٦\١١\٢٠١١
ئامنستی بەدواچوونی
لەسەر فڕاندنی سەید ئەکرەم خالید دەست پێکرد.
دوای ئەوەی بەریوبەری ئاسایشی کۆنی برایم خەلیل (سەید ئەکرەم خالید )
کاتێک لە ڕۆژی ١/١١/٢٠١١ لەزانکۆی نەورۆز لەشاری دهۆک بەرەو زاخۆ
گەراوەتەوە، لەلایەن پۆڵیک چەکداری نەناسراوەوە ، رفێنراوە . دیاردەی
رفاندن دیاردەیەکی مەترسیدار و دژ بەهەموو پێوەرێکی یاسایی و مافی
مرۆڤە ، بۆیە گروپی ١٧ شوبات ، لەرۆژی
٣/١١/٢٠١١ پەیوەندی بە سەنتەری رێکخراوی جیهانی ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال
لەلەندەنەوە کرد و سەرجەم ئەم زانیاریانەی لای ئییمە کۆببووە لەسەر ئەم
دۆسیە بەوردیەوە پێمان دان.
سەعید بومەدوعە کەسەرپەرشتی بەشی عێراق لەسەنتەری ئەم ڕێکخراوە دەکات،
سوپاسی ئەوەی کردین کە زانیاریەکانیان بەبەلگەوە پێدەدەین و
هاریکاریانن لەپێناو پێشگرتنی
پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ.
ههروا ئەو دلنیای کردینەوە کە
بەدواچوون هەر لەئەمرۆوە ، دەست پێ
دەکەن لەسەر کەیسی رفاندنی سەید ئەکرەم خالید ، چونکە ووتی جگە لەئێوە
لەچەندلایەنی ترەوە زانیارییان بۆ هاتووە .
هاوکات داوای لێبوردنیشی لێکردین کە دۆسیەی برایمی کاکە ئەحەیان تا
ئیستا بەپیی پیویست بەدوایدا نەچونە ، هۆکارەکەی بۆسەفەرێکی خۆیان بۆ
ئەمەریکا گەراندەوە ، وەزانیاری ئەوەی بەئێمە دا کەئەوان لەگەل یەکێک
لەپارێزەرەکانی بەتەلەفۆن سەرجەم ئەو پرسیار و زانیاریانەی پییان
ویستوە ، سەبارەت بە زیندانی کردنی برایمی کاکەئەحە ، وەریان گرتوە ،
بۆیە دلنیای کردینەوە کەلەم ڕۆژانە سەرەتا نامەیەک ئاراستەی بەرپرسانی
هەرێم دەکەن ، ئەگەر وەلام نەبوو ئەوا بەیانامەی لەسەر دەردەکەن.
شایەنی باسە لەهەفتەی داهاتوو گروپی ١٧ شوبات سەبارەت بەپێشێلکاریەکانی
مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربرین لەژیر دەسەلاتی کوردی لەگەل جەندپارتێکی
بریاردەری سیاسەتی سوێد و وەزارەتی دەرەوەی سوید گفتوگۆ دەکات و
زانیاریەکان لەهەفتەی ئایندە بلاو دەکەینەوە کەیسی برایمی کاکە ئەحە و
سەید ئەکرەمیش دوکەیسی ئاکتوێلی گفتوگۆکانمان دەبێت.
گرووپی ١٧ی
شوبات - ستۆکهۆلم
17_shubat@hotmail.se
|