوبەری ٢٠١٣ ئەکادیمیای سوئید ڕایگەیاند کە خەڵاتی نوبڵی
ئەدەبیات دەدرێتە ئافرەتێکی کەنەدی، لەکاتێ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە
مونرۆ ٨٢ ساڵە بوو، سەدو دەیەمین براوەی خەڵاتی نوبڵە، یەکەمین کەنەدی
یە کە خەڵاتی نوبڵێ بردەوە، سیزدەهەمین ژنیشە کە لەساڵی ١٩١٠ تا ئێستا
سەرکەوتوون و ئەم خەڵاتەیان بەدەست هیناوە.
پێش ئەم لەدەیەی دوایی ژنانێک وەک (هرتامولر و دوریس لسینگ) ئەم
ناونیشانەیان هەڵگرتبوو.
ژیانی ژنان لە دێهات و شارەکانی کەنەدا بابەتی بەرهەمەکانی ئەون، زۆرێک
لە رەخنەگرانی ئەدەبی، بەرهەمەکانی مونرۆ بە نووسینەکانی چیخوف بەراورد
دەکەن!
* تێبینیی: لەویکیبیدیای بەشی فارسی
وەرگیراوە.
١١\١٠\٢٠١٣
- نەرویج
ماڵپەڕی نەهرۆ
|