| 
			٢٤\١٢\٢٠١١ 
			ته‌وه‌ری ''ئایه په‌رله‌مانی 
			کوردستان سه‌رسه‌خت و لامله یان کارتۆنییه یان ئاسایی و له‌باره؟''. 
			  
				
					
					ئارام حه‌مه‌ساڵح:په‌رله‌مانی کوردستان دیکتاتۆر و عه‌سکه‌رتاره 
					و هیچ بایه‌خێک به داخوازییه‌کانی خه‌لکی کوردستان نادا.
 
			
			سازدانی: ئه‌مڕۆ 
			
  من 
			هه‌رگیز په‌رله‌مان و حکومه‌تی کوردستانم به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌ل 
			نه‌زانیوه ئه‌مانه هه‌موو که‌سانی حیزبین و هه‌موو کار و کرده‌وه‌یه‌کیشیان 
			له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی حیزبیانه‌وه بووه، له‌مه‌ش کاره‌ساتتر هه‌ردوو 
			حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که حیزبی بنه‌ماڵه و سه‌رۆکی تاک و ته‌نهان ، 
			سه‌رۆکی حیزب به لای ئه‌مانه‌وه پیرۆزییه‌کی تایبه‌تی دراوه‌تێ و گهیاندویاننهته 
			ئاستی په‌رستن بۆیه ته‌نها یه‌ک قسه‌ی سه‌رۆکی حیزب یان ئه‌ندامه 
			نزیکه‌کانی بنه‌ماڵه سه‌رله‌به‌ری بریاره‌کانی په‌رله‌مانی پووچه‌ڵ 
			کردۆته‌وه و له مێژووی ٢٠ ساڵه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمدا ته‌نیا بۆ 
			رۆژێکیش یاسا سه‌روه‌ر نه‌بووه و نابێ!!!! 
 شایانی گوتنه که من خۆم یه‌کێکم له واژۆکه‌رانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته و 
			هیچ کاتێکیش چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێکی پۆزهتیفم له په‌رله‌مانی دهستودهمبهستراوی 
			کوردستان نه‌کردووه، جگه له‌مه‌ش من په‌ندم له پڕۆژه‌ی ریفراندۆمیش 
			وه‌رگرتووه، هه‌روه‌کو ئاگادارن پرۆژه‌ی راپرسی ریفراندۆم له 
			سلێمانیه‌وه ده‌ستیپێکرد و له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا هه‌موو کوردستان 
			و هه‌نده‌رانیشی ته‌نیه‌وه، من وه‌کو نوێنه‌ری باڵێکی ئه‌م پرۆژه‌یه 
			له ئه‌مریکاوه گه‌ڕامه‌وه بۆ کوردستان و به‌شدارییم له دووه‌م 
			کۆنفرانسیدا - ٢٠٠٤ - کرد که له هۆڵی بازرگانی سلێمانی به‌سترا، 
			پاشان نوێنه‌رمان چووه په‌رله‌مانی کوردستان و دواتریش په‌رله‌مانی 
			عێراق، ئه‌وه‌بوو ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و خه‌بات و ماندووبوونه‌یان به هه‌ند 
			نه‌گرت و بزووتنه‌وه‌که‌یان به گورگان خوارددا، ئه‌مه له کاتێکدا که 
			ئاخێوه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆم ده‌یان جار له واژۆکه‌رانی ئه‌م 
			هه‌ڵمه‌ته زێتر و چڕتربوو!!! مه‌به‌ستمه لێره‌دا ئه‌وه‌شتان به بیر 
			بهێنمه‌وه له پێناوی یه‌کگرتنه‌وه و په‌رته‌وازه نه‌بوونی زمانی 
			ستانداردی کوردی‌دا (هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ست زمانی نووسینه) چه‌ند ساڵێک 
			به‌ر له ئێستا به هه‌وڵ و هیمه‌تی چه‌ندین نووسه‌ر و لینگویست که‌مپینێکی 
			به‌ستانداردکردنی زمانی کوردی سازدرا و له‌م سۆنگه‌یه‌وه پرۆژه‌یه‌ک 
			درایه په‌رله‌مانی کوردستان به ئومێدی جێکهوتکردن و به‌ده‌نگه‌وه‌چوون!! 
			که‌چی په‌رله‌مانی کوردستان له ئاست ئه‌م پڕۆژه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌دا 
			بێده‌نگیی هه‌ڵبژارد، په‌رله‌مان هیچ پێی شه‌رم نییه له دهۆک به 
			زمانێک بنووسرێ و له هه‌ولێری پایته‌ختیش به زمانێکی تر!!! په‌رله‌مان 
			خۆی به تاوانبار نازانێ له‌وه‌ی که دانشتوانی دهۆک له‌و بزووتنه‌وه 
			رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بییه بێبه‌شه که سلێمانی و هه‌ولێری گرتۆته‌وه و 
			رۆژانه ده‌یان و سه‌دان رۆژنامه و گۆڤار و په‌رتووک دێنه په‌خش و 
			چاپکردن.. ئه‌مه په‌رله‌مانی گه‌له یان دارده‌ستی بنه‌ماڵه‌یه‌که که 
			خۆی به خوا و به که‌له‌گای هه‌موو کوردستان ئه‌زانێ!! ئه‌و نموونانه‌ی 
			سه‌ره‌وه راسته‌وخۆ پێمان ده‌ڵێن که په‌رله‌مانی کوردستان دیکتاتۆر 
			و عه‌سکه‌رتاره و هیچ بایه‌خێک به داخوازییه‌کانی خه‌لکی کوردستان 
			نادا.
 
 له وه‌ڵامی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌تاندا؛ له‌م ساته‌وه‌خته‌دا راپه‌ڕینی 
			ئاشتیانه‌ی جه‌ماوه‌ریی و ریسواکردنی داموده‌زگا حکومییه‌کان و 
			لێپرسراوان له لای کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێوده‌وله‌تییه‌کان و نه‌چوونه سه‌ر 
			سندوقی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واویی شه‌رعییه‌تیان لێ بسێندرێته‌وه 
			به باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانم.
 
			  
			
			
			ماڵپه‌ڕی ئارام حه‌مه‌ساڵح 
			  
			  
			  |