ئامۆژگاری دیك چینی و پێشنیاره‌که‌ی ستیڤان دیمستۆرا و چاوه‌ڕوانی پاشه‌ڕۆژێکی ڕه‌ش بۆ کورد.
خه‌بات لاوباخ
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ڕاگه‌یاندنه‌کاندا باس له‌ئامۆژگاری، به‌واتایه‌کی تر هه‌ڕه‌شه‌یان ئاگادارکردنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن( دیك چینی) یه‌وه،به‌وه‌ی‌کورد پێویسته‌ده‌ست له‌زۆرداخوازی هه‌ڵگرێ ،به‌کورتیه‌که‌ی وازهێنان له‌ماده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌داگیرکراوه‌کانی کورد بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان،له‌پاداشتی وازهێنان له‌مافه‌کانی کورد ، ڕێگاده‌درێت یاسای نه‌وت له‌کوردستاندا جێ به‌جێ بکرێت ،واته‌ناچار کردنی ده‌سه‌ڵاتی کورد به‌م بارودۆخه‌ی ئێستا ،دواتر ئاشکراکردنی پێشنیاره‌گاڵته‌جارییه‌که‌ی دیمستۆرا بۆ ڕازی کردنی ڕه‌گه‌زپه‌رستانی عه‌ره‌ب وکۆنه‌به‌عسیه‌کان له‌گه‌ڵ به‌جێ گه‌یاندنی داخوازییه‌کانی تورکیا به‌ڕێگرتن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوك بۆ سه‌ر هه‌رێم.
به‌داخه‌وه‌تاکو ئێستا بۆچون و به‌رپێچدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان زۆر نه‌رم بووه‌و به‌توندی وه‌ڵامی هیچ پێشێلکارییه‌کی ده‌ستوری نۆێی ئێراق دژی داخوازییه‌کانی کورد نه‌دراوه‌ته‌وه، بۆیه‌له‌وه‌ده‌چێت دڵنیا بن له‌قایل بوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به‌م پێشنیار و داواکاری و هه‌ڕه‌شه یان ئاگادارکردنه‌وه.
ئایا ناتوانن به‌رپرسانی کورد به‌رامبه‌ر داخوازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا بپرسن ، ئایا ئه‌وان ده‌توانن واز له‌ناوچه‌یه‌کی ووڵاته‌کانیان بهێنن که‌کاتی خۆی به‌زۆر خستویانه‌ته‌سه‌ر ووڵاته‌که‌یان ، وه‌ك هه‌رێمی ئه‌له‌سکا و هاوای ،که‌له‌ساڵی 1959 ه‌وه‌خرانه‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا ، یان ناوچه‌ی ئه‌سکه‌نده‌رونه‌ی سوریا له‌ساڵی 1938 و ئیزمیر(ناوه‌یۆنانیه‌که‌ی : سمیرنه)له‌ساڵی 1922 داگیرکران و خرانه سه‌ر تورکیا و ئه‌سته‌مبوڵ (قوسته‌نته‌نیه)ی یۆنانی له1453ز خرایه‌سه‌ر ئیمپڕاتۆڕی ئوسمانی ناونرا (ئیسلامبۆڵ) و ناوچه‌کورد نیشینه‌کان که‌ناوه‌کانیان هه‌موو گۆڕیوه، بگه‌ڕێننه‌وه‌ده‌ست خاوه‌ن و دانیشتوانه‌ڕه‌سه‌نه‌کانیان ، که‌به‌پێچه‌وانه‌ی کورده‌وه‌داوای خاکی باوباپیرانیان ده‌که‌نه‌وه ،که‌مافێکی زۆر ئاسایی خۆمانه .
ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشنیار و داواکاریانه‌سه‌ربگرێت و ببن به‌بڕیار ، به‌دڵنیاییه‌وه‌پاشه‌ڕۆژێکی ڕه‌ش و ترسناك چاوه‌ڕێمانه، گه‌ر بێتوو به‌رپرسانی کورد ومیلله‌ت ڕێگر نه‌بن و دژاییه‌تی توندی نه‌که‌ن ، ئه‌وه‌بێگومان ده‌بێته‌تاوانێك و په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش به‌ناوچه‌وانمانه‌وه‌و مێژوو نه‌فره‌تمان لێ ده‌کات.
به‌بۆچونی من ئه‌وه‌نده‌ی پارته‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان خۆیان به‌ڕێکه‌وتن و دابه‌شکردنی پله‌وپایه‌وه‌و وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌نوێوه‌خه‌ریك ده‌که‌ن ، با به‌خێرایی بیر له‌چاره‌سه‌رێکی گونجاو بکه‌نه‌وه‌بۆ ڕێگرتن له‌م پلانه‌دوژمنکارییه‌و ده‌ستدرێژکردن و ده‌ست خستنه‌ناو کاروباری کوردستانه‌وه‌له‌لایه‌ن دوژمنانی فارس وتورکه‌وه، که‌ڕۆژانه‌تۆپبارانمان ده‌که‌ن و ڕێگری دروست ده‌که‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌داگیرکراوه‌کان ، شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌چالاکی جه‌ماوه‌ری هه‌یه‌له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان و هه‌وڵدان بۆ ڕێکخستنی ڕیفراندۆمێك له‌هه‌رێمی کوردستان له‌ڕێگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌بۆ ده‌نگدانی کورد بۆ مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئێراق یان جیابونه‌وه، که‌ته‌نها چاره‌سه‌ره‌بۆ بزاڤه‌ڕه‌واکه‌مان ،هه‌روه‌ك چۆن له‌ته‌یموری خۆرهه‌ڵات و کۆسۆڤۆ جێ به‌جێ کرا و به‌مافی ڕه‌وای خۆیان گه‌یشتن.
|