٢١\١٠\٢٠٢١
ئاڵوودەبوونی جەنگ.

فهرهاد مازێ
مرۆڤ ئاڵوودەیە بە کارەسات و
کێشە و
رووداو
تژییە لە ژان و خوێن و گرین و هاوار
شوێن نەماوە لێی نەڕیت و گووی تێنەکات،
جەنگ تەواودەبێ و شەڕ دەسپێدەکا
جەنگ شەڕ، شەڕ جەنگ، جەنگ و شەڕ
شەڕیش ناتوانێ خەندە وێران و پێمان بە گووکات
پەنجەرەیەک واڵایە ئاسۆ نزیکە و جەنگ دوایی نایە،
ماندووم لە شەڕ، دوورکەوە شەڕ، جەنگم ناوێ
گاڵتەم بە جەنگاوەران دێ شەڕیان بە قورسی گرتوە وادەزانن مردن دوورە
هەرگیز نایێ
لە دەرەوەی جەنگن و شەڕیشن،
لە ناوەوەی شەڕن و جەنگیشن
هەوڵدە ئەو ژیانە دڕاوەی خۆت بدوورەوە
کەشتیت لە دەریا نوقم نەبووە و خاوەن بەڵەمێکی فڕێدراویش نی،
لە جەنگدا پێکەنین هونەرە و پێکەنە بۆ ژیان
نان بە ژیانتەوە دەخۆن لە چوار لاوە دڕاو
دوورکەوە لە جەنگی بێ واتا بە ئاشتییەوە جوانی جەنگاوەر
ئەشقی نیشتمان و زەوی و ئاسمان و ئاو بە
ژیان بە ئامێزەوە جوانە، باوەش بەو ناخە جوانەی ژیانکە
مێژووت ئاودەستە، ئەمڕۆ و داهاتووت با گوو نەبێ،
پێکەنە پێکەنین زمانی مرۆڤە و مرۆڤ لێی تێدەگا
قەدەری من وابوو بکەومە ناو ئەو شەڕە
تێکەڵبە، تێکەڵیی هونەرەو فێری بە
من لەوە تێدەگەم دۆزەخ و بە هەشت ئەو هەسارە خەمگینەیە،
مرۆڤ بەهەشتی وێران کرد دۆزەخی سازدا
گووی لەو هەسارەیە کرد و بەهەشتی گا
بۆ پارووە نانێ خەندەی گۆڕیەوە بە گریان
لە جێی ژیان مەرگی رواند.
باوکم هەتا مردیش هاوڕێکانی پێیان دەگوت نیو قوون
سۆفیای دایکیشم بە سوتاوی مرد
لە جەنگ لاقوونەکی ونبوو ئارتورۆی باوک
لە هونەرەوە ناوی گۆڕا بۆ نیو قوون
جەنگ مرۆڤی زیوار زیوار و لەت و پاچە کرد
نیو قوون، نیو مرۆڤ، نیو سەر
بێدەست و سەر و قاچ و مەمک،
یەک قاچ و چاوێک و دەستێک و یەک مەمک
بە نیوەیی دەگەڕێنەوە ماڵەوە
تێکچووین لەو هەسارە پڕ کێشەیە و لەو خاکە بێ نازە جەنگ دوایی نایێ
من شەڕم و جەنگ
راگرن، لە شەڕدا هەموو شتێکمان لەدەستدا،
لە جەنگیشدا هەموو شتێ لەدەستدەدەین
شەرم نایگرێ
ریسوایە
من کوڕێکی زیوارم لە دایکێکی سوتاوی جەنگ و باوکێکی نیو قوونی شەڕم،
دژ بە جەنگ و پشت لە شەڕم.
مرۆڤ هونەرمەندێکی باڵایە لە ئازاردان و دۆزەخ نیشاندان
مێژووی پاک نییە ئاڵوودەیە بە جەنگ و ئارەزووی قێزەون و حەزی قۆڕ
بجەنگە جەنگ زمانی مرۆڤە و مرۆڤ لێی تێدەگا
ممم ررر ۆۆۆ ڤڤڤ ییی ددد ڕڕڕ ااا ووو
ممم ررر ۆۆۆ ڤڤڤ ییی ددد ۆۆۆ ڕڕڕ ااا ووو
شەرم نایگرێ ئاڵوودەیە بە جەنگ و
ریسوایە بۆ شەڕ.
ماڵپهڕی فهرهاد
مازێ
|