ئالوده‌بوون
ئالوده‌بوون چى یه؟


سه‌میر حوسێن
گیرۆده‌بون یان معتاد ( نه‌خۆشیه‌كى كۆمه‌لاَیه‌تى یه) كه‌كاریگه‌رى
جه‌سته‌ى و ده‌رونى هه‌یه، تاكو ئه‌وكاته‌ى كه ئاگادارى نه‌خۆش نه‌بین
و نه‌زانین هۆكاره‌كه‌ى دیارى بكه‌ین، چاره‌سه‌رى جه‌سته‌ى وده‌رونى ئه‌وكه‌سه
تاكو ماوه‌یه‌ك كاریگه‌رده‌بیَت ، پاشان ده‌گه‌رِیَته‌وه
بۆ هه‌مان شیَوه‌ى خۆى چه‌ند هۆكاریَكى گرنگ هه‌یه بۆئه‌وه‌ى كه‌سى نه‌خۆش
گیرۆده‌و شه‌یداى ئه‌و ماده‌یه یان ئه‌و شته‌ببیَت كه زیانى بۆخۆى
وده‌وروبه‌ى هه‌یه.
گیرۆده‌بون یان معتاد به‌ماده‌ده بیَهۆشكه‌ره‌كان مخدرات یه‌كیَكه له‌گه‌وره‌ترین
كیَشه‌كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان، و جه‌سته‌ى وئابوریه‌كان كه جیَكه‌وته‌ى ئه‌م
نه‌خۆشیه كاریگه‌ریه‌كى كوشه‌نده‌ى هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه وده‌بیَته
هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمه‌لگه وتێکدانی په‌یوه‌ندیه
كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان وتیَكدانى بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان و گرتنه‌به‌ى
هه‌موو رِیَگایه‌كى نائاساى بۆ ئه‌و پێویستیه،
به‌م شیَوه‌یه‌ده‌بیَته هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو به‌ها كۆمه‌لاَیه‌ته‌كان،
و لایه‌نه پیرۆزه‌کان ، به‌م شیَوه‌یه كۆمه‌ڵگه
ده‌كه‌ویَته ژیَر ترسیَكى گه‌وره.
به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌سرِكه‌ره‌كان
پێش ئه‌وه‌ى كه به‌ده‌ست بانده‌كانىمافیای
جیهانى و گروپه خراپه‌کاره‌کان وبانده ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى
جیهانه‌وه‌بیَت، ده‌ستیَكى گه‌وره‌ى ئه‌وكه‌سانه‌شى
له‌پشتیه‌وه‌یه كه تواناكانى جیهانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌تایبه‌تى
بلاَوكردنه‌وه گویَێنه‌دانى له‌وڵاتانى
جیهانى سێیه‌م و دواكه‌وتوو دا بۆ ئه‌وى ئه‌و
ولاَتانه ئه‌وه‌نده‌ى دیكه رِۆبچنه ناوگرفته كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان
وكیَشه‌كانى خۆیانه‌وه .
لیَكۆڵه‌ره‌وان وشاره‌زایانى له‌وباوه‌رِه‌دان كه بلاَبونه‌وه‌ى ماده‌بیَهۆشكه‌ركان
كه‌لتورى ماده‌سرِكه‌ره‌كانى وه‌كو هیَرۆین وتلیاك وحه‌شیش له‌گرنگترین
ئه‌و كه‌لتوره‌یه كه‌به‌شیَوه‌یه‌كى سه‌رنج راِكیَش له‌هه‌موو دنیا دا
به‌ره‌و فراونبون وبلاَوبونه‌وه ده‌چیَت،كه به‌سه‌ره‌كیترین هۆكارى
له‌ناوبردنى ئه‌خلاق وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان
داده‌نریَت. كاریگه‌رى ئه‌م ماده‌یه‌به جۆریَكیشه كه به‌داغه‌وه نه‌ك
ته‌نیا كه‌سانى خراپه‌کار و بیَكه‌ڵك روى
تیَده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌م گیرۆده‌بونه‌ش چوته ناو رِۆشنبیران وسیاسیه‌كانه‌وه
به‌شیَوه‌یه‌كى فراوان، له‌هه‌موو جیهاندا، رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى ئه‌م
گیرۆده‌یه پێش ئه‌وه‌ى كه‌ئیشى ئاسایش وده‌وڵه‌ت
بیَت له‌سنوریَكى دیارى كراودا.
بوته كاریَكى جیهانى و ده‌بیَت له‌ئاستى جیهانى دا به‌رنامه‌ى
دریَژخایه‌نى بۆدابرِیَژریَت وكارى له‌سه‌ربكریَت بۆئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ترسناكه
ئه‌وه‌نده‌ى دیكه بلاََونه‌بیَته‌وه.
له‌بنه‌وه ده‌رهیَنان و کۆیایپێهێنانی ئه‌م
كاره بۆهه‌رولاَتیَك ئه‌ركیَكى زه‌حمه‌ت وبیَمانایه و له‌تواناى هیچ
ولاَتیَكدا نیه كه‌بتوانیَت به‌ته‌واى ئه‌م گرفته بنه‌برِبكات، به‌لاَم
ئه‌وى كه‌ده‌بیَت ئیشى له‌سه‌ربكریَت ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بیَت ده‌وڵه‌ت
وئاسایش له‌ریَگه‌ى به‌رزكردنه‌وى هۆشیارى وكاریگه‌رى ترسناكى ئه‌م
ماده‌یه به‌رده‌وام هۆشیارى بده‌نه خه‌ڵك بۆئه‌وه‌ى بتوانن رِیَگه
له‌و ماده‌یه بگرن له‌گه‌ڵ ئاگادار بون چاودیَرى خستنه سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ى
كه ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر به‌رپرسیاریه‌کی
توندا بۆئه‌وكه‌سانه.
ئه‌وه‌ى كه
پێویسته بیزانین له‌باره‌ى ئه‌و ماده‌یه‌وه
گیرۆده‌بون یان ئالوده‌بوون یه‌كیَكه له‌نه‌خۆشیه
بلاَوه‌كانى هاوشیَوه‌ى ئایدز وهایت.
گیرۆده‌بوو به‌جۆرِیَك سه‌رگه‌ردان وشه‌یداى ده‌كات و
جه‌سته‌ی توشى په‌رێشانی
ده‌كات كه توش بوو هه‌رگیز ناتوانیَت بیر له‌و رِۆژه بكاته‌وه كه
توش بووه.
گیرۆده بون به‌و ماده‌یه ده‌بیَته هۆ ئه‌وه‌ى كه میَشكى هه‌زاران
كه‌سى چالاك له‌ناو به‌ریَت و سه‌رمایه‌ى
په‌ره‌پێدانی مرۆى به‌شیَوه‌یه‌كى جدى بكه‌ویَته ژیَرمه‌ترسیَكى
گه‌وره‌وه.
گیرۆده‌بون له‌ناو هه‌رخیَزانیَكدا بیَت پێش
ئه‌وه‌ى كه‌زیانى گه‌وره به‌كه‌سى نه‌خۆش بكه‌ویَت ، كاریگه‌ریه‌كى ئه‌خلاقى
وترسناك به‌جیَده‌هیَڵیَت له‌سه‌ر ئه‌و خیَزانه‌و ئه‌و مندالاَنه كه
له‌دا هاتوو دا چه‌ندین ترسى گه‌وره‌ى لیَده‌كه‌ویَته‌وه.
گیرۆده‌بون به‌م مادانه‌وه ده‌بیَته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆكوشتن ، دزى، بیَ
ئه‌خلاقى و هه‌موو ئه‌وتاوانه‌كۆمه‌لاَیه‌تى وسیاسى و فه‌رهه‌نگیانه
كه ده‌كریَن. له لیَكۆڵینه‌وه‌یه‌كى سه‌نته‌رى جیهانى بۆبنه‌برِكردنى
ماده‌ى مخدر ده‌ركه‌وتوه كه داهاتى ئه‌و قاچاغچیانه سالاَنه 600
ملیارد دۆلاره كه‌ده‌كاته بوجه‌ى چه‌ندین ولاَت كه هه‌موو له‌سه‌ر
مه‌رگى خه‌ڵك سوده‌كه‌ى به‌ده‌ست ده‌هیَنریَت.
سالانه به‌ملیاردها دۆلار ده‌كه‌ویَته ده‌ست ئه‌و بانده دزانه‌وه
كه‌هه‌موو ده‌بیَته سه‌رچاوه‌یه‌كى مادى باش بۆیان تاكو به‌شیَوه‌یه‌كى
سه‌رمایه‌دارانه هه‌مووپیَداویستیه‌كانى
جیهان به‌ده‌ست بهیَنن و له‌رَیَگه‌ى ئه‌و ترۆپکی
خۆش گوزه‌رانیه‌وه بتواننن به‌شیَوه‌یه‌كى مۆدیَرن ئه‌م ماده‌یه
بلاَو بكه‌نه‌وه.
كوردستان یه‌كیَكه له‌و ولاَته ڵاكانه‌ى جیهان كه به‌رِاستى زۆر
جیَگه‌ى ئومیَدو دڵخۆشیه كه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه‌دراوسى ئه‌م
ولاَته به‌تایبه‌تى وه‌كو ئیَران توركیا‌و كه‌ئه‌مانه به‌شیَوه‌یه‌كى
فراوان ئه‌م ماده‌یان تیَدا بلاَوه وبه‌شیَوه‌یه‌كى سه‌یر بازرگانى
پێوه‌ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شد . ئیَستا
كوردستان له‌سه‌رتایه‌كى ترسناكدایه بۆرِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى ئه‌و ماده‌یه
به‌تایبه‌تى له‌رِیگه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى كه بۆقازانج وسودى گلاَوى خۆیان
ده‌یهیَنن.
بۆ یه ئاسایش ده‌بیَت زۆر به‌شیَوه‌یه‌كى له‌وه وریاتر ئیش له‌سه‌ر
كه‌م كردنه‌وى ئه‌م دیارده‌یه بكات، كه‌من واده‌زانم ترسیناكترین
قۆناغ بۆگواستنوه‌ى ئه‌و ماده‌یه بۆكوردستانى عیَراق له‌ریَگه‌ى ئه‌و
ئیَرانیانه‌وه‌یه كه به‌لیَشاو رِوو ده‌كه‌نه سیَلیَمانى وهه‌ولیَرو
دهۆك كه ئه‌مانه زۆر به‌یان په‌یوه‌ندیان
هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وماده‌یه‌دا بۆیه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بگه‌رِین بۆ به‌ده‌ست
هیَنانى ئه‌م ماده‌یه بۆ پێویستی رِۆژانه‌یان
ئه‌وا ناچارن كه بازاریَكى بچوك بۆخۆیان دروست بكه‌ن، من وا ده‌زانم
ده‌بیَت بنكه‌یه‌كى گه‌وره‌ى لیَكۆڵینه‌وه دابنریَت له‌ئاسایش بۆ ئه‌و
ئیَرانیانه‌ى كه‌دیَن بۆ كوردستان بزانریَت كامیان ئه‌م ماده‌یه به‌كاربهیَنریَت
به‌زوترین كات رِوانه‌ى ئه‌و دیو بكریَنه‌وه چونكه هه‌ركه‌سیَك
رِۆژیَك له‌ئیَران داژیابیَت گومانى ئه‌وه‌ى لیَده‌كریَت كه
په‌یوه‌ندى هه‌بیَت له‌گه‌ڵ ئه‌و ماده‌یه‌دا
ئه‌م پلانێکه ده‌بیَت به‌جدى ئیشى له‌سه‌ر
بكریَت چونكه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى له‌داهاتوودا ده‌رده‌كه‌ویَت ، ئه‌و
كه‌سانه‌ش توش ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیَرانیانه دا ئیش ده‌كه‌ن ،
بۆیه ئه‌مه ڤایرۆسیَكى كوشه‌نده‌یه ده‌بیَت زۆر به‌وردى ئاگادارى
بین ،سه‌ره‌رِاى ئه‌وى كه ئه‌م ولاَته پڕه
له‌گرفتى سیاسى وكۆمه‌لاَیه‌تى وگه‌نده‌ڵى ئیدارى به‌لاَم هیَشتا جیَگه‌ى
ئومیَده كه ده‌بیَت زۆر به‌وریایه‌وه ئاگادارى بلاَوبونه‌وه‌ى ئه‌و
ماده‌یه بكریت چونكه ده‌رئه‌نجامه‌كانى له‌وه ترسناكتر ده‌بیَت كه‌ئیَمه
بیرى لیَده‌كنه‌وه.
قۆناغه‌كانى توش بون به‌م ماده‌یه بیریتیه‌له:
1- قۆناغى ناسین : ئه‌م قۆناغه‌ى له‌رِیَگه‌ى هاندانى هاورِى
خراپ وچه‌ند پاڵنه‌رێکی
تر گرفتارى ئه‌م ماده‌یه‌دبن یان له‌رِیَگه‌ى نه‌زانى و بیَ عه‌قڵى ئه‌وكه‌سه
وه .
2- قۆناغى گومان وحه‌ز: له‌م حاڵه‌ته‌دا تاك هه‌ست ده‌كات كه‌ده‌بیَت
رِوبه‌رِوى حه‌زو خواسته‌كه‌ى ببیَته‌وه.
3- قۆناغى گیرۆده‌بونى واقعى ورِاستى : كه تاك له‌م قۆناغه‌دا هیچ
گومانیَكى بۆ نامیَنیت كه گرفتاربوبیَت ، وه‌به‌رده‌وام بۆ ئارام بونه‌وه‌ى
خۆى ده‌بیَت په‌نای بۆببات به‌بىَ ئه‌وى هیچ
جۆره ئیراده‌یه‌كى مابیَت بۆرِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى ئه‌م ماده‌یه.
___________________________
تیبینى :
په‌ره‌گرافی یه‌كه‌مى ئه‌م
بابه‌ته له سایتى ((مبارزه با مواد مخدر)) وه‌رگیراوه.
|