په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئانا زیگەرس نووسەری ئەڵمانیایی.


و: کەژاڵ عەلا


خاتوو ئانا زیگەرس نووسەرێکى ئەڵمانیە و بە ئەدیبَکى پێشوەختى ئەدەبیاتى کۆمۆنیستى و چینى کرێکار دەژمێردرێت. ئەو یەکێکە لەو ژنانەى کە لەڕێگەى ئەدەبیاتەوە توانى ئاڵاى بەرگرى کردن بەرزبکاتەوە، بەئیمان بە کۆمۆنیزم و بە تۆڵەکردنەوە لە زەمەنى خۆى واتا لەدژى فاشیزم  و بۆرجوازى تێبکۆشێت.


ئانا ڕێزو خۆشەویستیەکى لە ڕادەبەدەرى هەبووە بەرامبەر بەشۆڕشگێڕانى کۆمەڵایەتى تەنانەت یەکێک لەبەرهەمەکانى خۆى پێشکەش کردوە بە ( یاخیبوانى پاش شۆڕشى ئۆکتۆبەرى یەکێتى سۆڤیەتى پێشوو ). ئانا لە دروشمێکیدا ئەڵآ(( پێویستە یاد و بیرەوەری و ئازار و ئەشکەنجەى جەنگاوەرانى ستەم دیدە و بێسەر و شوێنکراوى شۆِرش، جێگەى تایبەتى هەبێت لە دنیاى ئەدەبیات و هونەردا  ونەمرى پێببەخشرێت)).

ئانا لەبەرهەمەکانیدا داکۆکى لە کەسانى بێبەشکراو لەسەرەتاییترین مافەکانى مرۆڤایەتى دەکات ، واتا ئەوکەسانەى کە کەوتونەتە ژێرگوشارى زەبر و ستەمەوە و بەرگرى کردن لە دژى فاشیزم و دیکتاتۆریەت. زۆربەى نووسینەکانى باس لەم شتانە دە;ات: ڕێزى مرۆڤ ، گەشبینى، ئومێد، خۆشەویستى بۆ نیشتیمان، سروشت، وەلاْ،، پەروەردەى گونجاوى مرۆڤەکان، ئایدیاڵى سۆسیالیستى، دادپەروەرى، یەکێتى، پەیوەستەگى بە جیهانى بزوتنەوەى کۆمۆنیزم و ئازادى. ئەو لە جیهانى نامرۆڤایەتى وفاشیزم و دیکتاتۆریەتدا، بەرهەمى پێشکەوتنخواز و ئومێدبەخشى نوسیوەتەوە.

ئانا بەناوبانگترین نووسەرى ژنی سەدەى بیستەمى ئەڵمانیایە و یەکێکەلە شۆڕشگێڕەکانى بزوتنەوەى فیمێنیستى لە وڵاتانى خۆر هەڵات و نووسەرێکى میللى ئەدەبیاتى سۆسیالیستى وڵاتەکەى خۆى بووە. ئەو یەکێک بووە لە ژنە کۆمۆنیستەکان و نووسەرى قوتابخانەى ئەدەبى ڕیالیزم ئەڵمانیا. لەژێرکاریگەرى تیۆرى جۆرج لۆکاش دا دەربارەى ڕیالیزمى سۆسیالیستى، بەرهەمێکى لە دژى فاشیزم خوڵقاند. هەروەها ئانا خوڵقێنەرى کتێبى (( خاچى حەوتەم))ە لەدواى کۆتایى هاتنى جەنگ.


ئانا زیگەرس لەنێوان ساڵەکانى 1900تا 1983 ژیانى بەسەر بردووە. باوکى دوکانى شوێنەوار فرۆشى هەبووە. ئانا لە زانکۆ مێژووى هونەر، فەلسەفە، هونەرو ئەدەبیاتى چینى خوێندوە. ئەوجولەکە پەرەست بووە و بابەتى کۆتایى نامەى دکتۆراکەى دەربارەى جولەکە و یەهودیەت لەسەر بەرهەمەکانى وێنەکێش (ڕامبرانت) نووسیوە. لە ساڵى 1928دا بووە بەئەندامى پارتی کۆمۆنیستى وڵاتەکەى. هەروەها بەهۆى بەهێزبوونى نازیەکانەوە بۆ ماوەیەک زیندانى کراوە. ئانا لەدواى ئازادبوونى لە زیندان بەهۆى ڕووبەڕووبوونەوەى بەمەترسى، لە ڕێگەى فەرەنساوە خۆی گەیاندووەتە مەکسیک، چونکە هەم جوولەوە و هەم کۆمۆنیست بووە. ئەو سەرەتاى موتاڵاکردنى بە ئەدەبیاتى داستانى جیهانى دەستپێکرد لەنموونەى بەرهەمى فەرەنسى، ڕوسى و ئەڵمانى. ئانا پاش گەڕانەوەى بۆ ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات، ئەوسەردەمە بووبە بەڕیوەبەرى یەکێتى نووسەران لە نێوان ساڵەکانى 1952_1978دا و سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرى یەکەمى یەکێتیی نووسەرانى ئەڵمانیاى خۆرهەڵات بووە.

ئانا جگە لە خەڵاتى ئاشتى ستالین، دووجار خەڵاتى ئەدەبیاتى میللى ئەڵمانیاى خۆرهەڵاتى بەدەست هێناوە. بەرهەمەکانى ئانا زیگەرس بریتین لە: ڕۆمان، چیرۆک، وتار. هەندێک لەوانە وەک: خاچى حەوتەم_ ترانزێت_ شۆڕشى ماسیگران_ کوژراوە گەنجەکان نامرن!_ هێزى هەژاران_ سێ ژن لەدوورگەی هایتى_ دیدارى هاوسەفەر_ سەفەرى دەریایى_ هاوڕێیەتى_ نان وخوآ_ رزگاربوون_ بڕیار_ گوزەرێک بەناو مانگى شوباتدا_ گەڕان_ دوورگەی مردووەکان_ ئاوى ڕاستەقینە_ چاوپێکەوتنى خۆش، لەگەڵ چەند وتارێکیشدا.

ڕۆمانى خاچى حەوتەم نازناوى سرودى شۆڕشگێڕانە و بەرگرى کۆمۆنیستى لێنراوە. ئەم ڕۆمانە لەگەڵ چیرۆکی ترانزێت لەم دوایانەدا کراوە بەفلیم. هەروەها کتێبى هاوڕێکان نازناوى وێنەى شەهیدانیان لێناوە، چونکە پێشکەشى کردبووبە: یاخیووە سەرنەکەوتوەکانى پاش شۆڕشى ئۆکتۆبەر! ڕۆمانى ترانزیت گوزارشت دەکات لە جیهانى ترس، دڵە ڕاوکآ، گرفتارى، پوچى بۆرجوازەکان. هەروەها ئەم سێ کتێبەشى: گەڕان_ کچێکى مردوو_ ترانزیت_ بەگوزارشت لە ژیاننامەى نووسەر خۆى دادەنرێت.ڕۆمانى چاوپێکەوتنێکى خۆش کە تیایدا کافکا و گوگول و هۆفن بەشێوەیەکى خەیاڵى دیدارى یەکتر ئەکەن ناوى ئەفسانەى لێنراوە.

سایتى: (هنر و ادبیات)