په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٢\٢٠١١

ئارامگرتنى ژنان کێشە کۆمەلاتییه‌کان کەمتر دەکا.


بەسۆز فواد کەمال  


ئێمەی مرۆڤ بیرکردنەوەو ئەندێشە و سۆز و ئارەزووەکانمان بە بوونی کامەرانی و باوەڕ به‌خۆبوونەوە بەندن، چەند بڕوامان بە هێز بێ وە ئاسوودە بین کلیلەکەى بۆ ناسینى خودی خۆمان و دەورو بەرەکەمانە، دوور کەوتنەوە لە خەیاڵى رق و کینە دەرگاکانی بەختەوریى بە رووماندا دەکریتەوە، بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی سادە و پڕ لە ئاسوودەیی پێوستە هەمیشە له‌گەڵ دەوروبەرمان بەخشندە بین هەڵە بچووکه‌کان گەورە نەکەین دەرگاى بیرکردنەوە بە رووى خۆمان دانەخەین. ئەگەر رۆژانە چەند ساتیکمان تەرخانکرد بۆ بیرکردنەوە لە خۆمان و دەوروبەرمان بێگومان بە دیالۆگ و گفتوگۆ گەورەترین کێشە و گرفت چارەدەکرێن.

 

ئەگەر هەوڵماندا رابردوو لەبیر بکەین و بیر لە داهاتوو بکەینەوە ئەوه‌ هەمیشە ژیان لە بەردەمان جوانتر دەبێ و دەتوانین نەک هەر بۆ خۆمان بەلکو بۆ نەووکانى داهاتووشمان چرای رێگا گەشتر بکەین. سووربوون لەسەر بەدیهێنانی ئەو پلان و کارانەی کە ده‌مانەوێ لە ژیانى دا هاتوومان بیکەین بۆ گەیشتن بە لووتکەى پڕ ماناى ژیان، ئەوەندەی کە هەوڵ بۆ دوا مۆدێل ده‌ده‌ی بە هەموو ماناکانەوە.. ئەوەندە هەوڵ بۆ خۆشی خودی خۆمان بدەین دەبینە کامەرانترین کەس لە دنیادا، بیر لەم ساتە بکەوە کە بە چ کارێکەوە کاتە جوانەکانت بەسەر دەبەی. لە کۆمەڵگەی داخراوی کوردەواری دیارە گەنجەکانمان بێ هیوا بوونه‌ و باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و بە نا ئومێدیی ژیان ده‌گوزەرێنن بەهۆی کەلتوور و دەسەڵاتانەی بۆ هەموو شتێک سنوور داده‌نێ بۆیە زۆربەیان بیر لە دەرچوون دەکەنەوە لە وولات بە بێ ئەوەى بزانن چارەنووسیان بەچى دەگا. ئەو کەسانەی کە هەمیشە سەرکەوتوون لە کارەکانیاندا کەسانێکن کە باوەڕی تەواویان لە ژیاندا بەدەستهێناوە و بەختەوەرن کە هەست دەکەن کەسانێکی سوودمەندن بۆ خودى خۆیان و کۆمەڵگه‌که‌یان.


زاناى دەروونناس ''شیژۆن'' بۆ بڕوابەخۆبوون دەڵێ: ''بڕوا بەخۆبوون تیشکێکە بۆ مرۆڤ و رووناکیەکە بۆ مرۆڤ وەک خۆر و رووناکی وایە کە ناتوانین بێ رووناکی و بێ خۆر بژین. بۆ ئەوەی زیاترین ئاسوودەیی و زۆرترین ساتەکانى خۆشى خودیی بە دەست بێنی تەنها گوێ لە خۆت بگرە و گوێ لەو کەسە بگرە کە رەخنەیەکی بنیاتنه‌رت لێ ده‌گرێ نەک ئەوەی لۆمەت ده‌کا و ده‌تڕووخێنێ، ئارامگرتن باشترین چارەسەری دڵتەنگیی و خەمەکانتە بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانت. پێویستە ئارام بی وەک رۆسۆ دەڵێ: ''ئارامگرتن تاڵە بەڵام بەرەکەی شیرینە''، دیار ئەو کێشانە زیاتر رووبەڕووى ژنان دەبنەوە، رۆژانە رووبه‌ڕووی چەندین گرفتى کۆمەلایه‌تیی دەبینەوە. بۆیە پێویستە ئەگەر پیاو ئارامگیر بێ ژنان زیاتر ئارام بگرن چونکە بە ئارامگرتنی ژنان کومەڵی ژیانى کۆمەلایه‌تیی خودى خۆی و دەوروبه‌ره‌که‌ی ده‌گۆڕێ.

 

سلێمانى