٢٦\١\٢٠١١
ئاماری به‌رزی
قوربانیانی هاتوچۆ و قه‌یرانی
سه‌روه‌ریی
یاسا!
- سه‌باره‌ت
پێرس کۆنفرانسه‌که‌ی
وه‌زیری
ته‌ندروستی
حکومه‌تی
هه‌رێم
-

حه‌مه
غه‌فور
دوێنێ
له
باره‌گای
وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی
حکومه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان له
شاری هه‌ولێر
هه‌ریه‌ک
له
وه‌زیری
ته‌ندروستی
حکومه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان و سه‌رۆکی
په‌یمانگای
پزیشکی دادوه‌ری
کوردستان ئاماری
قوربانیانی
ڕووداوه‌کانی
هاتوچۆیان له
هه‌رێمی
کوردستان له
ساڵی
ڕابردوودا خسته‌ڕوو.
تاهیر هه‌ورامی،
وه‌زیری
ته‌ندروستی
حکومه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان ڕایگه‌یاند،
ته‌نها
له
ساڵی ڕابردوودا زیاتر له
838 هه‌شت
سه‌دو
سی‌و
هه‌شت
هاوڵاتی به
کاره‌ساتی
ئۆتۆبێل گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و
زیاتر له
12دوازده
هه‌زار
که‌سی
تریش بریندار بوون، زۆرێکیش له‌وانه
تووشی که‌مئه‌ندامی
و په‌ککه‌وتوویی
بوون. ساڵانی ڕابردوو له
ئاماره‌کانی
پزیشکی دادوه‌ریدا
سووتان و کوشتنی به‌فیشه‌ک
زۆربوو، ئه‌مساڵ
ڕووداوی هاتوچۆ له
هه‌موو
حاڵه‌ته‌کان
زۆرتره.
ئه‌مڕۆش
ڕاگه‌یاندنه‌کانی
شاری سلێمانیی هه‌واڵی
ڕووداوێکی هاتووچۆی تریان بڵاوکرده‌وه
که
پێشنیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ
له
ئه‌نجامی
پێکدادانی ئۆتۆمبیلێکی بارهه‌ڵگرو
پاسێکی کۆسته‌ردا
له‌سه‌ر
ڕێگای بازنه‌یی
مه‌لیک
مه‌حمود
نزیک سوپه‌رمارکێتی
ئاڵتون ڕوویداوه‌و
بۆته
هۆی گیانله‌ده‌ستدانی
2 دوو هاوڵاتی‌و
برینداربوونی 21بیست‌و
یه‌ک
هاوڵاتی دیکه،
که
باری ته‌ندرووستی
هه‌ندێکیان
ناجێگیرو مه‌ترسیداره.
به‌شى
کۆنتڕۆلی هاوتووچۆی سلێمانی سه‌باره‌ت
به‌ڕووداوه‌که
ئه‌وه‌ی
ڕاگه‌یاند؛
که
له‌ئاکامی
پێکدادانه‌که‌دا
ئۆتۆمبێله
بارهه‌ڵگره‌که
ئاگری گرتووه‌و
ژماره‌یه‌ک
ئۆتۆمبێلی دیکه‌ش
پێکیانداداوه.
به‌ڵام
ئه‌وه‌ی
له‌م
ڕوه‌وه
جێگای تێڕامانه،
په‌خشی
کۆنگره
ڕۆژنامه‌نووسیه‌که‌یه
وه‌کو
حاڵه‌تێکی
ئاسایی‌و
تێپه‌ڕبوونیه‌تی
به‌بێ
هیچ جۆره
کاردانه‌وه‌یه‌کی
ڕه‌سمی
له‌لایه‌ن
سه‌رۆکی
هه‌رێم‌و
سه‌رۆکی
حکومه‌ت‌و
سه‌رۆکی
پارله‌مان‌و
ته‌نانه‌ت
ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ریی
کوردستانیشه‌وه!
له
کاتێکدا من پێموایه
ئه‌گه‌ر
ڕاگه‌یاندنی
ئه‌م
ئاماره‌ی
قوربانیانی هاتوچۆ له
هه‌ر
کۆمه‌ڵگایه‌کی
شارستانی تردا بوایه
که
مرۆڤ تاڕاده‌یه‌ک
ڕێز‌و به‌های
خۆی هه‌یه،
حکومه‌ت
تووشی شۆک ده‌هات‌و
ئه‌گه‌ری
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌شی
گه‌لێک
زیاد ئه‌بوو،
به‌ڵام
لای ئێمه
وه‌کو
داهێنان‌و
دۆزینه‌وه
ئاماری قوربانیانمان بۆ په‌خش
ئه‌که‌نه‌وه.
که‌م
شوێنی دنیا هه‌یه
هێنده‌ی
هه‌رێمی
کوردستان سه‌دای
بانگه‌شه
بۆ سه‌رکه‌وتنی
ئه‌زموونی
حوکمڕانیی خۆماڵی به‌رزو
به‌ربڵاوبێت
تیایدا، که‌چی
دیارده‌ی
گه‌نده‌ڵیی
به‌رجه‌سته‌ترین
ڕوخساری ڕووبه‌ده‌ره‌وه‌ی
بێت‌و
ناوی وه‌کو
کانگای گه‌نده‌ڵی
سیاسی‌و
ئیداری چووبێته
سه‌ر
ڕووپه‌ڕی
په‌ڕه‌ی
سه‌ره‌کی
ڕۆژنامه
جیهانیه‌کان.
که‌من
ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه‌ی
وێنه‌ی
لای خۆمان باس‌و
خواس‌و
به‌رگری
له
سه‌روه‌ریی
یاسا‌و ئارامی‌و
ئاسایش‌و
ئۆقره‌یی
تیایاندا گه‌رم‌وگوڕ
بێ‌و
زۆرترین پانتایی گوتاری سیاسی ده‌سه‌ڵات‌و
ئه‌وانه‌شی
ئۆپۆزیسیۆنیان پێئه‌ڵێن
داگیرکردبێ، به‌ڵام
له‌سه‌ر
ئه‌رزی
واقع بێده‌ربه‌ستی‌و
بێنه‌زمی‌و
مه‌حسوبیه‌ت‌و
خزم‌خزمێنه‌و
داغانیی باری یاسایی باڵی به‌سه‌ر
فه‌زای
گشتی‌و
کاناڵه
هه‌ستیاره‌کانی
کۆمه‌ڵدا
کێشابێ. بۆ نموونه؛
بودجه‌و
خه‌رجی
بێئه‌ژمار
بۆ ڕاگه‌یاندن‌و
میدیای حزبیی‌و
سێبه‌ر
هه‌ڵڕژابێ‌و
کار‌و پیشه‌یان
بۆبێته
پیاهه‌ڵدانێکی
بێنه‌زاکه‌ت
به‌سه‌ر
ئه‌و
نوخبه‌و
سه‌رکرده
سیاسیانه‌ی
که
ئه‌گه‌ر
هه‌ر
ساتێک دۆخه‌که
وه‌کو
تونس قڵپبوویه‌وه
که‌س
به‌خۆیان
ناگرێت، که‌چی
پرۆسێسی خوێندن‌و
په‌روه‌رده
نوقستانیی گه‌وره‌و
گران له‌به‌ر
پێیدایه‌و
یاسا ناتوانێ چاره‌سه‌رێکی
بۆ ببینێته‌وه.
یان وه‌ک
شاره‌زایان
ده‌ڵێن؛
هه‌رێمی
کوردستان وه‌کو
پارکین گه‌راجێکی
زه‌به‌للاحی
لێبه‌سه‌رهاتووه‌و
ئه‌ژماری
ئۆتۆبیلی کۆن‌و
نوێ‌و
ئۆتۆمبیلی هاوه‌رده
عه‌قڵی
تێپه‌ڕاندووه،
به‌ڵام
سیسته‌می
هاتوچۆو ڕێگاوبان‌و
پرۆبلماتیکی ڕێکخستنی یاسایی ئه‌م
کاناڵه
هه‌ستیارو
گرنگه
ژیاریه
جه‌رگبڕه‌و
ئه‌بینین
به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی هاتوچۆی پایته‌ختی
هه‌رێم
له‌سه‌ر
شاشه‌ی
ته‌له‌فزیۆنه‌وه
له
"برایانی" شۆڤێر ئه‌پاڕێته‌وه
پابه‌ندی
"یاسا"و ڕێنوێنیه‌کانی
هاتوچۆبن!
زۆربه‌ی
خه‌ڵکی
کوردستان تاقیکردنه‌وه‌ی
ژیانی ڕۆژانه‌یان
له‌گه‌ڵ
ئه‌زموونی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
کوردی‌دا گه‌یاندوونی
به‌و
بڕوایه
که
له
هه‌رێمی
کوردستاندا یاسا سه‌روه‌ر
نیه‌و
نوخبه
سیاسیه‌کان
پێش له
هه‌ر
تاکێکی کۆمه‌ڵ
خۆیان ڕێز بۆ یاسا دانانێن،
وه
پاشخانی عه‌قڵیه‌تی
شاخ‌و
عه‌شیره‌یی
ده‌ستی
پیاوانی سیاسی واڵاکردووه
بۆ ئه‌وه‌ی
که
هه‌رکات
ویستیان یاساکانی خۆشیان ژێر پێ بخه‌ن‌و
به‌پێی
به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌تی
خۆیان‌و
حزبه‌کانیان
مامه‌ڵه‌ی
له‌ته‌کدا
بکه‌ن.
هاوڵاتیانی ئه‌م
هه‌رێمه
له‌م
بیست ساڵه‌ی
حوکمڕانیی خۆماڵیدا ئه‌و
وانه‌یه
فێربوون که
سه‌رباری
هه‌ر
ئیدیعاو بانگه‌شه‌یه‌ک
بۆ به‌رقه‌راربوونی
سیسته‌می
دیموکراسی‌و
مافی مرۆڤ‌و
ئۆقره‌یی‌و
ئه‌م
شتانه،
عه‌قڵیه‌ت‌و
گوتارێکی سیاسی- عه‌شیره‌یی
فه‌رمانڕه‌وایه‌و
شاده‌ماره‌کانی
ژیانی سیاسی‌و
ئابووری‌و
شارستانی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی
له‌ژێر
ده‌ستی
دوو حزبی عه‌شیره‌یی‌و
میلیشیاییدا چڕبۆته‌وه،
هه‌ر
بۆیه‌ش
پێشکه‌وتن‌و
پێشڕه‌ویی
له
کوردستان به‌رته‌سکبۆته‌وه
بۆ هه‌ندێ
ئاستی ڕووکه‌شی
کۆمه‌ڵگا.
به‌ڵام
له
گه‌وهه‌رداو
له‌ناواخنی
کۆمه‌ڵگای
کوردستاندا گرفتی گه‌وره
گه‌وره‌و
که‌لێنی
کۆمه‌ڵایه‌تی
پڕبایه‌خ
داغانه‌و
بۆشایی یاسایی‌و
حقوقی‌و
فه‌رهه‌نگی
هه‌ستیار
درووسبووه‌و
ته‌وژمی
گه‌شه‌و
پێشکه‌وتنی
کۆمه‌ڵایه‌تی
تووشی قه‌یران‌و
ڕاوه‌ستان
کردووه.
وه
هه‌ر
ئه‌وه‌ش
هاوڵاتیانی وادارکردووه
به
چاوگێڕانه‌وه
به
ئه‌زموونی
کوردستان‌و
له
هه‌مان
کاتیش‌دا ئینتیماو متمانه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی
پاشه‌کشه‌ی
کردووه
له‌نێو
کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی
کوردستاندا.
کارمه‌ندێکی
باڵای حکومه‌تی
هه‌رێم،
یان شاره‌زایه‌کی
بواری بازرگانی، دانی ناوه
به
یه‌کێک
له‌و
بۆشایی‌و
که‌لێنه
پڕمه‌ترسیانه‌دا؛
ووتوویانه،
ئه‌گه‌ر
سنووره‌کانی
ئێران‌و
تورکیا له‌سه‌ر
هه‌رێمی
کوردستان دابخرێت، ئه‌گه‌ری
ڕووخانی حکومه‌تی
هه‌رێم
له
چه‌ند
هه‌فته‌دا
چه‌ند
به‌رامبه‌ر
زیادئه‌بێت!
لێره،
له‌م
هه‌رێمه،
پلاندانان ڕووکه‌شه‌و
وه‌کو
پرۆسێسێکی ژیاری‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی
گرنگ نه‌چۆته
نێو لۆژیکی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیه‌وه.
ماسته‌رپلانه‌کانی
شارگوزاری‌و
نه‌خشه‌سازی‌و
خزمه‌تگوزاریش
به‌هه‌مان
شێوه.
نوخبه
سیاسیه‌کان
خۆیان بوونه‌ته
بازرگانی گه‌وره‌و
به
فه‌ردی
له
گۆشه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
داراییانه‌وه
فه‌رمانڕه‌وان
به‌سه‌ر
کار‌و ڕۆڵی حکومه‌ت‌و
دام‌و
ده‌زگاکانیدا.
وه‌زاره‌ته‌کان
زیاتر ئه‌رکیان
بۆته
ئیداریاتی ڕواڵه‌تی‌و
ڕێکخستنی دامه‌زراندن‌و
دابه‌شکردنی
مووچه‌و
مانگانه‌کان،
له
جیاتی ئاراسته‌کردنی
توانایی‌و
خه‌للاقیه‌ت‌و
داهێنانه
فه‌ردی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
بۆ پێشخستنی کۆمه‌ڵ‌و
فه‌راهه‌مکردنی
خۆشگوزه‌رانی.
به‌هۆی
ئه‌وه‌ی
حزبه
سیاسیه‌کان
هه‌ڵگری
ڕۆحیه‌ت‌و
عه‌قڵیه‌تی
عه‌شیره‌یین
له
زاتی خۆیاندا، وه
به
ڕێکه‌وت
له
چه‌رخی
ئه‌مڕۆو
شارستانیدا گیرساونه‌ته‌وه،
بۆیه
شایسته‌یی
به‌ڕێوه‌بردن‌و
ئاراسته‌کردنی
به‌رنامه‌و
نه‌خشه‌ی
شارستانیانه‌یان
نیه.
له‌ژێر
چه‌پۆکی
ئه‌حزابی
عه‌شیره‌ییدا
سیاسه‌ت
چنگ‌و
ددانی له
هه‌موو
شتێک گیرکردووه‌و
ڕۆڵ‌و
مۆڕاڵ‌و
که‌لتورو
فه‌رهه‌نگ‌و
شوناس له
چاویلکه‌ی
ئه‌م
سیاسه‌ته‌وه
ته‌ماشای
ژیان‌و
کۆمه‌ڵ
ئه‌که‌ن،
هه‌ر
بۆیه‌ش
هه‌موو
شتێک به‌جۆرێک
شاده‌ماری
بزاوتنی به‌نده
به‌م
حزبه
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌و
هه‌موو
توانا‌و لێهاتووییه‌ک
له‌خۆیاندا
هه‌رس
ئه‌که‌ن.
بۆیه
مادام کۆنگره
ڕۆژنامه‌نووسیه‌که‌ی
تاهیر هه‌ورامی،
وه‌زیری
ته‌ندروستی
هه‌رێمی
کوردستان، سه‌باره‌ت
به
ئاماری گه‌وره‌ی
قوربانیانی کاره‌ساته‌کانی
ئۆتۆمبێل‌و
هاتوچۆ، هیچ ده‌نگ‌و
سه‌دایه‌کی
ئه‌وتۆی
نه‌بوو
وه
هیچ یه‌کێک
له
سه‌رۆکی
هه‌رێم‌و
سه‌رۆکی
حکومه‌ت‌و
سه‌رۆکی
پارله‌مان‌و
سه‌رۆکی
حزبه‌کان‌و
وه‌زیره‌کان‌و
به‌رپرسه‌کانی
ڕانه‌چڵه‌کاند،
پارله‌مان‌و
ده‌زگاو
دامه‌زراوه
جێبه‌جێکاره‌کان
له‌جێی
خۆیان نه‌جووڵان‌و
له‌سه‌رووی
هه‌مووشیانه‌وه
میدیای ده‌سه‌ڵات‌و
میدیای حزبه‌کان‌و
ڕاگه‌یاندنی
ئۆپۆزیسیۆنیش ته‌نها
وه‌کو
ته‌ماشاچی
مانه‌وه‌و
ده‌نگی
گه‌وره‌ی
مه‌لاو
مزگه‌وت‌و
ئه‌وقاف‌و
پێڕی به‌لاشخۆری
ڕێگای خودا‌و ئایینیش مێش میوانیان نه‌بوو،
که‌واته
خه‌ڵکی
کوردستان مافی سروشتی خۆیانه
له‌سه‌ر
ئه‌م
کۆنگره
ڕۆژنامه‌وانیه‌ی
وه‌زیری
ته‌ندرووستی‌و
ئاماری تۆقێنه‌ری
قوربانیانی کاره‌ساته‌کانی
هاتوچۆ هه‌ڵوێسته‌ی
جددی بکه‌ن،
وه
چاوێک بگێڕنه‌وه
به‌و
پێشکه‌وتن‌و
ئاسایشه‌ی
له‌م
هه‌رێمه‌دا
به‌رقه‌رارکراوه
بۆیان!
هاوڵاتیان ههقیانهو
پێویستیشه
بپرسن، ئه‌م
زنجیره‌ی
کاره‌ساتی
قوربانیانی هاتوچۆیه
جیاوازی چیه
له‌گه‌ڵ
زنجیره
ته‌قینه‌وه‌و
کاره
تیرۆریستیه‌کانی
ناوه‌ڕاست‌و
باشووری عێراق که
ڕۆژ دوای ڕۆژ بڵاوده‌بنه‌وه‌و
کۆمه‌ڵ
کۆمه‌ڵ
خه‌ڵکی
سڤیل ده‌بنه
قوربانی! ئه‌گه‌ر
ململانێی سیاسی‌و
جه‌نگی
تائیفی‌و
په‌لاماربردن
بۆ به‌شی
زیاتر له
ده‌سه‌ڵات‌و
داهات، بواری ڕه‌خساندووه
بۆ ئه‌و
کاره
تیرۆریستیانه‌و
گه‌نده‌ڵی
سیاسی‌و
ئیداری له
به‌شه‌کانی
تری عێراق، ئه‌ی
له
کوردستانی ئۆقره‌و
سه‌قامگیردا
چی شتێک وایکردووه
که
هاتوچۆ ببێته
دێوه‌زمه‌یه‌ک‌و
کاره‌ساتی
گه‌وره‌ی
مرۆیی وه‌های
لێبکه‌وێته‌وه!؟
له‌م
هه‌رێمی
کوردستانه
ئه‌گه‌ر
یاسا بڕشتی هه‌بوایه‌و
سه‌روه‌ریی
یاسا له‌لایه‌ن
خودی نوخبه‌ی
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌وه
ژێرپێ نه‌خرایه،
هه‌ڵبه‌ت
ئێستا کوردستان خاوه‌نی
تۆڕی ڕێگاوبانی هاوچه‌رخ‌و
یاسا‌و ڕێسای هاتوچۆی پێویست ئه‌بوو.
یان لانی که‌م
کۆنگره
ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌ی
تاهیر هه‌ورامی
سه‌رۆکی
هه‌رێم
یان حکومه‌تی
ڕائه‌چله‌کاند!
24\1\2011
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|