په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 
 

عامودا هێمایەک بۆ دڵڕەقی داگیرکەران ، ڕۆژێک بۆ یەکخستنی نەتەوەی کورد .



47 ساڵە لە بەرواری 13-11 ی هەموو ساڵێک ، یادی کارەساتێکی جەرگبڕی دیکەی گەلەکەمان دەکرێتەوە ، 5 ساڵیشە لە ناوەندی چاکەوە ،ساڵانە گوێبیستی یادکردنەوەی ئەمکارەساتە جەرگبڕە دەبن ، کە لە جەرگەیدا زیاتر لە 250 زارۆکی کوردی شاری عامودا ، لە ڕوداوێکی پڕ لە تەم و مژاوی گوماناویدا لە سینەمای ئەو شارەدا گیانیان لەدەست داو سوتان ، پێشتر بە نەخشە 600 قوتابی منداڵی شار بردرابوون بۆ هەمان سینەما ، کەچی لە کاتی سوتانی سینەماکە ،دەسەڵاتداران فریای ڕزگارکردنی منداڵەکان نەکەوتن ، لە بەرامبەردا کەسایەتی خۆشەویستی شارەکە ، محەمەد سەعید ئاغا ، بە هەوڵی خۆی 252 منداڵی لەو 600 منداڵەی لەناو سینەماکە بوون لە مەرگ ڕزگارکرد ، تاکو ئێستاش خەڵکی شار بەڕێزەوە یادی ئەو کەڵە پیاوە لەگەڵ قوربانییەکانیان دەکەنەوە .
لەو زارۆکانەی لە کارەساتەکە ڕزگاریان بوو، ژمارەیەکی زۆر پسپۆر و کەسانی تێکۆشەریان تێدایە ، هەموو مرۆڤی بەکەڵکن بۆ گەلەکەیان ، بێشک ئەوانەی گیانیان لەدەستدا ، بمانایا هەمان پلە و پایەی کۆمەڵایەتی و هەڵوێستی نیشتمانیان دەبوو ، بۆیە ڕژێم نەخشەی لەناودانیانی داڕشت .
پارساڵ لە یادی 46 ساڵەی کارەساتی عامودا وتمان " یه‌کگرتووانه‌ به‌ڕوی نه‌خشه‌ چه‌په‌ڵه‌کانی داگیرکه‌ران بوه‌ستینه‌وه‌ ، یه‌کگرتووانه‌ تاوانکارانیان په‌لکێشی دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بکه‌ین .

هه‌روه‌ها پێویسته‌ یه‌کگرتوانه‌ له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان پشتگیری له‌ داخوازه‌ ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان بکه‌ین .

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ، به‌ بۆنه‌ی سوتانی 250 زارۆکی کورده‌وه‌ ، داوا له‌ حکوومه‌تی کوردستان ده‌که‌ین ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پاڵپشتی و پشتگیری مادی و مه‌عنه‌وی له‌و قوتابیانه‌ بکه‌ن ، له‌ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت باشووری بچوکه‌وه‌ ، بۆ درێژه‌دان خوێندن هاتوونه‌ بۆ کوردستان ، به‌ خوێندن ده‌توانیین شوێنه‌واری سیاسه‌ته‌ شۆفینییه‌کانی داگیرکه‌ران بسڕینه‌وه‌ و نه‌خشه‌کانیان پوچه‌ڵبکه‌ینه‌وه‌ .

له‌ یادی کاره‌ساتی عامودا نه‌فرت له‌ تاوانکاران ، ئاواته‌ خوازی نیشتمانێکی ئازاد و گه‌لێکی یه‌کگرتوو هوشیارین . "
ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی ئەم کارەساتە دەکەینەوە ، هێشتا نەتوانراوە پاش 47 ساڵ لە تاوانەکە ، بەشێوەیەکی زانستی توێژینەوەیەک زانستی ، لەسەر هۆکاری سوتانی سینەماکە و ئاماری تەواوی قوربانیان ئامادە بکرێت ، جگە لە دیاریکردنی 125 ناوی قوربانیان ، ئەوانی دی تاکو ئێستا نەناسراون .
چاک لە دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا ، ساڵانە یادی ئەم کارەساتەی کردۆتەوە ، ڕۆژی 13-11 بە ڕۆژێکی گرنگ لە دیرۆکی کورد و ڕۆژمیری کۆمەڵکوژی کوردان لە بەرنامەی خۆیدا داناوە ، ساڵانەش بێ پچڕان ئەمکارەساتە یاددەکاتەوە .
مەخابن کێشەکانی گەلەکەمان بە تایبەت لەم کات و ساتە ئەوەندە مەزنن ، هەڕەشەکان ئەودیو سنوور ئەوەندە مەترسیدارن ، گەلەکەمان تەنانەت فریای یادکردنەوەی کارەساتەکانیشی ناکەوێت ، دەسا ئەمساڵ لەبەرنامەماندا بوو لەگەڵ هەندێک کۆڕوکۆمەڵەی باشووری بچووک ، بەشێوەی سەرانسەری لە ئاستی ناوخۆو دەرەوە یادی ئەم کارەساتە جەرگبڕە بکەینەوە .
پێویستە یادی 47 ساڵەی کارەساتی عامودا زیاتر هانمان بدات بۆ یەکڕیزی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە دژی نەخشە هاوبەشەکانی داگیرکەرانی کوردستان .


نەفرەت لە تاوانبارانی سینەمای عامودا


ناوەندی چاک
1-11-2007
www.chak.be
chak_org@yahoo.com


تێبینی : جگە لەم ئیمەیل و ماڵپەڕە ، هیچ ماڵپەڕو ئیمەیلێکی دیکەمان نییە بەناوی ناوەندی چاکیشەوە بێت .