٥\١\٢٠٢٥
ئاڵوودە.

فهرهاد
کەریم
بیستنت دەبینم
گوێم لە بینینتە
بۆنی دەنگت دەکەم
بە چاو باوەشت لێدەکەم
دوورییت
و دەستت لە دەستمدایە
پیاسە لەگەڵ تۆ درێژە تەمەن کورت
پێکەوەبوون بە ئازارە پڕە لە دوورییت
کەمێ ئەڤینت هەڵگرە بۆ باران و بای تەڕ
ئەڤین و ژیان بە مرۆڤ نامۆن
ژیان تژییە لە شەڕ، دڵ ماڵی تۆیە
بۆ پشوو بیابان
ژێر لم ماسی
قوون دارستان
راوە ژیان
رێگاکان مردوون، شێرێش راو دەکا ژیان
بۆنی جەنگ دەکەم، هاتنی سەوز نییە
بۆنی مردنی ژیان...
هەناسە و ژیان جیان
ژیان شەڕ،
شەڕ شەرم
بەو هەموو شەرم و شەڕەوە، شەرمە ژیان...
سەرم دەرگا بایە دەشکا
من هەموو رۆژێ تەق تەق لە دەرگا دەدەم
دوورکەوە لە گۆڤەندی گووفەک، رووبار بکە دۆستت
سەرت باخ
سەرم رووبار
سەرت رووبار
سەرم باخ
مرۆڤ لە رووبار و باخ ناگا
لە باخ و رووبار ناگا مرۆڤ
ئاو روونە و باخ رەنگ
ئاو ژیانە و پێکەوەبوون باخ
مرۆڤ ئاڵوودەی گۆڤەندی گووفەکە
پڕە لە هەناسەی خۆکوژ لە گۆڕی تاریک و تەنگ
پڕە لە شەرمی شکاو لە جەنگی بچووک
پڕە لە شەڕی دڕاو لە مردنی گەورە
هەناسە پێویست نییە
ژیان مرد
مردن کۆن بووە بە کەڵکی ژیان نایەت
ژیان نامۆیە بە مرۆڤ
ڤیان گۆڕی مرۆڤە
مرۆڤ ئاڵوودەی گۆڤەندی
گ
و
و
ف
ە
ک
ماڵپهڕی فهرهاد
کەریم
|