١٦\٦\٢٠١٣
ئاسایشی گیانى یه‌کێک
له وته‌بێژه‌کانمان له ئه‌ستۆى پارتییە.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه چه‌ند کادیر و که‌سێکى سه‌ر به‌پارتى که خۆیان
به ئاسایش و هه‌ندێکى تریشیان به کادیرانى رێکخسته‌کانى پارتى ده‌ناسێنن
له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ که‌سوکارى د.پشتیوان
عه‌بدوڵا یه‌کێک له وته‌بێژه‌کانى کوردستانى که‌مپینه‌که‌مان ده‌گرن و
هه‌ره‌شه‌ى ئه‌وه‌یان لێده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر د.پشتیوان واز له‌چالاکیه‌کانى
نه‌هێنێ ئه‌وا هه‌رچیه‌کیان لێ به‌سه‌رهات خۆیان به‌رپرسیارن، ئه‌گه‌رچى
وه‌ک ئه‌و وته‌بێژه‌مان باسیکردووه، ئه‌م هێرش و سووکایه‌تیانه له
مانگى رابردووه‌وه ده‌ستیان پێکردووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ
بووه و ئێستا و له‌گه‌ڵ چالاکیه‌کانى ناوبراو بۆ که‌مپینه‌که‌مان هێرش
و هه‌ڕه‌شه‌کان توندتر و چڕتربوونه‌ته‌وه.

پشتیوان عەبدوڵا
ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارانى که‌مپینى
(چاو هه‌ر چاوه) سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى به توندیی ئه‌و هێرش و هه‌ره‌شانه‌ى
کادیران و ئاسایشى پارتى ئیدانه و مه‌حکوم ده‌که‌ین، هاوکات پێمانوایه
ئه‌م هێرش و هه‌ڕه‌شانه ترسى پارتى و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یانه له
ئاشکراکردنى ده‌ستى پشت بازرگانانی ده‌رمان له کوردستان.
بۆ هه‌موو لایه‌کى راده‌گه‌یه‌نین که پاراستنى گیان و سه‌لامه‌تى
گیانى د.پشتیوان وته‌بێژى کوردستانى که‌مپینه‌که‌مان راسته‌وخۆ له
ئه‌ستۆى پارتى و ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمه و داواکارین رێکخراوه‌کانى
کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه و هێرشانه بێده‌نگ نه‌بن
و هه‌ڵوێستى خۆیان بنوێنن، ئه‌وه‌نده‌ى به ئێمه‌ش بکرێ، جگه له‌م
راگه‌یاندنه، له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا سه‌رجه‌م رێکخراوه
جیهانییە‌کانى مافى مرۆڤى لێ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندیی:
لاوژه جه‌واد
- lawzha@yahoo.com
004531954228 ئه‌وروپا.
د. گۆران عه‌بدوڵا -
0447584867623 goranbr@yahoo.com
ئه‌وروپا.
شه‌رمین عه‌لى -
07504832106
sharmenali@yahoo.com کوردستان.
که‌مپینى چاو هه‌ر
چاوه
١٦\٦\٢٠١٣
|