١٩\٧\٢٠١٠
ئامانجى
دۆبلاژکردنى زنجیرە دراماى بێگانەکان
لەلایەن تەلەفزیۆنە لۆکاڵیەکان لاى خۆمان چیە ؟!

ئیبراهیم بالیسانى
دەستپێکى پەخشى زۆربەى کەناڵەکانى تەلەفزیۆنى (لۆکاڵ)ى لاى خۆمان
بەتایبەت لە ساڵانى رابردوو(واتا چەند سالێکى دواى راپەرین)هەر
هەموویان بە چەند بەرنامەیەکى هەمەرەنگى تەرفیهیى دەستیان پێدەکرد.
ئەگەرچى ئەو بەرنامانەش لە هەندێ جاردا لەرووى کوالیتەوە جوان
ورازاوەنەبون !رەنگە هۆکارەکەشى بۆ ئەوە بگەرێتەوە کە ئەو سەردەمە هەم
ئامێرى پێشکەوت وبونى نەبوبێ وە هەم کادیرى شارەزا لەو بوارەدا بونى
نەبوبێ ،چونکە لەو سەردەمەدا زەمینەى پێگەیاندنى کادیرودەستەبەرکردنى
پێداویستى تەکنیکى رەنگە ئەستەم بوبێ. بەڵام لە ئێستادا هیچ بەربەستێک
نیە لەبەردەم پێگەیاندنى کادیرى راگەیاندن ودابینکردنى ئامێروپێداویستى
تەکنیکى پێشکەوت و، چونکە رۆژگارى ئەمڕۆ زۆرجیاوازە لە چاو ساڵانى دواى
راپەرین وبونى ئابلۆقەى ئابورى .
لە جاراندا سیاسەتى ئیشکردنى کەناڵەکانى تەلەفزیۆن هاوجوت بو لەگەڵ
سیاسەتى حزب ،لەبەرئەوەى حزب پشتگیریى وپشتیوانى ماددى ومعنەوى
کەناڵەکانى راگەیاندنى خۆى دەکرد ! لەبەر ئەوە ئەم جۆرە شێوازە لە
ئیشکردنە بە خەوش سەیرنەکراوەو نەدەبینرا. هەرئەوەش بو وایکردوفاکتەربو
بۆ ئەوەى کە هەموو جارێک هاوڵاتیان وتەماشەوانانى ئەو کەناڵانە لەناو
خۆیاندا هەمیشە ناوى ئەو حزبە یان دەهێناکە دارێژەرى سیاسەتى
تەلەفزیۆنەکە بون نەک ناوهێنانى تەلەفزیۆنەکە!!وەک (تەلەفزیۆنى یەکێتى
یا تەلەفزیۆنى پارتى ) ئەوەش ئاماژەبو بۆ ئەوەى بوترێ کە تەلەفزیۆنەکان
سرف حزبى بون و لەپێناو بەرنامە وئامانجەکانى حزب لە کارکردندابون .
بەڵام بە تێپەربونى ساڵەکان و نەمانى رژێم و هێمن و ئارام بونى
شارەکانى کوردستان ، ئەوە وایکرد کە حزبەکان بەتەنیا خاوەنى راگەیاندن
نەبن .بەلکو هەم ئەو حزبانەى کە راگەیاندنى (بینراو) یان نەبوکردیانەوە
،وە خەلکى سەرمایەداروهەبون وخولیاکارانى ئەو بوارە توانیان ببنە
خاوەنى راگەیاندنى خۆیان بەتایبەت راگەیاندنى بینراو.
بەهۆى زۆربونى ژمارەى کەناڵەکانى راگەیاندنەوە ، ئەمڕۆ جۆرێک لە
پێشبڕکێ ومڵملانێ لە نێوان کەناڵەکاندا دروست بوە وهەیە .ئەوەش کارێکى
سروشتى وتەندروستەو، وە پێویستە بەردەوامى بەو جۆرە مڵملانێیە بدرێ
.بەڵام ئەوەى ئاسایى نیە ،هەندێ کەناڵ بۆ ئەوەى هەم بتوانێ رێژەى
بینەربۆ خۆى زۆربکات وهەم داهاتێکى باشیشى چەنگ کەوێ ! پەنا بۆ
رێگایەکى هەڵەونەشیاودەبات !ئەویش تەرجەمە (دۆبلاژ) کردنى
زنجیرەدراماکان وهەندێ فلیم ودرامایترى تەلەفزیۆنى بێگانەکانە کە لە
دوایدا بە درێژى لەسەر ئەو شێوازە دەوەستین وهەڵوەستەیەک دەکەین
ولایەنە خراپەکانى ئەو رێگایە شیدەکەینەوە.
هەندێ تەلەفزیۆنیش هاتون بەشێوەیەکى چاولێکەرى (تقلید) دەستیان بە پەخش
وکارکردن کردوە ، ئەگەرچى ئەم شێوازە لەکارکردنە ناچێتە ناو خانەى
رەخنەوە چونکە چاولێکەرى لەبوارى راگەیاندنەوە کارێکى تەندروست وباشە
وپێشتریش هەبوەولە ئێستاشدا گرنگە هەبێ .بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو تەقلیدە
تەنیا شێوازى پێشکەشکردن وستایل ودیکۆروکوالێت بگرێتەوە نەک هەمان نەهج
وزمان وهەڵسوکەوت . واتا پێویستە جیاوازى دروست بکرێ لەنێوان ئەو
بەرنامانەى کە ئێستا بەشێوەیەکى تەقلید لە تەلەفزیۆنەکانى لاى خۆمان
پێشکەش دەکرێن لەگەڵ ئەو بەرنامانەى کە بەهەمان شێوە لەتەلەفزیۆنەکانى
بێگانەکان پێشکەش دەکرێن ولێیەوە وەرگیراون .چونکە دەبێ ئەوە بزانرێ کە
کلتورى هەموو نەتەوەومیللەتێک لەگەڵ ئەوەیدى جیاوازە ،لەبەر ئەوە دەبێ
بزانرێ کەسى شارەزاوپسپۆرى بوارى راگەیاندن کامە لایەنى ئەو کلتورە
دەخزێنێتە ناو کلتورەکەى خۆیى ؟
دیسان دەلێم : گرتنە بەرى رێگاى چاولێکەرى بەتایبەت لە بوارى میدیاوە
کارێکى شەرم وخەوش نیە ، بەلکو هەنگاوتێگەیشتنێکى حەکیمانەیە ، سود
وەرگرتن لە تواناو داهێنان وبیرى ئەوانیتر کارێکى ئەرێنى وخزمەتکردنێکى
گەورەیە بۆ بوارەکە بەتایبەتى وکۆمەڵگا بەگشتى .بەڵام ئەگەر هاتو
تێکڕایى ناوەرۆکى بەرنامەکان و وشێوازى دیکۆرووئامانجى بەرنامەکەت کۆپى
کردوبەهەمان مەبەست پێشکەشى بینەرى کورددتت کرد ئەوە کارێکى خراپە !
بێگومان خزمەتکردنیش نیە بە بوارى راگەیاندن وکلتوورونەتەوەوتێکڕاى
تاکەکانى نێوکۆمەڵگاکەمان !چونکە ئێمەوئەوان لە زۆر رووەوە لەیەکترى
جیاوازین وئامانج وداخوازیەکانیشمان وەک یەک نیەوتێکۆشانیشمان ئاقارى
تایبەت بەخۆى هەیە .
بەڵێ گرنگە لە پێش هەموو مەبەست وئامانجێک پێویستە ئاگادارى چۆنیەتى بە
رێگادا بردن وچوونى کۆمەڵگاکەمانەوەبین ، لەبەر ئەوەى تاکەکانى نێو
کۆمەڵگا پێمان دەلێن: با هەوڵەکانمان لە پێناو پاراستنى زمان
وکلتووروخاک وسەروەریەکانمانبێ . ئەوەش ئەرکى هەموو لایەکە بەتایبەت
دەسەڵات ولەناویشیاندا دەسەڵاتى چوارەم، لەبەرئەوەى ئەمڕۆ لەهەموو کات
زیاترئامرازەکانى میدیا رۆڵ دەگێڕن لەنێو کایەکانى ژیاندا.
لەتەک ئەوەشدا ، کەناڵیتریى راگەیاندن بەتایبەت تەلەفزیۆن لەناو
ئەوانەشدا تەلەفزیۆنە لۆکاڵیەکان هەن بەشێوەیەکى نێگەتیڤ دەکارن
وهەنگاودەنێن!خۆدەکرێ ئەوانیش سود لە بەشێک لەتواناو لێزانینى کەناڵە
بێگانەکان وەربگرن وبەوەشەوە بتوانن کەناڵەکانیان پێشبخەن ودڵى بینەریش
بەختەوەربکەن بەهۆى ئەو بەرهەمانەى کە بلاویدەکەنەوە . بەڵام بێهیچ
دوودڵییەک ئێستا لەهەموو کات زیاتر هاوڵاتى (بینەر) گللەیى ورەخنەى لە
ئەدایى ئیشکردنى ئەو کەناڵانە هەیە !ئەوەش تەنیا مننیم وادەلێم ، بەلکو
رێژەیەکى یەکجارزۆر لەخەلک گللەیان هەیەومتمانەیان بەو کەناڵانە نەماوە
کە بەم شێوەیەى ئێستا کاردەکەن وهەن.یەکێک لەو هۆکارانەى کە وایکردوە
هەندێ لەو کەناڵانەوە مسداقیەتى خۆیان لەدەست بدەن گرفت وخولیاو حەزى
پەیداکردن ودەستکەوتنى سەرمایەیە(پارە)یە!!ئەو کەناڵانەش دابەشدەبن
وجۆراوجۆرن : هەیانە لەلایەن حزبەوە تەمویل دەکرێ وسڕف حزبیە کەچى چاوى
بڕیوەتە پەیداکردنى پارە نەک خزمەتکردنى بەرنامەوسیاسەتى حزبەکەیى
وجەماوەر.هەشیانە بەناو ئەهلییە کەچى لەلایەن کەسێکەوە تەمویل دەکرێ
وئەوکەسەش خۆى کەسێکى بەدەسەڵاتى ناو دەسەڵاتە وکەچى چاوى بڕیوەتە
دەسکەوتنى سەرمایەیى زیاتر!لەلایەکیتر کەناڵ هەیە خۆى بە بێلایەن
وسەربەخۆ نمایش دەکاوکەچى لەلایەن حکومەتەوە تەمویل دەکرێ وچاویش
بڕیوەتە زیاتردەسکەوتنى پارە!با لەوبارەیەوە زیاتروروونتر بدوێین
وپێتان وپێیان بلێم چۆن؟
ئەو کەناڵانەى کە کەوتونەتە ناو چوارچێوەى مەبەستى ئەو بابەتەمان
بەگەرمى کەوتونەتە پێشبڕکێى بلاوکردنەوەى زنجیرەدرامایى دۆبلاژکراوى
بێگانەکان !! ئەو دراماوزنجیرە دۆبلاژکراوانەى کە بلاویشى دەکەنەوە نەک
هەر هیچ سودێکیان بۆ تاک وبینەر نیە ، بەلکو لایەنى نیگەتیڤى زیاترە لە
لایەنى پۆزەتیڤەکەى !لەبەرئەوەیە وادەلێم:
* ئەو تەرجەمەیەیى (دۆبلاژە)ى
کە کۆمپانیاکان کردویانە زۆر سەقەت ونەگونجاوەولەگەڵ کلتوورورەوشتى
تاکى کوردى وداب ونەریتى ئێمە یەک ناگرێتەوە !!ئەوان لەپێناو دەسکەوتى
سەرمایە بەو کارە هەڵدەستن وبە پارەش دراما دۆبلاژکراوەکان دەفرۆشن بە
کەناڵە ئەهلیى وحزبیەکان .کڕیارکەرانى ئەو درامایانەش بێلێوردبونەوە لە
شێوازى زمانەکەودەربڕینە نەشیاوەکان راستەوخۆ بلاویدەکەنەوە !چونکە
پێیان وایە بەوە بینەرى زۆربۆ کەناڵەکەیان پەیدا دەکەن
!!ئامانجێکیتریان لە بلاوکردنەوەى ئەو درامایانە دەسکەوتنى سەرمایەیە
چونکە هەرخۆشیان بە پارە دراماکانیان پەیداکردوە وناچارن لە ناو
دراماکاندا ریکلامى بازرگانى بلاوبکەنەوە لەوەشدا هەم ئەو پارەیان
دەستدەکەوێتەوە کە دراماکەیان پێکڕیوە وهەم سودێکى زۆرى سەرمایەیان بۆ
دەستەبەردەبێ!! نازانم کەناڵى حزبى سەرەراى هەبونى بودجەو داهاتى زۆر
بۆچى دەبێ چاوى لە پەیداکردنى پارەبێ ؟! بەپێچەوانەوە ئەو کەناڵانە
پێویستە پارە سەرف بکەن بۆ ئەوەى سیاسەتى حزبەکەیان بگێنن بە ئەندام
ولایەنگرەکانیان بەتایبەتى وجەماوەر بەگشتى ، ئەوان پێویستە زەرەرمەندى
مالییبن نەک چاویان لە سودوقازانجبێ .رەنگە کەناڵیش هەبێ خۆیان کارى
دۆبلاژەکە بکەن وپێویستیان بە کڕینى زینجیرەدراما دۆبلاژکراوەکان نەبێ
جا بۆ ئەوانە تیرى دوو گوڵە!! واتا لەو کاتەدا دووجار سودى ماددیان
پێدەگا .واتا هەم پارەى کرینیان بۆدەگەرێتەوەوهەم بەهۆى بلاوکردنەوەى
ئەو زنجیرانە داهاتى زۆر بۆخۆیان پەیدادەکەن بەتایبەت بە بلاوکردنەوەى
(ریکلام) لەناو زنجیرەدۆبلاژکراوەکان!ئەوەى تێبینى ئەو چەند
تەلەفزیۆنانەى کردبێ کە لەو ماوەیەدا ئەو زنجیرانەیان بلاودەکردەوە
بێتام ریکلامیان تیادا بلاودەکردەوە ، کە تا ئێستاش بەردەوامن لەسەر
ئەو سیاسەتەیان وسڵەمینەوەیان نیە !کەسى چاودێروتێبینى کار بەروونى
بەهۆى زۆرى بلاوکردنەوەى ریکلامەکان لەوە تێدەگەن کە ئامانجى بەرپرسانى
ئەو تەلەفزیۆنانە پەیداکردنى داهات وپارەیە نەک خزمەت گەیاندن بە
بینەر.
* لە وێنەوتێکستى ئەو
درامایانەدا زۆرجار وێنەو روخسارى کەسى وادەبینرێ کە نەک هەردژى
مافەکانى کورد تێکۆشاوە لەسەردەمى خۆیدا وەک وێنەى (مستەفا کەمال
ئەتاتورک) بەلکو ئەو رژێمەى کە خۆى دایهێناوئێستا بونى هەیە بەردەوامن
لەسەر هەمان سیاسەت وبەئاشکرا دژایەتى مافەکانى کورد دەکەن ورێگرن
لەبەردەم بەدەستهێنانى مافەکانى گەلى کورددا ! بێگومان ئەوەش پێچەوانەى
ئامانج وداخوازیى وخەباتى سیاسى وکۆمەلایەتیەکەمانە لەرابردوو
ئێستاماندا .
هەقە کەسانى راگەیاندنکاربەگشتى وبەرێوەبەروسەرپەرشتیارانى کەناڵەکان
بەتایبەتى وریابن و ئاگادارى نەهجى سیاسى وکۆمەلایەتیەکانبن چونکە
ئەوان لە بنەڕەتدا پێویستە هەم کەسى سیاسى وکۆمەڵایەتى وفەنیبن ئینجا
ئەو ئەرکە بگرنە ئەستۆ یان بیانخرێتە مل. بەڵام دیارە ئەو پێوەرە دواى
تێپەڕبونى زیاتر لە (17) ساڵ لەکارى راگەیاندن و(18)ساڵى دواى راپەرین
نەخراوەتە بەرچاو! بێگومان ئەوەش کاراساتێکى گەورەیە بۆ میللەتەکەمان
چونکە دواجار تەنیا گەلەکەمان بەوهۆیەوە زەرەرمەند دەبێ .ئەوە نیە
بەهۆى هەڵسوکەوت ورەفتارى هەندێ لەبەرپرسانى ئەو کەناڵانەوبێسەروبەرى
وپێشکەشکردنى بەرنامەى کرچوکاڵ وکەس بەکەس نەبونى ئەو کەناڵانەوە
خەریکە شیرازەى خێزانى تاکى کوردى لەباردەچێ وهەڵتەکاندنى لێدەکەوێتەوە
بەهۆى ئەو جۆرە درامایانەوە !!
لە ئێستاشدا بۆ بەرگرتن لەو فەوزایەوپێشگرتن لەوسیاسەتەى ئێستاى ئەو
کەناڵانە ،لەپێش هەموو کەس ولایەنێکدا ئەرکى حکومەتە لەرێگاى وەزارەتى
رۆشەنبیرى وسەندیکاى رۆژنامەنوسانەوە چاودێریکى وردى ئەو کەناڵانە بکات.
وە پێویستەچیتر رێیان پێنەدن کە بەم شێوەوشێوازە بۆ دەسکەوت ومەبەستى
تایبەتى خۆیان یارى بەو ئاگرەوەبکەن .چونکە رەنگە بەهۆى ئیهمالى
وئارەزوە تایبەتیەکانى بەرپرسانى ئەو کەناڵانەوە ئەو ئاگرە رەنگەلە
ئایندەدا بەربێتە هەموو کۆمەڵگا ودواجارجوانى داب ونەریتەکەمان بسوتێنێ
.بێگومان کە ئەوەش روویدا چارەسەرکردنەکە زۆر ئەستەم دەبێ . بۆیە لە
ئێستادا پێویستە مۆڵەتى کارکردنى ئەو کەناڵانە رابگیرێ وسەرلە نوێ
پێیان نوێبکرێتەوەوبانگ بکرێن ورێنمایى تایبەتیان پێبدرێ ئینجا مۆڵەتى
کارکردنیان پێبدرێتەوە.
ماڵپهڕی ئیبراهیم بالیسانی
|