ئاسایشى یەکێتى کێ
دەگرێ و کێ ئازاد دەکا ؟!

نیا کامل
ئەوەى جێگاى سەرسوڕمانە لە ئاسایشى یەکێتى
لە سلێمانى لە ماوەى کەمتر لە مانگێکدا دوو ڕوداوى سورسوڕهێنەر ڕودەدات
. یان راِستترە هەستاون بە دوو کارى سەرسوڕهێنەر . یەکەمیان گرتنى 12
کەس بە تۆمەتى ئەوەى کە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردۆتەوە لە دژى
تۆپبارانکردنى ناوچە سنوریەکانى هەرێمى کوردستان لە لایەن ڕژێمەکانى
ئێران و تورکیاوە ، وە لە ئەنجامدا دەیان گوند توشى زیان و چۆڵکردن
بوون ، وە هەزاران کەسیش بآ خانەولانە بوون ، جگە لە کوژرا و بریندار .
لەم بەیاننامەیەدا ئیدانەى دەسەڵاتدارانى کوردستان کراوە بۆیە یەکسەر
نیگەران بوون و فەرمانى پێچانەوەی ئەم کەسانە دراوە .وەڵامى ئاسایشیش
بۆ ئەم کارە ئەوەیە کە ئەوکەسانە ئیجازەیان نەبوە بۆ بڵاوکردنەوەى ئەو
بەیاننامەیە ، کە ئەم وەڵامە بۆ خۆى نوکتەیە . لەکوێى دونیا
بڵاوکردنەوەى بەیاننامە ئیجازەى دەوێت . ئەمە بیروباوەڕى پارتێکى
سۆسیال دیموکراتە لە ساڵى 2009دا، ئەمە قەناعەتیەتى بە ئازادى بەیان و
بیروڕا ، بۆیە پاش چەند ڕۆژێک ئەوکەسانە بە کەفالەت ئازاد دەکاتى.
ڕوداوى دووەم ئازادکردنى ئەفسەرێکى فڕۆکەوانە کە شاهیدى کیمیا
بارانکردنى هەڵەبجەى شەهیدە ، بەبآ گومان بەبآ کەفالەت و بەگەردن
ئازادى وە ڕەنگە پاداشتیش کرابێت ، لێرەوە ئینسان توشى شۆک دەبێت لە
جیاوازى ئەم دووکارە ، و لە کردەوەکانى ئاسایش . ئەوەشمان لەیادە کاتێک
نزار خەزرەجى لە بەردەم دادگا ڕاگیرا یەکێتى و پارتى نامەى بەرائەتیان
بۆ ڕەوانەکرد ، ئێستاش مدافعى سوڵتان هاشم و على کیمیاوین ، جگەلەوەى
ڕۆژانە بەیعەت دەدەنەوە بە مالکى و حکومەتەکەى . بە هەرحالڕ هەروەک
بیانوە پوچەکەى پێشوو بۆ گرتنى ئەو کەسانە . ئەجارەش بۆ ئەم ڕوداوە
دەڵێن جەنابى تاڵەبانى بەهەڵە ئەم کەسەى ئازاد کردوە ، ئەم قسەیە لە
قسەى دایکێک یان باوکێک دەچێت کە بیەوێت منداڵەکەى کەمێک لەخۆى
دوربخاتەوە و بیخڵافێنێت بە قسەیەکى پوچ ، چما تاڵەبانى چەند ڕاوێژکارى
هەیە ، هەر لێگەڕآ ، بۆ دەزگاى زانیارى و ئاسایشەکەیان لە ماوەى دە
دەقیقەدا دەزانن بەیاننامەیەک بڵاوکراوەتەوە و ناوەرۆکەکەى چیە ، بۆ
نازانن فڵانکەس کێیە تا تاڵەبانى سەرکۆمارى عێراقى فیدڕالڕ ئەم
هەڵەیەنەکات ، کە دەشزانن بەڵام تاڵەبانى قسەکانى وەک هى خودا وایە
ڕەتبونەوەى نیە ! ئیتر ئاسایش چى بکات !؟ ڕەنگە لەوە ترسابن ئەم
برادەرە چى لە هەگبەکەیدایە بیدرکێنێت لەبەردەم دادگادا ، ئەوکاتە ڕوى
ڕاستەقینەى یەکێتى ئاشکرادەبێت بۆ کورد نە بۆ عەرەبیش . چونکە خەڵکى
کوردستان باش دەزانن کە ئەوکات یەکێتى چى دەکرد ، بۆیە شەریکى ئەم
تاوانەیە . بەڵام بائاسایش و تاڵەبانیش بزانن خەڵکى کوردستان مندالڕ
نین بەم قسە پوچانە بیان خەڵەتێنن . دواین قسەم ئەوەیە کە لە بنەڕەتەوە
ئەم دەزگایە بۆ ئەوە دروست نەبووە تاوانباران بگرێت و بیاداتە دادگا ،
بەڵکە کارى سەرەکى سەرکوتکردن و لەناوبردنى ئەوکەسانەیە کە لەدژى کارە
و کردەوە و زوڵم و زۆرى ئەم حیزبە سۆسیال دیموکراتە دەنگ هەڵدەبڕێت ،
یان کارو چالاکییەک دەکات لەگەلڕ ئارەزوى ئەماندا نایەتەوە . بۆیە کەم
کەس هەیە ڕۆژێک لەڕۆژان لە سنورى کارى ئەم دەزگایەدا کارێکى کردبێت
بەدڵى ئەمان نەبوبێت توشى گێرمەو کێشەیان نەکردبێت .
nyakamil@hotmail.com
|