٢٣\١٠\٢٠١١
ئاینشتاین،
بلیمه‌ت یان چه‌وره؟
جه‌مال عه‌لیالی
که‌م که‌س هه‌یه وشه‌ی "ئاینشتاین"ی وه‌ک
ناوی یه‌که زانای بواری فیزیک نه‌بیستبێ. ئاینشتاین پاش لێکۆڵینه‌وه‌کانی
گه‌یشته ئه‌و قۆناخه که چه‌ند "postulate " (وته)ی دابه‌زانده سه‌ر
ئه‌وه بواره که شاره‌زایی تێدا هه‌بوو. یه‌ک له‌و وته به‌ناوبانگانه‌ی
ئاینشتاین ده‌ڵێ: هیچ " particle " (جه‌سته) یه‌ک نیه که بتوانێ
خێرایی زیاتر له خێرایی "photon" واته "تیشکی ڕووناکی" هه‌بێ. له‌و
کاته‌وه تا ئێستا سه‌رجه‌می بسپۆرانی ئه‌و بواره سه‌رقاڵی کار‌و باری
خۆیانن به‌و پاشکۆیه‌وه که وته‌که‌ی ئاینشتاین بۆ باس و خواس نابێ.
له کۆتایی مانگی رابووردوو کۆمه‌ڵێک بسپۆری بواری فیزیک جاڕی دۆزینه‌وه‌ی
جه‌سته‌یه‌کی نۆێیان دا که گوایه ئه‌و جه‌سته‌یه له تیشکی ڕووناکی
خێراتره. ئه‌و خێراییه نزیکه‌ی 6 کیلۆمه‌تر زیاتر له خێرایی تیشکی
ڕووناکی گۆمان کراوه. ره‌نگه ئه‌و جه‌سته نۆێیه له " quasiparticle"
کان نزیک بێ، نووسه‌ر زانیاری له سه‌ر ئه‌و جه‌سته‌یه نیه. له‌و
پێوه‌ندیه‌دا ده‌مه‌زره‌د کردنه‌وه‌ی بیری خۆێنه‌ر سه‌باره‌ت به جه‌سته
به‌ناوبانگه‌کان زۆر بێ جێ نییه.
گشت جه‌سته‌یه‌ک له " atom" واته خانه‌ی بچووک پێک هاتووه، به‌شی هه‌ره
زۆری خانه له ناوک پێکهاتووه، ناوک له "proton " به باری +، "
neotron " به باری 0، پێک هاتووه که خۆیان له جه‌سته‌ی وردتر
پێکهاتوون. له ده‌وری ناوکدا "electrone" به باری - به خێراییه‌کی
نزیکه‌ی 285000 کیلۆمه‌تر له چرکه له خولانه‌وه دایه. خێرایی
"photon" واته تیشکی ڕووناکی نزیکه‌ی 300000 کیلۆمه‌تر له چرکه‌دایه.
جیاوازی له‌و دوو خێراییه‌دا، ڕاسته‌وخو هیچ کارتێکه‌ری یاخود که‌لکێکی
بۆ ئێمه، بوونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌وی "macrocosm" نیه به‌ڵام کاتێک دێته
سه‌ر لێکدانه‌وه و خستنه به‌ر باسی "microcosm" ئه‌وکات بابه‌ته‌که
زۆر جیاواز ده‌بێت. جا ئێستا ئه‌گه‌ر بێتوو جه‌سته‌یه‌کی تر هه‌بێ که
خێراییه‌که‌ی نزیکه‌ی 300006 کیلۆمه‌تر له چرکه‌دابێ ئه‌و سا
جیاوازێکی زۆر ده‌که‌وێته ناوبه‌ینی خێرایی ئه‌له‌کترۆن و جه‌سته
نۆێیه‌که. ئه‌و جیاوازییه ده‌توانێ له microcosm دا ده‌ورێکی به‌رچاو
بگێڕێ.
با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر زه‌وی بۆ وه‌به‌رچاوخستنی نموونه‌یه‌کی ناسراو.
کاتێک له ناو "vehicle" (که‌ره‌سته‌ی ڕاگواستن، با بڵێین عاره‌به) دا
ڕۆده‌نیشی و له په‌نجه‌ره‌که‌را سه‌یری ڕێگه‌که ده‌که‌ی ڕێک له‌و
شۆێنه‌ی له روانگه‌ی تۆوه جه‌سته‌ی عاره‌به‌که ده‌گاته سه‌ر ڕێگه‌که
(projection)، نووکته‌یه‌ک جێی سرنجه. کاتێک عاره‌به‌که ڕاوه‌ستاوه
ده‌توانی زیخ و چه‌وی قه‌راخ ڕێگه‌که ببینی. کاتێک عاره‌به‌که وه‌ڕێ
ده‌که‌وێ، هێدی هێدی خێراییه‌که‌ی به‌ره‌و ژوور ده‌چێ، به پێی زیاد
بوونی خێرایی عاره‌به‌که هێدی هێدی زیخ و چه‌وه‌کان له به‌ر چاوت ون
ده‌بن واته وه‌ک "فه‌رشێکی یه‌کده‌ست" دێته به‌ر چاو. دیمه‌نه‌که ده‌بێته
"homogen"، به هۆی خێرایی زۆره‌وه ئه‌و تیشکانه‌ی ده‌گه‌نه چاوی
ئێمه دیمه‌نی یه‌کده‌ست به‌خۆوه ده‌گرن. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌یه که
خێرایی وه‌ک چواره‌مین "dimension" ناو ده‌برێ.
کاتی یاری تۆپێنی پێ یان ته‌نیس ده‌توانین به چاو جێگه گۆڕکێی تۆپه‌که
ببینین، واته چاوی ئێمه توانایی بینینی جێگه‌گۆڕکێی جه‌سته‌کانی هه‌یه
به‌و مه‌رجه‌ی خێراییه‌کی زیادتر له توانایی چاویان نه‌بێ. ئه‌گه‌ر
خێراییه‌که له توانایی چاو ده‌رچوو ئه‌وکات نایبینین، مینای ئه‌وه،
جێگه‌گۆڕکێی فیشه‌کی چه‌که کاتێک له لووله‌که‌وه ده‌رده‌چێ. بۆ
دۆزینه‌وه‌ی جێگه‌گۆڕکێی جه‌سته‌ی خاوه‌ن خێرایی زۆر، ده‌بێ له که‌ره‌سته‌ی
ئه‌لکترۆنی که‌لک وه‌رگرین. گشتی که‌ره‌سته ئه‌له‌کترۆنیه‌کان به پیل
ئیش ده‌که‌ن. پیل کانگایه‌که پر له "electrone"ه و به پێی زانیاری،
خێرایی ئه‌و جه‌ستانه له خێرایی "photon" که‌متره. ئه‌وه‌ی که
گرینگه ئه‌وه‌یه که کارتێکه‌رییه‌کی تایبه‌تی (پێویست ناکات بابه‌ته‌که
زیاتر له‌وه ته‌کنیکی بکرێ) "electrone"ه‌کانه که ده‌بێته پۆسته
بۆ ڕاگواستنی زانیاری بۆ ئێمه له سه‌ر جه‌سته‌ی خاوه‌ن خێرایی زۆر.
که‌واته ئه‌گه‌ر جه‌سته‌یه‌ک هه‌بێ که خێراییه‌کی زۆرتر له "photon"ه‌کان
هه‌بێ ناتوانین به یارمه‌تی "electrone"ه‌کانه‌و بیدۆزینه‌وه. ره‌نگه
بوترێ که ئه‌گه‌ر بتوانین جه‌سته خێرایه‌که "بگرین" واته بیخه‌ینه
داوی خۆمان ئه‌وکات ده‌کرێ به باشی لێی تێ بگه‌ین به‌ڵام ئه‌و
ئیختیاره لای ئێمه نیه. به هۆی پرینسیپێکی تری فیزیک، جیاواز له
وته‌که‌ی ئاینشتاین، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و جه‌سته بچکۆله‌یه بگرین ئه‌و
کات له دۆخی سرووشتی خۆی دێته ده‌ر و چیتر نابیته‌وه ئه‌و جه‌سته‌که‌ی
پێشوو، که‌واته ئه‌و دۆخه‌ی پێشووی نامێنێته‌وه. هه‌ر به‌و هۆیه‌یه
که ده‌بێ بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌م جه‌ستانه شان به شانی ئه‌وان
به یارمه‌تی که‌ره‌سته‌ی پێویست له جێگه‌گۆڕکێ دابین بۆ ئه‌وه‌ی که
لێیان تێ بگه‌ین. ئه‌گه‌ر بێت‌و جه‌سته‌یه‌ک هه‌بێ که خێراییه‌کی زۆر
زیاتر له "photon"ه‌کان هه‌بێ ئه‌و کات ده‌بێ خێراییه‌کی هاوشان له
گه‌ڵ ئه‌ومان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانین لێکۆڵینه‌وه‌ی لێ بکه‌ین و
بیناسین.
له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نموونه‌ی تر زۆرن که ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ
بۆ پشت راستکردنه‌وه‌ی بۆچوونی نووسه‌ر به تایبه‌ت کاتێک که باس دێته
سه‌ر "black hole" به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه که مه‌به‌ست سه‌ر ئێشاندنی
خۆێنه‌ر نیه به‌ڵکوو خستنه رووی ئه‌و ڕاسییه‌یه که مرۆڤ ده‌توانێ
خاوه‌نی بیری ئازاد بێ و ئه‌وه‌ی ده‌یبینێ یاخود ده‌یبیسێ بخاته ژێر
پرسیار، که‌واته له باسی نموونه‌کانیتر واز دێنم.
هه‌ڵه‌ی ئاینشتاین ڕێک ئالێره‌دابوو که ئه‌و به وته به‌ناوبانگه‌که‌ی
خۆی مه‌ته‌رێزێکی گه‌وه‌ره‌ی وه‌ک ئایه‌ی نه‌گۆڕی قورئان له بواری
فیزیکدا خسته ڕوو، به‌و شێوه‌یه ده‌ست و پێی سه‌رجه‌می بسپۆره‌کانی
پاش خۆی به‌سته‌وه و ڕێگه‌ی له به‌ره‌و پێش خوڕینی ئه‌و زانسته گرت.
ئه‌و وته‌یه‌ی ئانیشتاین بوو به هۆی ئه‌وه که که‌م که‌س بوێریان هه‌بێ
و بابه‌ته‌که بخه‌نه ژێر پرسیاری راستی و دورووستی. به‌ڵام هه‌ر وه‌کی
کورد گوته‌نی: به‌رخ هه‌تا سه‌ر له بن سه‌له نامێنێته‌وه و دره‌نگ
یان زوو دێته ده‌ر، هه‌ر وه‌کی بینیمان ئه‌و بابه‌ته‌ش به‌خۆشییه‌وه
که‌وته ژێر چه‌قۆی نه‌شته‌رگه‌ری چه‌ند لێکۆڵه‌ری بواری فیزیک.
ساڵی2000 ده‌رفه‌تێکم بۆ هه‌ڵکه‌وت (بیرکاری و فیزیک هه‌ر وه‌کو زۆربه‌ی
خۆێنه‌ران ده‌زانم به‌ڵام زۆر حه‌زیان لێ ده‌که‌م) و ده‌گه‌ل زنییه‌کی
فیزیک له سۆێد ناسیاویم په‌یدا کرد، بابه‌تی سه‌ره‌وه کورته‌یه‌کی
تێکچڕژاو بوو له‌و باسانه‌ی که ده‌گه‌ڵ پرۆفسۆرSören Holst بۆ ماوی
زیاتر له ساڵێک ده‌گه‌ڵی هه‌مبوو. ئه‌و باسانه بوونه به ئامرازێک
بۆ ئه‌وه‌ی که بوێری پێویست په‌یدا بکه‌م بۆ ده‌ربڕینی ڕوانگه و
بیروڕای خۆم. بوێری که‌ره‌سته‌یه‌کی پێویستییه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورده
به‌تایبه‌ت به‌ر له گشت چین و تۆێژه‌کان، بۆ ڕۆشنبیرانی کورد له‌به‌ر
ئه‌وه که ئه‌وان ده‌بێ به هه‌ڵوێستی زانستیانه، بوێرن قۆڵیان له
شی کردنه‌وه و خستنه ڕووی ڕاستییه‌کان هه‌ڵماڵن.
ماڵپه‌ڕی جه‌مال عه‌لیالی
|