ئاسەوارى
گوڵە هەڵوەریووەکانى جیابوونەوە.

نەجات روستی
جیابوونەوە تەنها ئەوەنییە کە ئیتر دووکەس یەکتریان قبوڵ نییەو
دوابریاریان داوە کەهەریەکەیان ژیانی خۆیان دوور لەیەکتر بەسەر بەرن ،بەڵکو
مەینەتیەکە لێرەوە دەست پێ دەکات.
هەموو جارێ بەیادگارییەکانەوە ناخ گڕ دەگرێ و زۆر جار ئەستەمە بە
ئاسانی کپ بێتەوە بە تایبەتی ئەو کەسانەی کەمنالڕ لە نێوانیاندا هەیە،
کەسەکان هەریەکەیان بەژیانی ئاسایی خۆیانەوە رێ دەکەن و سەرگەردانیەکە
بۆ مناڵەکانیان دەمێنێتەوە... زۆرجار هیچ یەکێک لەژن و پیاوەکان
ئامادەنین مناڵەکان بگرنە خۆیان، بۆیە مناڵەکان پەرتەوازە دەبن و
ژیانیان لێ تاڵ دەبێت و لەنازی دایک و باوکیان بێ بەش دەبن،ئەوانەی
کەلەنێو خێزان و دوور لەئامێزو سۆزى دایەو بابە پەروەردە ناکرێن،
لەدواجاردا هەمیشە مرۆڤێکی ناتەواویان لێ دەردەچێ،چونکە قۆناغەکانی
ژیانیان وەک هەر بوونەوەرێکى ئەم دونیایە بەئاسایی نەبڕیوەو خۆشییان لە
رۆژەکانی تەمەنیان نەبینیوە، لە هەمان کاتدا کەسانێکی بێبەزیان لێ
دروست دەبێ... هۆیەکەشی بۆ دلڕ رەقى ئەو دایک و باوکانەیان دەگەڕێتەوە
کەلەبەرامبەریان نواندوییانە،بۆیە ئەوانیش رەنگە بێبەزەیى بن بەرامبەر
کۆمەڵ و کەسانی دەوروبەریان...ئەو مناڵانەی کەسەرگەردان دەبن زۆرجار
خزم و کەس و کاریان دەیان گرنە خۆیان،بەڵام زۆریشیان کەس وکاری نزیکیان
نییە، بۆیە پەنا دەبەنە بەر حکومەت و لە خانەی نەوجەوانان یان هەر
ناوەندێکی تر کەدەیان گرنە خۆ کۆدەبنەوە .
ئەو بێسەرپەرشتیارانەى کە توشی سەرگەردانی دێن زۆربەیان تەمەنیان لە
8-16 ساڵیە، هەمیشە کەئەیان دوێنی رقێکی قوولڕ بەرامبەر بەدایک و
باوکیان لە ناخ دایە، بۆیە هیچ سۆزێکیان بەرامبەریان نییە،ئەم هەستەش
لەوکاتەوە هەستم پێ کرد کە هەندێ لەو هەرزەکارانەم دواندو چیرۆکی
هەریەکێکیان بە جۆرێک بووە، چیرۆکی ژیانیان پڕبووە لە رق و قینەو
بێبەزەیی و هەندێکیشیان ناخیان پڕبوو لە سۆزو خۆشەویستی، بەڵام وایان
هەست دەکرد کە رۆژگار غەدری لێ کردوون تووشی ئەو ژیانە پڕ لە مەینەتیە
بوون کە هەموویان دەیان خواست لەو ژیانە رزگاریان بێت.
* ئاری
یووسف: من تەمەنم 8 ساڵان بووە دایک و باوکم لە یەکتری
جیابوونەتەوە و گەورەترین کێشەو ناخۆشترین ژیانیان بۆمن جێهێشت و من
ئێستا لە ماڵی داپیرەم دەژیم، بەڵام هەرگیز بەو ژیانە رازی نیم چونکە
خۆم واهەست دەکەم کە بارگرانیم لەوماڵەو رەزام زۆر قورسە بۆیە کەبەرۆژ
لە ماڵەوە دەردەچم ناگەرێمەوە ئەگەر بۆ خەوتن ئەویش لەبەرئەوەی کە
جێگام نی یە ئەگەرنا هەرنەدەگەرامەوە ئەوان هیچ خەرجیەکم ناکێشن
ناهەقیشیان نی یە چونکە بەراستی من سودم بۆ ئەوان نەبووە لە ئەزیەت
کێشان نەبێ، هەر چەند داپیرەم منی خۆش ئەوێ بەڵام ئەوانی تر وانین
واهەست دەکەم کە زۆر رقیان لێمە.
هۆکاری ژیانیشم باوکمە ئەو ئێستا ژنێکی تری هێناوە باوەژنەکەم رازی نیە
لەگەڵ ئەوان بژیم و لەباوکیشم ناگەڕێ یارمەتیم بدات و خەرجی رۆژانەم
بکێشی و پێداویستیەکانم بۆ دابین بکات. هەرچەندە جار جارە بەدزیەوە
پارەم ئەداتێ بەڵام زۆر بەکەمی و ئەو بڕە پارەیەش زۆر کەمە، بەڵام
لەترسی ژنەکەی ناوێرێ دایکیشم هەرنازانم لەکوێ یە باوکیشم رازی نیە بچم
بۆلای تەنانەت بەدزیش ناوێرم بچم بۆلایی ئای کەدونیایەکی پڕە لەخەم و
ژانە ئێوە نازانن ژیانی من چەند ناخۆشە، بەڵام چی بکەم ئەمە ژیانی منەو
دیارە لەشانسم وانوسراوە خوایە کەی لەم ژیانە رزگارم ئەبێ منیش وەک
کەسێکى ئاسایی ژیان بگوزەرێنم .
* ئاشنا
ئەبوبکر: من زۆر مناڵ بووم کە دایک و باوکم لە یەکتری جیابونەتەوە
بیرم نایەت بەڵام پورم دەڵێ تەمەنت یەک ساڵان بوو ئێستا من تەمەنم
سیانزە ساڵە. لەلای پورم ئەژیم باوکم لە خارجە و دایکیشم لە بەغدایە
شوی بە پیاوێکی عەرەب کردوە زیاتر لە شەش ساڵە نەم دیووە باوکیشم تەنها
لەرەسم دیومە، هەرچەندە پورم زۆر باشە لەگەڵم وەک کچەکانی خۆی سەیرم
دەکات، بەڵام بەخوا زۆر ناخۆشە ژیان لەلام چونکە ئێستا هەست دەکەم
ئەگەر لەباوەشی دایک و باوکم بومایە ژیانی من جۆرێکی تر دەبوو ئێستا
منیش حەزدەکەم دایکم بەیانیان قژی بۆ شانەبکردمایەو باوکم دەستی بگرتمایەو
لەگەڵ خۆی بیبردبام بۆ مەکتەب ئەگەر بەدیداریان شاد بمەوە زۆر ئاسودەم
ئەزانی کەمناڵێک ئەبینم لەگەڵ باوکی یان دایکی چەند خەفەتی پێوە دەخۆم
منیش حەزدەکەم هەمیشە لەدایک و باوکم نزیک بومایەوە ماڵی خۆمان هەبوایەو
بەیەکەوە بەخۆشی ژیانمان بردبایە سەر ئێستا من لە خوێندنگا دەخوێنم
هەرچەندە هەموو نمرەکانم زۆر بەرزن و مامۆستایەکان زۆر خۆشیان ئەوێم هەمووساڵێ
بەیەکەم دەرچوومە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەگەر لەلای دایک و باوکم بومایە
ئەوا زیاتر خۆم هیلاک دەکردوو هەندێ لەو کێشانەی کە هەمە نەدەبوون.
رۆژێکیان مامۆستایەکەمان پێ ى ووتم بە باوکت بڵێ سەردانمان بکات منیش
پێم ووت کەباوکم لەخارجیە، پاشان ووتی با دایکت بێ لەبەردەم خوێندکارەکان
لەرووم نەهات بڵێم شوی کردۆتەوە ووتم نازانم لەکوێ یە...گەڕامەوە بۆ
ماڵی پورم زۆرگریام ئەوشەوە تابەیانی خەونەهاتە چاوەکانم و رۆژی دوایش
نەم توانی بڕۆمەوە بۆ خوێندنگا زۆر زۆر خەفەتم پێوە خوارد رۆژی دوایی چومەوە
بۆ قوتابخانە دیسان مامۆستاکەمان پێ ی ووتمەوە ناچار بووم دوایی چووم
بۆ ئیدارە بەمامۆستاکەم ووت کەژیانی من ئەوهایە.
* نیان
ئەحمەد قادر: ئەمن دایک و بابم هەریەکەیان بۆ خۆیان بەتەنیا
دەژین بابم چۆتەوە بۆ لادێ و دایکیشم لە ماڵی خاڵمە ئێستا منیش لە لای
دایکمم لە ماڵی خاڵم...بابم زۆر خەراب بوو لەگەڵ دایکم بەردەوام شەری
لەگەڵ دەکردو لێ ئەدا هیچ پارەی نەئەدا بەدایکم و تەنها جلی بۆ خۆی
دەکڕی و نەبۆمن و نە بۆدایکم نەدەکڕی، لەبەرئەوە دایکم لێ جیابۆوە...من
باوکم خۆش ئەوێ بەڵام ئەو ئێمەی خۆش ناوێ سەردانمان ناکات حەزناکات
بیبینم ئاخر باوکە گیان بۆ نایەی بۆلام بەخوای زۆر بیرت دەکەم ئێستا لەبیرمە
کە ئێواران دەهاتەوە پێم دەووت بۆ شتم بۆ ناکڕی هەمورۆژی ئەی ووت بەیانی
بۆت دەکرم کەچی هەربۆی نەدەکڕیم دایکم زۆر گوناهە هەمووجاری ئەگری
لەماڵی خاڵم بێزار بووە حەزدەکات بەیەکەوە خانویەک بگرین و ماڵی خۆمانی
تیادانێی، بەڵام هیچ کارێک نی یە و ناتوانآ کرێ ى خانوو پەیدابکات...خاڵیشم
ناهێڵێ دەڵێ خەڵکی چیمان پێ دەڵێن ماڵی خاڵم هەموویان لەگەڵم باش نین
خاڵۆژنم زۆر حەزی بەدایکم نی یە منیش هەست بەناخۆشی دەکەم، شەرم دەکەم
بەخاڵم بڵێم جلم بۆ بکڕێ زۆر جار خاڵۆژنم جل بۆ مناڵەکانی خۆی ئەکڕێ
بەڵام بۆمن ناکڕێ باوکم ئێستا بەتەنیا لەلادێ یە حەزدەکەم دایک و باوکم
بگەڕێنەوە لای یەکتری بەڵام دایک و باوکم رازی نین ئای خوایە هەموو
دەردە سەریەکە بۆمنە بێزارم لەخۆم حەزدەکەم بڕۆم بڕۆم...بۆ هەرجێگایەک
بێت تەنها لەدەست ئەم ژیانە رزگارم بێ ئاخر دایە ...باوکە بەزەییتان
بەمن دابێ.
* سەردار
لەتیف محمد: ماوەیەکی زۆرنی یە دایک و باوکم لە یەکتری جیابونەتەوە،
باش لەبیرمە، نازانم خەتای کێیان بوو هەردووکیان یەکتری تاوانبار
دەکەن، هەرکەسێکیان تاوان بار بێت، ئەوا من زۆر زەرەرم کرد ژیانم لێ تاڵ
بوو هەرچەند ئەوان لە ماڵەوە تەبا نەبوون،بەڵام ژیانی من لە ئێستا
باشتر بوو لەوەتەی لەیەکتری جیابونەتەوە نزیکەی سێ ساڵە من یەک جار دایکم
بینیوە، باوکیشم چەند جارێک دیووە بەڵام چی بکەم لەو هەموو دووریە من
ئێستا لە مالێک ئەژیم کە هەموشتێکی ناخۆشە بەردەوام هەست بەنامووبوونی
خۆم دەکەم ماڵی باپیرم تەنها بە سەردان ئەچم نەوەک لێ بمێنمەوە لەگەلیان
بژیم، چونکە ئەوانیش هەست دەکەم لە من بێزارت،چونکە کەسێک نی یە بژێوی
ژیانیان بۆ دابین بکات باپیرم پیرە ناتوانآ هیچ کارێک بکات پورم فەرمانبەرە
موچەکەی زۆرکەمە بەشی کرێ ى خانوو ناکات بەخوا منیش بەیانیان زوو لەماڵ
دێە دەرەوە، هەرکارێک هەبێت دەی کەم بۆ ئەوەی کە ئێواران رۆشتمەوە بە
رووێکی خۆش پێشوازیم لێ بکەن تاوەکو رەزام قورس نەبێ،بەڵام چی بکەم ئەو
پارەی رۆژانە پەیدای دەکەم وەک پێویست نی یە چونکە مەسروفات زۆر گرانە
خوێندنەکەشم لەدەست چوو لەسەر جیابوونەوەی دایک و باوکم ژیانم زۆر ناخۆشە
نازانم ئەوان بۆ وایان کرد بۆ تەنها خەمی خۆیان بوو بیریان لەمن
نەدەکردەوە بۆچی ژیانی منیان ئەوها شێواند هیوادارم هیچ دایک و باوکێک
لەیەکتری جیانەبنەوەو سەرەڕای ئەوەی کەژیانی خۆم ناخۆشە ئێستا خەمی ژیانی
باپیرم و ماڵەوەشمان هاتە سەر...باوکم زۆر دڵ رەق بوو بەرامبەر دایکم
دایە گیان زۆر بیرت دەکەم تووخوا وەرە وەڵام باچیتر ئەوها بێ نازنەبم و
باوەکو مناڵی خەڵک بەئاسودەیی بژیم.
* لاڤین
سەنگەر رۆستم: من لە ئەڵمانیا لەدایک بووم ماوەی چوار ساڵە من
گەڕاومەتەوە بۆ کوردستان ئێستا تەمەنم وابزانم یانزە ساڵە لە دەرەوە
باوک و دایکم لەیەکتری جیابوونەتەوە لەبەرئەوەی باوکم زۆر دڵی پیس بوو
هەر چەند دایکم وانەبوو، بەڵام باوکم ئەی ووت نابآ دایکم کاربکات لەماڵ
بێتە دەرەوە، بۆیە کێشە کەوتە نێوانیان لە یەکتری جیابوونەوە دوای
دووساڵ کە دایک و باوکم جیابونەوە ماڵی باپیرم داوایان لە دایکم کرد
بگەڕێتەوە سلێمانی...ئێمەش هاتینەوە،بەڵام تەنها یەک سالڕ دایکم لێرە
بوو جارێکی تر شوی کردەوە بەپیاوێک لە سوید منی جێ هێشت لەلای داپیرم
ماوەی شەش مانگ لەلای داپیرەم بووم دوای ئەویش کۆچی دوایی کرد...خاڵم
منی هێنا بۆ خانەی نەوجەوانان کە حکومەت هاوکاریمان دەکات لێرە ژیان
بەسەر دەبەین هەموو جارێکیش دایکم تەلەفۆنم بۆ دەکات و پارەم
بۆدەنێرێ،بەڵام تائێستا باوکم نەدیووە بیری ناکەم چونکە بەرامبەر بە
ئێمە زۆر خەراپ بوو ئێستا بم بینآ نام ناسێتەوە چونکە ئەوکاتە من زۆر
بچوک بووم حەزدەکەم دایکم بێتەوە چاوم پێ ى بکەوێ دایکم زۆر خۆش دەوێ
بەڵام باوکم خۆش ناوآ دایکم ئەڵێ کە هاتمەوە لەگەڵ خۆمت دەبەم بەڵام
نازانم کەی دێتەوە خۆزگە زوو ئەهاتەوە...من لێرە ئەچم بۆ مەکتەب مامۆستایەکانم
خۆش ئەوێ ئەوانیش منیان خۆش ئەوێ بەڵام نازانم باوکم بۆچی منی خۆش
ناوێ.
قسەی ئەو خونجە گوڵانەی کە گوێمان لێ بوو، خەفەتێکی زۆری خستە دڵم
دڵنیام ئەوەی ئەم بابەتە بخوێنێتەوە وەک من خەفەت دای دەگرێ،ئەمانە
بەشێکی کەم بوون لەو مناڵە هەرزەکارانەی کە لەم ژیانە دەژین زۆری ترم
بینی ئەوانیش هەریەکەیان ژیانی تایبەتیان پڕبوو لە ناخۆشی و نائومێدی
هەندێکیان کەلێم پرسین دایک و باوکتان لە کوێن دەستیان کرد بە گریان
فرمێسک لە چاوەکانیان بەگوڕ دەهاتنەخوار...هەندێکیان خۆیان بۆ نەگیرا
بەدەنگێکی بەرزەوە دەستیان کرد بەگریان...من هەرزوو ئەو شوێنەم جێ هێشت
و لەگەڵ سەرپەرشتیارەکەیان دووانیانم دواند، ئەو هەموو خەمە لەتەمەنی
ئەواندا زۆر گەورەیە ئەوان تاوانیان نی یە کە هاتونەتە دنیاوە دایک و
باوکیان بۆ چەند ساتێک بۆ خۆشی خۆیان ئەوانیان دروست کرد...کە بۆخۆشى
خۆتان ئەو خونچانەتان دروست کرد،ئەى بۆچی سەرگەردانتان کردن.
ئەمە پرسیارێکە وەڵامەکەی کەسیان ناتوانن بیدەنەوە،چونکە خۆیان ئەزانن
چ تاوانێکیان کردووە ئەو چرۆ چاوگەشەنەیان لە ئامێزی نازی خۆیان بێ بەش
کرد.
ئومێدەوارم حکومەتی هەرێم وەزارەتی کاروکۆمەڵایەتی زیاتر گرنگی بەم
هەرزەکارانە بدات و ژیانێکی خۆشتریان بۆ دابین بکەن، بۆئەوەی هەست بە
نامۆ بوون نەکەن و تۆوی خۆشەویستی لە ناخیان بڕوێ و دووربن لەرق و
کینەو وایان رابهێنن کە حکومەت خەمخۆری هەموویانە.
najatrosty@yahoo.com
|