٢٧\٥\٢٠١١
ئارامیی پێش لافاو!

سه‌میر نوری
له حه‌ڤده‌ی شوبات به‌دواوه هیج که‌س بڕوا ناکا کوردستان
بگه‌ڕێته‌وه بارودۆخه‌که‌ی پێش ئه‌و مێژووه. نه خه‌ڵکی کوردستان
باوه‌ڕیان هه‌یه و باوه‌ڕ ده‌هێنن و کۆتایی دێنن و ده‌ست له‌وه
هه‌ڵده‌گرن که ڕژانه سه‌ر شه‌قام له پێناویدا، نه هێزه
ئۆپۆزسیونه‌کان ده‌توانن وه‌ک پێشتر له‌په‌نای هێزی ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی
و پارتیدا خه‌ریکی کێشمه‌کێش بن، نه ده‌سه‌ڵات خۆشی بڕوای هه‌یه
په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و هێزه سیاسیه نه‌یاره‌کان به شێوه‌ی
پێشوو درێژه پێ بدا، هه‌ر لایه‌ک به ده‌ربڕینی جیاجیا ئه‌م
واقعیه‌ته‌یان پێشان داوه. مه‌لا به‌ختیار کارگێڕی یه‌کێتی ده‌ڵی
ئه‌گه‌ر ڕیفورمی راشکاو ئه‌نجام نه‌ده‌ین خه‌ڵک جارێکی تر ده‌ڕژێنه
سه‌ر شه‌قام. مه‌سعود بارزانی ده‌ڵی ئه‌زموونی کوردستان وه‌ک تونس و
میسر نییه به‌ڵکو وه‌ک سودانه. نه‌وشیروان مسته‌فا گوتی ئێمه
ده‌زانین چیمان ده‌وی ده‌ڵه‌تێکی دامه‌زراوه‌یی نه‌ته‌وه‌یی، خه‌ڵک و
ئازادییخوازان و کۆمۆنیسته‌کان داخوازیه‌کانیان له یه‌ک به‌ره‌دا ڕۆشن
بوو که نان و کار و خزمه‌تگوزاریی و ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆی خه‌ڵک. من
له‌م نووسینه ئه‌وه‌نده‌ی بۆم بکرێ ده‌مه‌وی له‌سه‌ر ئه‌م
ره‌وه‌ندانه قسه بکه‌م و ئه‌گه‌ری راپه‌ڕینێکی تر که من پێم وایه
ئه‌گه‌رێکی نزیکه ده‌خه‌مه پێش چاو.
راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ڕاپه‌رینی ناوچه‌که
به‌تایبه‌ت به دوای ڕرووخانی دکتاتۆریه‌تی بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ک
له تونس و میسر فراوان بوونه‌وه‌ی ئه‌م شۆڕشانه تا هه‌موو
ناوچه‌که‌ی گرته‌وه له‌باکوری ئه‌فه‌ریقاوه تا هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی
ناه‌ڕاستی، که دیاره ئه‌م شۆڕشانه پڕشکی یه‌که‌مه‌کی له
خۆسوتاندنی محه‌مه‌د بوعه‌زیزیه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد له تونس له دژی
بێکاریی و هه‌ژار و سته‌مگه‌ریی پۆلیسیی و دواتر ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه
بووه یه‌ک شۆڕش و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕاپێچکرد که چه‌ند ده‌یه‌یه
ده‌ناڵێنن به ده‌ست هه‌مان نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ریه‌وه، مه‌سعود
بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ ڕاپه‌ڕینی کوردستان به مه‌به‌ستی هه‌مان خواست
له لایه‌ن هه‌مان هاوچینه‌کانی محه‌مه‌د بوعه‌زیزیه‌وه به‌رپا
نه‌کراوه بۆیه ده‌ڵێ ئه‌زموونی کوردستان وه‌ک و تونس و میسر نییه.
به‌ڵام ژنان و پیاوانی کوردستان له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ند جار
هاتوونه‌ته مه‌یدان و به ڵام ئه‌م شۆڕشانه هێز و بڕوابوونیکی
خودبه‌خودی له ڕیزه‌کانی خه‌ڵکدا چاند که بتوانن بێنه مه‌یدان و
بۆرژوازی کورد به‌چۆکدا بهێنن، که دیاره نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌گه‌ڵ
مه‌سعود بارزانی هاوبه‌شه له‌وه‌ی که بڵێن ئه‌م ئه‌زموونه جیاوازه
له‌گه‌ڵ تونس و میسر تا دواتر شتێکی تری ده‌رخوارد بده‌ن و به‌ره‌و
جێگایه‌کی تری به‌رن، که‌من دواتر دێمه سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
رووداوێک له ناوچه‌که‌دا ڕووی دا ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێ له ڕووخانی
دیواری به‌رلین، یازده‌ی سپته‌مبه‌ر.. هتد که‌متر نییه له‌وان له
مێژووی مرۆڤایه‌تی. له مێژوودا رووداوی هه‌یه که خۆێ سه‌رنجامی
که‌ڵه‌که‌ی دوور‌و درێژه وله خاڵێکی دیاری کراودا ئیتر ته‌واو
وه‌رچه‌رخانێکی سه‌د و هه‌شتا پله‌ی دروست ده‌کات خاڵی وه‌رچه‌رخانی
مێژووی پێکده‌هێنی. شۆڕشی تونس و میسر و ناوچه‌که به کوردستانیشه‌وه
ئه‌و خاڵه وه‌رچه‌رخانه‌یه له مێژوودا به راڤه‌کردن و رامان
ناتوانرێ بکرێته شتێکی تر. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێی
ده‌گوترێ ئیسلامی و عه‌ره‌بی له‌سه‌د ساڵی ڕابردوودا شۆڕشی وایان به
خۆه‌وه نه‌بینیوه ئه‌مه قوڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌م شۆڕشه پێشان
ده‌دا ئه‌وه پێشان ده‌دات که ئه‌م ناوچه‌یه صۆته نێو ئاڵوگۆڕی زۆر
ڕیشه‌یی و به هه‌موو بۆرژوازی جیهانی و ناوچه‌ییه‌وه خه‌ریکی ئه‌وه‌ن
به‌ر به‌م ئاڵ گۆڕانه بگرن وبه که‌مترین زیان لێی ده‌ربچن. به‌ڵام
ئه‌م شۆڕشانه کۆتایی به ده‌وریه‌کی تاریک له ژیانی به‌شه‌ریه‌ت
هێنا که دوو ده‌یه‌ی پێش ئێستا ده‌ستی پێ‌کرد، به ڕووخانی دیواری
به‌رلێن کۆتایی دنیای دوو جه‌مسه‌ریی و ڕووداوه‌کانی که‌نداو و
هه‌ڵمه‌ت بۆ سه‌ر عێراق ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و ڕۆژانه ئیتر هه‌رچی
ئینسان دۆستی و ئازادییخوازی و شۆڕش گێڕی هه‌بوو له ژیر ناوی مه‌رگی
کۆمۆنیزم ده‌ستی پێ‌کرد گه‌وره‌ترین جه‌نگیان له دژی سه‌رتاپای دنیا
ده‌ست پێ‌کرد، گوتیان جیهان بۆه‌ته جیگای رێکه‌وتن و مامه‌ڵه و
نه‌مریی بازاری ئازاد و سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داری و له‌چاڵنانی
بیرۆکه‌ی شۆڕش و شۆڕشگێڕییان جاڕدا، به‌برچاوی هه‌موومانه‌وه
مرۆڤایه‌تییان له مرۆڤی سه‌ده‌ی بیست سه‌نده‌وه جیهانیان گۆڕی بۆ
ده‌یان کانونی جه‌نگ و سه‌دان هه‌زاران که‌سیان کرده قوربانی جه‌نگه
ناسیونالیستیی و دینی و هۆزایه‌تی و خێڵه‌کی و چه‌ندان کۆمه‌ڵگه‌یان
له رووی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه
و دراندانه ترین مرۆڤیان مه‌یداندار کرد و هه‌رچی مافی جیهانیی مرۆڤ
بوو پایه‌ماڵیان کرد. سه‌رمایه‌ی بازاڕی ئازاد که شوێن سه‌رمایه‌ی
ده‌وڵه‌تی گرته‌وه مۆدیلێکی ئابوری که سه‌رکه‌وتو بوو له که‌مترین
ته‌مه‌ندا به‌دوای ڕووخانی وڵستریت دا ڕووخاو سه‌رتاپای جیهان تووشی
قه‌یه‌رانێکی سه‌رتاپاگیر بوو هه‌موو راڤه‌کار و و تیورسێنه‌کانی
بۆرژوازی گێژکرد و نه‌یانده‌زانی به چی قسه‌و تیوریه‌کانیان
بپێچنه‌وه، قسه‌مه‌تی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی جیهان هه‌ژاری و
بێکاریی و نه‌بوونه‌یی وبرسێتی بوو و تا ئێستاش ئه‌م وه‌زعه درێژه‌ی
هه‌یه سه‌فه‌ری باراک ئۆباما بۆ ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی پاکی
بهێنی به‌سه‌ر برینی کیشوه‌ره شکسخواردوه‌کانی وه‌ک وێنان و پورتوغال
و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی چینی کرێکاری ئه‌وروپادا.
ئاماره‌کانی ڕێکخراه جیهنییه‌کان ئاماژه بۆ داته‌پیوی بارودۆخی
خه‌ڵکی جیهان ده‌که‌ن به تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێی ده‌ڵێن جیهانی
سێیه‌م برسێتی و بێ‌کاری نه‌بوونه‌یان کردوه‌ته به‌شی زۆربه‌ی
دانشتوانی گۆی زه‌وی تا سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر پێی خۆی بمێنێ.
شۆڕشی تونس و میسر کۆتایی ئه‌م خوله‌یه کۆتایی هێنا به هه‌موو ئه‌و
تیوریانه‌ی که بۆرژوازی بانگه‌وازی بۆ ده‌کات که هه‌تا هه‌ندی هێزی
چه‌پیش بوون به قوربانی ئه‌و ته‌سورانه، پێیان وابوو ئیتر سه‌رده‌می
شۆڕش به‌سه‌ر چوو شۆڕش توند وتیژیه ده‌بی ده‌سه‌لات به شۆڕشی
به‌نه‌وشه‌یی یان پرته‌قاڵی بگۆڕێت، که دیاره ئه‌م شۆڕشانه شۆڕش
نه‌بوون به‌ڵکو پرۆسیه‌کی سیاسی بوون بۆ باڵاده‌ستی دین و بزووتنه‌وه
دینییه‌کان و ناسیۆنالیستییه‌کان و له ڕیگای ده‌ست به‌ده‌ست کردنی
ده‌سه‌ڵاته‌وه کۆنه‌په‌رستترین ده‌سه‌ڵاتیان هێنییه سه‌رکار به‌شێک
بوون له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که له‌چوارچێوه‌ی نه‌زمی نوێی جیهان ڕوویاندا.
شۆڕشی تونس و میسر هاتنه مه‌یدانی مرۆڤ بوو بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی
چاره‌نوسی خۆێ، له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا سه‌ڵماندی جه‌ماوه‌ر ده‌توانی
به‌که‌مترین که‌له‌پات مه‌ترسیدارترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌کوتگه‌ریی وه‌ک
موباره‌ک و بن عه‌لی ببێچێته‌وه که له پشتێوانه‌ی غه‌رب و
ئه‌مه‌ریکاش به‌رخوردار بوون هاوپه‌یمانه ستراتیجیکه‌کانی ئه‌مریکا
بوون. بڕوابوون به ئێراده‌ی جه‌ماوه‌ر و بڕوابوون به شۆڕش و
گێڕانه‌وه‌ی بایه‌خ بۆ شۆڕش و شۆڕشگێرێتی بۆ هزر و هۆشی مرۆڤه
زه‌حمه‌تکێشه‌کان یه‌کێکی تر بوو له‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی شۆڕش و تین و
گوڕێکی زۆری دا به بزووتنه‌وه مرۆییه ئازادییخواز و
یه‌کسانیخوازه‌کان و بۆیه ده‌بێنین کاتێک چالاکوانێکی یه‌کسانیخوازی
ژن ده‌یه‌وی ئۆتۆمبیل باژوێت له سعودیه ئاماژه به شۆڕشی ناوچه‌که
ده‌کات وبه پشتیوانی ئه‌و شۆڕشانه ئۆتۆمبیله‌که‌ی هه‌ڵده‌کات و
ده‌چێته ناوه‌ڕاستی شار و رووبه‌ڕووی هه‌موو بانده تیرۆرستیه‌کانی(
نه‌ی عن المنکر و امر بالمعروف) ده‌وه‌ستێته‌وه.
ئه‌زموونی کوردستان و به عێراقیشه و زۆر نزیکتره له تونس و
میسره‌وه له هه‌ر جێگایه‌کی تر. ناسێونالێزمی کورد خۆی و ئه‌زموونه
بیست ساڵیه‌که‌ی به‌رهه‌می رووخانی دیواری به‌رلین و جه‌نگی که‌نداوه
و ئه‌و جیگایه و ڕێگایه‌ی که ناسێونالیزمی کورد به‌ده‌ستی هێنا له
جه‌نگی که‌نداو دا له پای ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشکه‌ش به
ئه‌مریکاو غه‌ربیان کرد دواتر به دوای یازده‌ی سپته‌به‌ردا به دوای
جه‌نگ له‌دژی عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی (رزگارکردنی عێراقدا!!) ئه‌مانه
بوونه عابا سوری به‌رله‌شکری ئه‌مه‌ریکاو عێراقیان نوقمی خوێنی جه‌نگی
تایه‌فی و دینی و ناسیونالیستیی کرد ، ئێمه هه‌ر ئه‌وکات هوشداریمان
دا به خه‌ڵک له‌سه‌رنجامه‌کانی ئه‌و جه‌نگه و زیاتر له سی ملێون
که‌س له جیهاندا له دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریکا رژانه سه‌ر
شه‌قامه‌کانی پایته‌خته‌کانی جیهان، ئه‌مڕۆ به دوای ئه‌م شۆڕشانه‌دا
ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌واو له‌ژێر پرسیاردایه ، به‌تایبه‌ت به‌دوای شکستی
نیو کۆنزه‌رڤه‌تیڤ و بوشیزم دا و نه‌توانینی چارسه‌ری بارودۆخی خه‌لکی
عێراق و کێشه‌ی ئاسایش و بێ‌کاری و هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری،
بۆیه عێراق و کوردستان نه‌ک ئه‌زموونی تونس و میسر به‌سه‌ریدا جێبه‌جێ
ده‌کرێت به‌ڵکو نموزه‌جی شکست خواردووی سیاسه‌ته جیهنییه‌کانی
بورژوازی و ناوچه‌که‌ییه‌و گه‌وه‌ترین زامی ناوچه‌که پێک ده‌هێنی.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تری ئه‌م شۆڕشانه ئه‌وه بوو هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی
نه به ئیسلامی سیاسی و نه به ناسێونالیزم و ئامانج و
ئاواته‌کانیانه‌وه و هیچ یه‌ک له دروشم و ئه‌لگۆکانیان نه‌بوون به
سه‌رتیترو سه‌رقافڵه‌ی هیچ یه‌ک له‌م شۆڕشانه بگره ئه‌و هێزانه‌و
دروشم و چوارچێوه‌یه‌ک که ئه‌وان بۆ چه‌ندان ده‌یه خه‌ڵک و
بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کانیان پێ له قاڵبدا دابوو به ته‌واوه‌تی
خسته‌لاوه، ئیسلامی سیاسی و ناسێونالیزمی میللیتانت که چه‌ند ده‌یه
دروشمیی دژی ئیمپریالی و سه‌هیونی ده‌ده‌ن له‌هێچ شوێنێک دا نه‌بوون
به دروشم و داواکاری خه‌ڵک و به ته‌واوه‌تی که‌وتنه که‌ناره‌وه،
پێش ئه‌وه‌ی ئۆباما ئوسامه بکوژێ شۆڕشی ناوچه‌که کۆتای‌یان به به
بزووتنه‌وکه‌ی ئوسامه هێنابوو و ده‌ریانخست که ئه‌وان خاوه‌ن پێگه و
بایه‌خێکی وا نین که رۆژئاوا ده‌یه‌وێ پێشانی هاوڵاتیانی بدات به‌ڵکو
بۆ خه‌ڵکی غه‌رب ئه‌وه ده‌رکه‌وت که خه‌ریکه نه‌سیمی ئازادیی له
شه‌رقه‌وه له‌و وڵاتانه‌وه به‌ره‌و غه‌رب هه‌ڵده‌کات جارێکی ترشۆڕش
له دڵی ئه‌و وڵاتانه‌وه شکڵ ده‌گرێت که ئه‌وان ده‌یان ویست به
جه‌نگی شارستنییه‌ته‌کان و فره‌فرهه‌نگیی و رێژه‌یی ڕۆشنبیری له
جهانی مۆدێرن دابڕن و به‌ڵکو به پێچه‌وانه پێشانیان دا ئازادیی یه‌ک
خواستی جیهانشموله‌و سه‌رله‌وحه‌ی داواکاریه‌کانیان پێک ده‌هێنێ.
ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئازادیی و نان و خزمه‌تگوزاری
هاته‌مه‌یدان و گیانبه‌ختکردوانی خۆپێشاندانه‌کان له پێناو ئه‌م
ئامانجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا که هێشتا خۆپێشانده‌رانی تونس و میسر
نه‌چوونه‌ته ماڵه‌وه هێشتا بۆ هه‌مان داخوازی هه‌موو ڕۆژی ده‌جه‌نگن،
ئاو وکاره‌با و ئازادیی ، ئازادیی سیاسی و ئازادیی ده‌ربڕین
خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بوون، ئه‌م داخوازیه نه‌ک ته‌نها له
میسر و تونس ئێستا تێکۆشه‌رانی سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا و ئێران و
خه‌ڵکی ناوچه‌که هه‌موو ڕۆژی سنگیان ناوه‌ته به‌ر گولله‌وه بۆیان،
ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان په‌یوه‌ندیه نییه به ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌ویی و هات و هاواری ناسیۆنالیستییه‌وه به‌ڵکو له دژی
کوردایه‌تی شێوه‌ی گرتووه.
له‌وانه‌یه جیاوازیه‌ک که هه‌بێ ئه‌ویش ئه‌ویه که مێژووی ده‌سه‌ڵاتداری
مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی بیست ساڵ بێت و کورت تر بێت له
مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بن عه‌لی و موباره‌ک. بیست ساڵه یه‌کێتی و
پارتی و ناسێونالیزمی کورد ده‌ستیان به‌سه‌ر کوردستاندا گرتووه ده‌ستیان
نه‌پاراستووه له تاڵان و بڕۆ و گه‌نده‌ڵی و تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه
ئه‌م تاڵان کردنه و بیست ساڵه ئه‌مانه نه‌یاتوانیوه کاره‌با وئاوی
پاک و خزمه‌تگوزاریی پێشکه‌ش به خه‌ڵک بکه‌ن و کوردستانیان دابه‌شکردوه
به چه‌ند شوێنێکی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایه‌وه و بێکاریی له هه‌موو
شوێنێک بێداد ده‌کا، ئازادیی بیروڕا و ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری و
ئازادییه سیاسیه‌کان پێشێلده‌که‌ن و جیاوازی چێنییه‌تی و قه‌ڵشتی
نێوان چینه‌کان و جیاوازی نێوان هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌یشتوه‌ته
ئه‌وپه‌ڕی، ئیتر خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م ژیانه‌یان ناوێ و وه‌ک هه‌موو خه‌ڵکی
ناوچه‌که ده‌زانن ئه‌م بارودۆخه به به‌ڵێن و په‌یمان چاره‌سه‌ر
ناکرێ و ڕێگایه‌ک که گرتیانه‌به‌ر و ده‌یگرنه به‌ر هه‌مان ڕێگایه که
جه‌ماوه‌ری ناوچه‌که گرتوویانه‌ته به‌ر، دا‌گیرکردنی مه‌یدانی
ئازادییه‌کان ناتوانێ ئازادیی له دڵی خه‌ڵکدا بخنکێنێ.
بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که پرۆ دیموکراسی نییه هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌شێک
له چالاکه‌وانه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌م قسه‌یه بکه‌ن که
دیاره به‌شێکیان ده‌یکه‌ن، چی له ژێر کارکردی ته‌بلیغاتی غه‌ربدا و
چی له ژێر نائاماده‌یی توخمی ئاگا‌و شۆڕشگێڕ‌و کۆمۆنیست له ناوچه‌که‌دا
یان به‌هۆی لاواز بوونییه‌وه. ئه‌م بزووتنه‌وه خۆێ له به‌رامبه‌ر
مۆدێله‌کانی هاوپه‌یمانی غه‌رب ودیموکراسیه‌ت و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا
هاته مه‌یدان هه‌تا له میسر شێوه‌یه‌ک له هه‌ڵبژاردن هه‌بوو به‌شێکی
زۆر له‌هێزه بۆرژوازیه‌کان وه‌ک (به‌رادعی و ئیخوان موسلمین) به‌شداری
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بوون له‌په‌رله‌مانیشدا نوێنه‌ریان هه‌بوو، که
دیاره ئه‌مه بۆ عێراق به‌ته‌واوی جیاوازه چونکه هه‌موو له‌ژێر
چاودێری ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا به‌ڕێوه‌ده‌چێ و وه‌ک له پێشه‌وه
ئاماژه‌مان پێدا نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی نه‌زمی نوێن و دیموکراسی بوو
له ناوچه‌که‌و قه‌رار بوو هه‌موو ناوچه‌که به‌م مۆدێله بگۆڕن پێش ئه‌وه‌ی
ئه‌م شه‌پۆله‌ی شۆڕش هه‌موو ڕیسه‌که‌یان لێ‌بکا به‌خوری. ئه‌مه له‌لا‌یه‌ک
وله‌لایه‌کی تره‌وه بۆرژوازی جیهانی گیری خواردوه به‌ده‌ست گه‌وره‌ترین
قه‌یرانی ئابوری و سیاسی و ئایدیۆلۆژیه‌وه له ئه‌وروپادا ده‌رفه‌ت
چاکسازیی ئابووریی بووه‌ته کارێکی نه‌کرده و نه‌شیاو، ده‌بێ چۆن
بتوانن له‌وڵاتانی ژێرده‌سته دا بتوانن ئاله‌گۆڕی سیاسی و ئابوری
بکه‌ن تا به‌نا‌وی دیموکراسیه‌وه بیانه‌وه‌ی به‌ر به رفراوانبوونه‌وه‌ی
شۆڕش بگرن له ئاستێک‌دا که خۆیان ده‌یانه‌وی و به‌که‌مترین زیانه‌وه
لێی ده‌ربچن؟ بۆیه پرۆ دیموکراسی بوون له‌ڕووی ئابوری وسیاسیه‌وه
بێناوه‌ڕۆک و زۆر لاواز و نه‌زۆکه و ناتوانێت هیچ ده‌ردێک چاره‌سه‌ر
بکا.
نه "ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی نه‌ته‌ویی" نه " ده‌وڵه‌تی کوردی" نه"
ده‌وڵه‌تی نته‌وه‌یی" نه " نه‌ئه‌زمونی سودان" و نه "هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌خت و نه حکومه‌تی ته‌کنۆکرات" هیچیان کێشه‌ی خه‌ڵک چاره‌سه‌رناکه‌ن
و په‌یوه‌ندیان به داخوازیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌نیه و خه‌ڵکی کوردستان
بۆ ئه‌م داواکاریانه نه‌هاتنه مه‌یدان، ئۆپۆزسێونی بۆرژوازی (گۆڕان و
کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو) بۆیه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتی نه‌یان ده‌توانی له
دانوستانه‌کانیاندا بگه‌نه هیچ سه‌رنجامێک چونکه مه‌یدانی
ئازادییه‌کان داواکاریه‌کانیان فاسیله‌یه‌کی زۆری هه‌بوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ئۆپۆزسیون به‌رزی ده‌کرده‌وه له ڕاستیدا ئه‌وان خۆیان دوای جه‌ماوه‌ر
که‌وتن تا خه‌ڵک نه‌ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان ئه‌وان دوربوون له شه‌قام
و خۆپێشاندانه‌وه هه‌تا ده‌گات به‌وه‌ی هه‌ندی جار له دژی خه‌ڵک قسه
بکه‌ن، بۆیه بۆ ڕێکه‌وتنی ئۆپۆزسیون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا پێویستی
دا‌گیرکردنی مه‌یدانه‌کانی ئازادیی هه‌بوو ئه‌گینا زۆر له‌وه زیاتر ده‌ڕۆیشت.
خه‌ڵکی کوردستان بیست ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردی"ده‌وڵه‌تی خۆمانه‌یان!"
تاقیکردوه‌ته‌وه و چه‌ند جارێکیش ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌یان دوباره‌کردوه‌ته‌وه
وکه‌م نێن ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ڵێن جارێکی تر په‌نجه ناکه‌ین به مۆرا
پۆسته‌ری په‌نجه‌ی شکاوی په‌شیمانی له هه‌موو خۆپێشاندانه‌کاندا ده‌توانی
ببینی. ئه‌م داواکریانه داواکاری ناسێونالیزمی کوردن له مه‌سعود
بارزانیه‌وه تا ده‌گات به به شێک له ڕۆشنفکرانی ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی و
نه‌وشێروان موسته‌فا به‌ڵام خه‌ڵکی له‌به‌رامبه‌ر بیست ساڵ ده‌سه‌ڵاتی
بورژوازی کورد و ناسێونالیزمی کوردا هاتنه مه‌یدان و ئه‌زمونه‌که‌ی ئه‌وانیان
به پراکتیکی خسته ژێر پرسیاره‌وه ئه‌م دروشم‌و د اواکاریانه
نا‌توانن ده‌ردێک چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ک چاره‌سه‌ربکه‌ن،
کارێک که له‌ده‌ستیان دێت بۆ ده‌وریه‌کی کورت خه‌ڵک له چاوه‌ڕوانیدا
بهێڵنه‌وه، ئه‌گینا ئه‌مانه داخوازی خه‌ڵک نین وخه‌ڵک نان و
ئازادییان ده‌وێ و ئه‌مه‌یان به‌بانگی به‌رز ڕاگه‌یاندوه.
که‌موکوریه‌ک که له‌هه‌موو شۆڕشه‌کاندا به‌رچاو ده‌که‌وی نا ئاماده‌یی
توخمی ئاگایی و ڕێکخراو بوونی به‌شی پێشره‌و و سۆشیالستی چینی کرێکاره
له‌م شۆڕشانه‌دا و کارێکی کردوه بورژوازی ئۆپۆزسیون بتوانێت مه‌یداندار
بێت وبتوانێت ئه‌ملاو ئه‌لا به‌م شۆڕسانه بکات، سه‌رکوتی کۆمۆنیسته‌کان
و ڕێکخراوه‌کانی له ڕابردوودا خزمه‌تێکی زۆری به ئه‌مڕۆی بورژوازی گه‌یاندوه
و بۆرژوازی تا ڕادیه‌ک تا ئێستا ئه‌توانی تاکتیکی جیاجیا پیاده‌بکا به
که‌مترین قوربانی له‌م بارودۆخانه بێته ده‌ره‌وه. بۆیه پڕ کردنه‌وه‌ی
ئه‌م بۆشاییه یه‌ک مه‌سه‌له‌ی گرنگ و ده‌موده‌ستی سیاسه‌تی کۆمۆنیستی
پێک ده‌هێنێ، به‌ڵام له کوردستان ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ی به وڵاته‌کانی
تره تا ڕاده‌یه‌ک جیاوازی هه‌یه کۆمۆنیسته‌کان هێزێکی دیار و به‌رچاو
و خاوه‌ن ئه‌زموون و مێژوویه‌کی پێشینه‌ن ئه‌گه‌رچی لاوازی ڕۆشن له‌م
زه‌مینه‌یه‌ش هه‌یه به‌ڵام بۆرجوازی ناتوانێ به یه‌کێک له هێزه‌کان
به حسابی نه‌هێنی له چاوی کۆمه‌ڵگه‌وه‌شه‌وه حساب بۆ کراون، به‌ڵام
به‌شداریی کرێکارانی له‌سه‌ر کار له کوردستاندا نه‌یتوانیوه تای ته‌رازوو
له به‌رژه‌وه‌ندیی جه‌ماوه‌ر بگۆڕێ وه‌ک چۆن بینیمان له میسر رووی دا.
به‌ڵام ده‌وریه‌ک که ڕاپه‌ڕێن له کوردستان تێی په‌ڕاند چه‌ند ده‌سکه‌وتی
هه‌بوو و ئه‌توانرێ به پرۆڤه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو بژمێردرێ، خه‌ڵکی دڵنه‌وا
کرده‌وه که ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتی کوردی به چۆکدا بهێنن ئه‌وانه‌ی که
زۆر لوت به‌رز بوون وه‌ک مه‌سعود بارزانی ناچار بن بڵێن من ئه‌وه‌نده‌ی
بن عه‌لی دکتاتۆر نیم بۆیه ئه‌زموونه‌که‌ی ئێمه وه‌ک تونس و میسر
نییه به‌ڵام ئاماده‌ی پێشاندا بۆ چاکسازی، په‌یوه‌ندیی ده‌سه‌ڵات و
خه‌ڵکی خسته نێو قۆناغێکی نوێ و ئیتر ده‌و‌ڵه‌وتی خۆمان و حکومه‌تی
خۆمان هیچ که‌س ناخه‌ڵه‌تێنی ئه‌وان ئیستا له چاوی خه‌ڵکدا وه‌ک
هێزێکی داگیرکه‌ر و داگیرکه‌ری مه‌یدانه‌کانی ئازادیی ته‌ماشا ده‌کرێن
واته په‌یوه‌ندیی داسه‌ڵات و خه‌ڵک په‌یوه‌ندیه‌کی دوژمنانه‌یه، له
چاوی خه‌ڵکدا ئه‌وه جێگیر بووه ده‌بێ ئه‌وان بڕۆن و دوور یان نزیک و
خه‌ڵک له‌وه بوونه‌ته‌وه ئه‌وان چه‌نده هێزیان هه‌بێ له موباره‌ک و
به‌شار ئه‌سه‌د به‌هێزتر نین ده‌بێ چۆڵی که‌ن.
بۆیه کپی و خامۆشییه‌ک که ئێستا شه‌قام و کوچه و کۆڵانه‌کانی
کوردستانی گرتووه‌ته‌وه ده‌توانرێ به قۆناغێکی کورت چاوی لێبکرێ و
جارێکی تر خه‌لک خۆیان رێکده‌خه‌نه‌وه بۆ قۆناغێکی تری ڕوو به
ڕووبوونه‌وه خۆیان ئاماده ده‌که‌ن و '' تاس هه‌مان تاس حه‌مام هه‌مان
حه‌مام'' شتێک نه‌گۆڕاوه، هه‌مان ده‌سه‌ڵات و هه‌مان یاسا و ڕێسا وده‌سه‌ڵاتی
گه‌نده‌ڵ، نه ئه‌وان ده‌توانن شتێک له بارودۆخه‌که بگۆڕن و ده‌ردی
خۆیان تیمار بکه‌ن خه‌ڵک بۆ ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ بکه‌ن نه سکی برسی هیج
که‌س به به‌ڵێن و په‌یمان پڕ ده‌بێت، داخوازی و ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی
خه‌ڵک له شوێنی خۆیدایه، بۆیه شۆڕش وڕاپه‌ڕین وه‌ک ئاگری ژێر خۆڵه‌مێش
کاری خۆی ده‌کات وه‌ک گڕکانه‌کانی ئایسله‌ندا له هه‌موو چرکه‌یه‌کدا
توانستی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌مه یه‌ک مه‌سه‌له‌ی بابه‌تییه و
که‌س نازانێ له‌کام ساته‌وه‌ختدا وه‌ک سونامی و لافاو ته‌خت و تاراجی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ یه‌کجاری هه‌ڵده‌پێچی و له شوێنی‌دا ئازادیی و یه‌کسانی
و ژیانی مرۆیی بنیات ده‌نێ.
samir_noory@yahoo.com
|