ئامێری له ناوبردنی ئه‌سپێ ، به ڕێگه‌ی هه‌وای وشک و گه‌رم. LOUSEBUSTER The
گوڵاڵه پشتده‌ری
ئه‌م ئامێره به ڕێگای وشک کردنی ئه‌و گیانه‌وه‌رانه به هه‌وای گه‌رم ده‌یانکوژێت. ئیدی پێویست به شامپۆ و شانه‌ی تایبه‌ت ناکات بۆ له ناوبردنی ئه‌سپێ. Dale Clayton Professor، که لێکۆڵینه‌رێکی زانستییه و به ڕێگه‌ی ئامێری LoseBuster ، له به‌ریتانیا و سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌سپێ وله گه‌ڵ باڵنده بوو.ئه‌وسا لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی گواسته‌وه بۆ Utah که (شارێک له وڵاته‌یه‌ککرتووه‌کانی ئه‌مریکایه)، له وێ زانی که گیانه‌وه‌ره‌کان ده‌مردن. هاوکات مناڵان کێشه‌ی ئه‌سپێیان هه‌بوو.
له ئارادابوونی ئه‌م کێشه‌یه بیرۆکه‌یه‌کی بۆ پرۆفیسۆر درووست کر‌د که ئه‌و ئه‌سپێی سه‌ر ده‌توانێت به ڕێگه‌ی وشککردن له‌ناو ببات.
The LouseBuster به ڕێگه‌ی سۆندێکه‌وه که سه‌رێکی به شانه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه و سه‌رێکی تری به ئامێره‌که‌وه به‌ستراوه به لێدانی هه‌وای وشک،که وێڕای ئه‌وه ده‌توانی قژ شانه بکرێت.هه‌وا به که‌ناری پیوازی قژ(ڕیشه‌ی قژ) دا ره‌ت ده‌بێت له‌و شوێنه‌دا زۆربه‌ی ئه‌سپێیه‌کانی تێدان.هه‌ر به‌شێکی سه‌ر بۆ ماوی 30 چرکه گه‌رم ده‌کرێت.
خاتوو Sarah Bush ،که هاوکاره له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا له زانکۆی University of Utah ، پێشنیار-داوا ده‌کات که قژوشککه‌ره‌وه به‌کار نه‌هێندرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.''پله‌ی گه‌رمای ئامێری LouseBuster 60 گراد،که ئه‌وه له هه‌وای قژوشککه‌ره‌وه زیاتره. به ڕێگه‌ی قژوشککه‌ره‌وه ئه‌گه‌ری سووتانی پێستی سه‌ر هه‌یه.له پاڵ ئه‌وه‌شدا قژوشککه‌ره‌وه هه‌وای زۆر که‌متره و به‌بێ پێداویستیه‌کانی تر که هه‌وا به گوێره‌ی پێویست و به پله‌ی پێویست بگه‌یه‌نێته سه‌ر پێستی سه‌ر دژواره.به‌م شێوه‌یه کاریگه‌ری له سه‌رگیانه‌وه ه‌کان نییه. کاتێ چاره‌سه‌ریکردن به‌م ئامێره 80% له ئه‌سپێکان ده‌مرن.پاشماوه‌که که 20% دوایی ماوه‌یه‌کی کورت ده‌مرن و ناتوانن ئیدی ڕشک درووست بکه‌ن(زاوزێ ناتوانن). 98% له له ڕشکه‌کانیش ده‌مرن. ئه‌م ڕێژه‌یه زۆر به‌رزه و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه که به‌رگری بنه‌ره‌تی له ژیانی ئه‌سپێکان له سه‌ر پێستی سه‌ردا بکات.به به‌کارهێنانی ئه‌م ئامێره ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه(جارێکی تر تووشبوون نیه) ئه‌وه به پێچه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ری به شامپۆیه. هه‌روه‌ها ئه‌بێ چه‌ندێن جار به شامپۆ بشۆردرێت تاکو ئه‌سپێکان له ناو ده‌چن،چۆنکه به شامپۆ ناتواندرێت ڕشکه‌کان بکووژرێن. به ڕێگای ئه‌م ئامێره ته‌نیا نیوکاتژمێر پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری لابردنی ئه‌سپێی سه‌ر. Bush ده‌ڵێت: ' ئێمه سکاڵامان تۆمار کردووه له Americans Food& Drug Administration بۆ مۆڵه‌تی هێنانه بازار بۆ ئامێری louseBuster ،له‌وانه‌یه که‌م یان زیاد دوو ساڵی تر بگاته به‌رده‌ست کڕیار. Bush گوومانی له‌وه‌دا هه‌یه که ئایا ئه‌م ئامێره له توانایی کڕینی خه‌ڵکی که‌مده‌رامه‌د دا ده‌بێت له به‌ر نرخی زۆر به‌رزی ئه‌م ئامێره؟.نرخه‌که‌ی که‌م یان زیاد له‌وانه‌یه 2000$ بێت. یه‌ک ئامێری LouseBuster ده‌توانێت 5000 جاربه‌کار بێت. ئامێری دژه ئه‌سپێ بۆ شوێنی وه‌ک قوتابخانه‌کان و کلینیکه‌کان گوونجاوه.
سه‌رچاوه گۆڤاری پزیشکی و زانستیZSANA ژماره 6 June 2007
2 january 2007 Holland
|