ئامینه کاکه باوه ئه‌ندامی چالاکی ناوه‌ندی چاک بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێد به‌و بۆنه‌یه‌وه ناوه‌ندی چاک جوانترین پیرۆزبایی لێده‌کات.
ئامینه کاکه باوه هه‌ر له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا چه‌کی فیداکاری و شۆڕشگێری دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵگرتووه ، چه‌ندین سال پێشمه‌رگه بووه له‌ڕیزه‌کانی کۆمه‌له‌دا ، دوواتر له‌سالی 1992 بۆته په‌نابه‌ر له ولاتی سوێددا و ، کار و خه‌بات و چالاکیه‌کانی له‌م ولاته‌دا له ناو پارتی چه‌پی سوێددا درێژه پێداوه که یه‌کێك له پارته سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه . ئامینه له سالی 2006 وه بۆته ئه‌ندامی چاک و ئێستاش به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمیته‌ی سوێده.
ئامینه کاکه باوه له‌چه‌ند ساڵی رابوردوودا ، توانی کار بۆ ئه‌وه بکات که چه‌ندین وه‌فدی رۆژنامه‌گه‌ری ، سیاسی ، کۆمه‌لایه‌تی سوێدی سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن و له نزیکه‌وه به ئازار و کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تی پێیان نیشان بدات ، وه به‌رده‌وام بووه له خه‌باتدا بۆ داکۆکیکردن له مافه‌کانی ژنان و مندالان و یارمه‌تیدانی په‌ناهه‌نده کورده‌کانی وڵاتی سوێد ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام ئازاری وڵاته‌که‌ی گه‌یاندۆته ناو ناوه‌نده سیاسیه‌کانی ئه‌م ولاته .
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ناوه‌ندی چاک پیرۆزبایی یه‌که به یه‌که‌ی ئه‌ندامان و دۆستان و بنه‌ماله‌ی قوربانیانی کۆمه‌ڵکوژی میلله‌ته‌که‌مانی پێ راده گه‌یه‌نین . دڵنیاشین که ئه‌م ئه‌ندامه چالاکه‌مان هه‌ر وه‌ک چۆن له قۆناخی پێشوودا مه‌سه‌له‌ی تاوانی کۆمه‌لکوژییه‌کانی میلله‌ته‌که‌ی یه‌کێک له‌ته‌وه‌ری خه‌باتی سیاسی و ڕۆژانه‌ی بووه ، به ئه‌ندام په‌رله‌مان بوونی زیاتر خزمه‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌گه‌یه‌نێت .
ناوه‌ندی چاک 2008/02/18
|