٢٦\١١\٢٠١٠
ئاماده‌کردنی
میکانیزمێک بۆ گۆڕانکارییەکان.

نه‌سرین باراوی
سه‌لێقه جیاوا‌زه‌کانی
کۆمەڵگەیەک ده‌تواندرێ له
گۆشه و کون و
قوژبنی کۆمەڵگەدا کۆبکرێته‌وه و
له رێگەی کۆمه‌ڵه خۆبه‌خشه‌کاندا
بخرێته روو که
زۆرێک له کۆمه‌ڵناسان ئاماژه به‌وه
ده‌ده‌ن که رێکخراوی خۆبه‌خش یه‌کێکه له
فاکته‌ره هه‌ره گرنگه‌کانی به‌دیموکراتیبوون.
یه‌کێکیتر لە خاڵه
گرنگه‌کانی به‌شارستانیبوونی کۆمه‌ڵگە
پێناسەکردنی ئه‌و
نایه‌کسانییانه‌یه
کە له کۆمه‌ڵگەدا
هەن، به به‌راوردکردنیان به
پێداویستییە‌کان هه‌نگاوی هه‌ره
گرنگ پلان داڕشتنه بۆی تاکو ده‌بێته دامه‌زراوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی:
- گۆڕانکاریی
له‌سه‌ر ئاستی بواره‌کانی سیاسی و ئابووریی
و زانستیی
و پیشه‌یی به
شێوازێکی ته‌کنۆکراتیی
هەروا به ئه‌زموونکردنی
به‌رنامه کۆمه‌ڵایەتییە‌کان
له رێگه‌ی ده‌رخستنی
ره‌هه‌ندی حه‌ز و
چالاکیی تاکه‌کانه‌وه
هەروا سوودوه‌رگرتن له ئاکامه‌کانی
ئه‌و چالاکییانه.
- ناتوانین
بڵێین بنه‌بڕکردن به‌ڵام که‌مکردنه‌وه‌ی چینایه‌تی
له کۆمه‌ڵگادا،
له‌به‌رچاوگرتنی چین وه‌ک ده‌سته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و
رێکخستن و
به‌هاوچه‌رخکردنی ئه‌رک و چالاکییەکان
به به‌ڕێوه‌بردنێکی شارستانی.
- دانانی که‌سی
شیاو بۆ شوێنی شیاو له‌سه‌ر بنچینه‌ی شایسته‌یی
و لێهاتویی و
پیشەیی تواناکان.. هزریی
بێ یاخود جه‌سته‌یی.
- به‌هێزکردنی
تاکه‌کان به گرووپ
و رێکخراوه‌کانه‌وه..
گرووپ و
رێکخراوه‌کان به
کۆمه‌ڵه دامه‌زراوییە‌کانیانەوە،
له‌وێشه‌وه به په‌یوه‌ندیی
پتر به ده‌ره‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگە له‌سه‌ر
ئاستی جیهانیی و
به‌پێی بابه‌ت و کاردابه‌شکردن له
نێوان تاکه‌کاندا.
- دەتواندرێ
به‌ڕێوه‌بردنه‌کان له رێگەی
پێوانه‌کردن و رێکخستن
و کۆنترۆڵکردنەوە بێ.
که‌واته گۆڕانکاریی له
کۆمه‌ڵگەدا بریتییە
له‌و شتانه‌ی به‌رنامه‌بۆدارێژراون و
لێمان چاوه‌ڕێ ده‌کرێ که به
ئه‌نجامیان
بگەینین، به‌ڵام مه‌خابن میکانیزمی
کارکردنی ئێمه بۆ به‌ڕێوه‌بردن تێپه‌ڕبوونه
به ناو ده‌روازه‌ی سیسته‌می کاره‌کانی بێگانه‌دا به‌تایبەتیی
بۆماوەیی و بنه‌ماڵەیی
و دیکتاتۆریی.. واته به‌پێی سیسته‌می
هه‌ره‌می:
باوک له ماڵ و
مه‌لا له گه‌ڕه‌ک و
سەرۆکی خێل
لە خێل و
میر له کۆمه‌ڵ و
سه‌رکردەی
به‌رده‌وام تا مردن له پارت و
سه‌رۆکی به‌ڕێز
له به‌رامبه‌ر گه‌ل و میله‌ت که تاسه‌ر
کارێزما ده‌بێ بۆ به‌ڕیوه‌بردن،
له ته‌نگانه‌ش
..... گڵی دوڕ و ده‌رمانه.
٢٣\١١\٢٠١٠
- ئه‌ڵمانیا
|