٦\١٠\٢٠١١
ئاماری شەڕ و
پێکدادانی مانگی رابردووی نێوان گەریلا و
سوپای تورکیا.
فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی ھەپەگە ئاماری شەڕەکانی مانگی سێپتامبری
بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد. بە پێی لێدوانەکە لە مانگی ڕابردودا ٣٨
ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرێوە چووە و لە ئاکام دا ٣٠ جار شەڕ روویداوە.
گەریلاکانی ھەپەگەش لەم مانگەدا ٤٢ چالاکیان ئەنجام داوە.
لە ئاکام دا ٨٠ سەرباز و ٢٠ پۆلیس کووژراون. ھەروەھا ٢٤ گەریلاش
گیانیان بەختکردووە.
فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە، لە سەر
ئۆپەراسیۆن و شەڕەکانی مانگی سێپتامبر لێدوانێکی بڵاو کردەوە.
ھەپەگە دەسنیشانی کرد کە ئۆپەراسیۆنەکان لە باکوور و ھێرشە ھەوایەکان
لە دژی باشووری کوردستان لە چوارچێوەی پیلانی لەناوبردن کە لە لایەن
حکوومەتی ئاکەپەوە بەرێوە دەچێ، بەردەوام بوون.
ھەپەگە ھەروەھا دەسنیشانی کرد کە کووشتنی کەسانی مەدەنی بە پیلان و بۆ
ئامانجێکی تایبەت پێکھاتوون و لەو مژارەدا کووشتنی ٨ کەسی مەدەنی لە
شەمزینان و باتمانی بە بیر ھێنایەوە.
فەرمانداری ھەپەگە جارێکی دیکە ئەو کەس و لایەنانەی کە ھاوکاری دەوڵەتی
تورک دەکەن و زەرە لە سرووشتی کوردستان دەگەیەنن، وشیار کردەوە و دەڵێ:"
دەبێ بزانرێ کە لە دەسبەسەر کردن زیاتر، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە
ھەڵویستی ئێمە دژوارتر دەبێ."
ھەپەگە رایگەیاند کە لە مانگی سێپتامبر دا ژمارەیەک چالاکی لە دژی
پۆلیس پێکھاتوون و پەیامێکی بەو شێویە دا:" ئەگەر رێبازە
فاشیستیانەکانی پۆلیسی ئاکەپە لە دژی گەلەکەمان بەردەوام بکەن، ئەوا
چالاکیەکانی ئێمەش بەردەوام دەبن."
فەرمانداری ھەپەگە رایگەیاند کە لێکۆلینەوەکانی ئەوان لە سەر کوژرانی ٤
کەسی مەدەنی لە سێرت بەردەوام دەکەن و دەسنیشانی کرد کە ئەوان ئاکامی
لێکۆڵینەوەکانی خۆیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن.
بە پێی لێدوانەکەی ھەپەگە ئاکامی شەڕەکانی مانگی سێپتامبربەو شێویە
بووە:" لە بەرامبەر ٣٨ ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی تورک ، گەریلا ٤١ چالاکیان
ئەنجام داوە. لە ئاکامی شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکان دا ٨٠ سەرباز و ٢٠ پۆلیسی
کووژراوان و ٢٤ گەریلاش گیانیان بەختکردووە.لە ھەمانکات دا ٨ کەسی
مەدەنی کوورژاوان و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە مانگی سێپتامبردا ، فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورک ٣٠ جار ھێرشیقان کردوەتە
سەر ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا. بە پێی لێدوانەکەی ھەپەگە: خواکوورک ١٣
جار، قەندیل ٤ جار، زاپ ٦ جار، حەفتانین ٣ جار، گارە ٣ جار و مەتینا ١
جار رووبەرووی ھێرشی ھەوایی بوونەتەوە.
ھەروەھا لە مانگی سێپتامبر دا لە دژی ھەرێمەکانی زاگرۆس، زاپ، خواکوورک،
چەلێ و شەمزینان ١٥ جار بە ھەڵیکۆپتەری کۆبرا ھێرش پێکھاتووە، و ١٩ جار
بە ھاوان و تۆپی ئۆبووس تۆپباران کراوە.
لە بەر ئەو ھێرشانە لە ١٥ شوێن دارستانەکان ئاگریان گرتووە.
فەرمانداری ھەپەگە رادەگەیەنێ کە لە مانگی سێپتامبردا ٢٠ کەسیان
دەسبەسەر کردووە کە لە نێویان دا پۆلیسێکش ھەبووە.
لە چالاکی گەریلاکان دا ٣ تانک، ٣ واگۆن، ماشینێکی زرێپۆش، ١١ ماشین کە
بۆ سەربازان کاریان کردووە، ٣ کامیۆن و بۆڵدۆزەرێکیان
تێکشکاندووە.ھەروەھا ٢ ھەلیکۆپتەری سکۆرسکی زەربەیان
بەرکەوتووە.ھەروەھا چەکێکی HK-٣٣ ، ٣ چەکی ژ-٣ و بێسیمێک لە لایەن
گەریلاکانەوە دەستی بە سەردا گیراوە.
|