په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئاشی نەزان خودا دەیگێڕێت!!


ستار محەمەد قادر


بروسکەیەکی بە پەلە لە مادەەی 58ی دەستووری کاتییەوە بۆ ماددەی 140ی دەستووری ئێراقی بە ناو فیدراڵی نوێ.


برام لە دووای دەرچونی ماددەی 22 و لە دووای ئەوە ماددەی 23ێ هاتە ئاراوە، رۆڵی من و تۆ بە سەرچوو و ئێمە وەکو ناوێکی بێ ناوکمان لێهاتووە، ناوچە دابڕاوەکانیش کران بە قووربانی درووستبوونەوەی ئێراقێک کە دەبێت لە مەو دووا تاکە ئەرکی ئێمە خۆ هەڵواسین بێت بە ئێراقێکەوە کە لە هەوڵی سڕینەوەی زیاترو زیاتری ئێمەدان!


برام برا عەرەبە ئەکادیمی و لێکۆڵۆرەوەکان رایان وایە کە دەبێت لە دووای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و سەرکەوتنی لیستی مالیکی کورد بە خۆیدا بچێتەوە و چیدی دەمدرێژی و سەرپێچی حکومەتی ناوەندی نەکاو دەبێت بە دووای هاوپەیمانێتییەکی دیدا بگەڕێت چونکە لیستی "مجلس الاعلى" ئەو ئەرزشەی نەبوو کە ساڵانێکە ئێمە هاوپەیمانێتیمان لە گەڵیاندا بەستووە، ئەوان وای بۆ دەچن کە ئەو سەرکەوتنەی لیستەکەی مالیکی لە دەرەنجامی ئەو پڕوپاگەندانەی کوردەوە سەرچاوە دەگرێت کە کورد پڕو پاگەندەی ئەوەیان بۆ دەکرد مالیکی لە هەوڵی بە هێزکردنی ناوەنددایە، بۆیە پێیان وایە هاوڵاتییان ناوەندێکی بە هێزیان پێ باشترە لە ناوەندێک کە هیچ جۆرە دەسەڵاتێکی نەبێت!


هەروەها پێیان وایە دەبێت کورد بە خۆیدا بچێتەوە، چونکە دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئێمە بە هەڵە لە هاوکێشەکان گەیشتووین، بۆیە دەبێت لە مەودووا پێکانمان زیاتر رانەکێشین و ببین بە هاوپەیمانی مالیکی و دان بە بەهێزی کەسایەتیی و ئیرادەی ئەو زاتەدا بنێین کە بە راستی سەرکردەیەکی مێژوویی و خاوەن ئیرادەی یەکپارچەیی خاکی ئێراقەو تاکە پاڵەوانی لە باربردنی خەونی لە مێژینەی کوردە!


با لە سەر ئێسیک و پرووسکی ئێمەو نەزانی سەرانی کورد پاڵەوانێکی دیکە بێتە نێو مێژووی رەشی ئەم وڵاتەوە، بەڵام دەبێت ئەو راستییەمان لە بەر چاوان بێت، ئەگەر هەڵەی سەرکردەکانی کورد نەبووایە هەرگیز نە مالیکی دەبوو و نەش ئەو ئێراقە درووست دەبووەوە کە ئەمڕۆ کەسایەتییە لێکۆڵەرو ئەکادیمیستەکانیان لە سەر شاشەی میدیاکانەوە بەبێ سڵەمینەوە گاڵتە بە مافی چارەونووسمان بکەن!!!!!!!!!!!!

 

 

star_qadr@yahoo.com