٢٥\٥\٢٠١١
ئاشکراکردنی مووچه‌ی
ئەندامانی مەکتەبی
سیاسی و سەرکردایەتی حیزبەکانی کوردستان.

فەرەیدون بێوار
مووچه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارتی، ئه‌وه‌نده‌ی
تیکَرای مووچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌کانی تری کوردستانه.
ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی رایده‌گه‌یه‌نێت که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی
سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارتی مووچه له حکومه‌ت
وه‌رده‌گرن.
له کوردستاندا ساڵانه ژماره‌ی پارته سیاسییه‌کان زیاد ده‌کات، هه‌ر
پارتێکیش ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی هه‌یه،
که مووچه و نه‌سریه‌و ئیمتیازاتی زۆریان له‌به‌ر ده‌سته. سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌کی داهاتی هه‌موو پارته‌کانی کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان، واته له میزانییه‌ی گشتی و داهات و سامانی میلله‌ت ده‌ڕوات،
له ناو حیزبه‌کانیشدا ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ که‌مینه‌یه‌ک خه‌رج ده‌کرێت.
هه‌ر دوو پارتی سه‌ره‌کی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی
کوردستان) مانگانه بڕی (70) حه‌فتا ملیۆن دۆلار له حکومه‌ت وه‌رده‌گرن،
ئه‌مه جگه له داهاتی کۆمپانیا حیزبییه‌کانیان. به به‌راورد به
حیزبه‌کانی تری کوردستان، ئه‌و دوو پارته بودجه‌یه‌کی زۆر وه‌رده‌گرن
و مووچه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی‌یان ئه‌وه‌نده‌ی تێکرای
مووچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌کانی تری کوردستانه.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت،
بڕی مووچه‌کانی ئاشکرا کرد و وتی "مووچه‌ی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بڕی
(6، 000، 000) شه‌ش ملیۆن و مووچه‌ی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بڕی (12،
000، 000) دوانزه ملیۆن دیناره". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت "ئه‌ندامانی
مه‌کته‌بی سیاسی جگه له مووچه‌که‌یان، مانگانه نه‌سرییه‌کی زۆر وه‌رده‌گرن
و ژماره‌یه‌کی زۆر پاسه‌وان و ئیمتیازاتیان هه‌یه".
له کوردستانداجیاوازییه‌کی زۆر له نێوان به‌رزترین و نزمترین مووچه‌دا
هه‌یه. ئه‌ندام کۆمیته‌یه‌کی سنووری رێکخستنی یه‌کی سلێمانی، به راڤه‌ی
راگه‌یاند "نزمترین مووچه‌ی ناره‌سمی له ناو یه‌کێتی دا، بڕی 40، 000
چل هه‌زار دیناره، که مانگانه به شێوه‌ی هاوکاری ده‌درێته ئه‌ندام
که‌رته‌کان، هه‌ر چه‌نده ئه‌ندام که‌رته‌کان چالاک و ماندوون له کاری
حیزبی‌دا، که‌چی له‌لایه‌ن حیزبه‌وه مووچه‌ی ره‌سمیان نییه". ئه‌ندام
کۆمیته‌که ئه‌وه‌شی وت "نزمترین مووچه‌ی ره‌سمی، مووچه‌ی ئه‌ندام
کۆمیته‌یه که بڕی (398750) سێسه‌دو نه‌وه‌دو هه‌شت هه‌زارو حه‌وت سه‌دو
په‌نجا دیناره".
پارتی دیموکراتی کردستان.
ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی، که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت،
بۆ راڤه وتی "مووچه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی
له هی پارتی زیاتره، به‌ڵام به‌رپرسه‌کانی پارتی ده‌سه‌ڵات و
ئیمتیازاتییان زیاتره". سه‌رچاوه‌یه‌کی ناره‌سمی نزیک له مه‌کته‌بی
سیاسی پارتی پێی راگه‌یاندین که مووچه‌ی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
بڕی (8، 000، 000) هه‌شت ملیۆن دینار و مووچه‌ی ئه‌ندمی مه‌کته‌بی
سیاسی بڕی (15، 000، 000) پانزه ملیۆن دیناره، به‌ڵام به‌رپرسه‌که‌ی
پارتی ئه‌مه ره‌تده‌کاته‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی به روونی ئاماژه به بڕی
مووچه‌که بکات وتی "مووچه‌ی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی نزیکه‌ی (5،
000، 000) پێنج ملیۆن دیناره‌و مووچه‌ی ئه‌ندمی مه‌کته‌بی سیاسی نزیکه‌ی
دوو هێنده‌یه". له درێژه‌ی قسه‌کانیدا، ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد
که "زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ویه‌کێتی،
مووچه له حکومه‌ت وه‌رده‌گرن و خانه‌نشینی حکومه‌تن، چونکه پێشتر هه‌موویان
پۆستیان له حکومه‌ت وه‌رگرتووه، به‌ڵام حیزبیش هاوکاریان ده‌کات. له
ناو مه‌کته‌بی سیاسی پارتیدا، ته‌نیا مه‌سعود ساڵه‌یی پۆستی حکومه‌تی
وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌گینا به‌سه‌رۆکی پارتیشه‌وه، هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی
سیاسی پارتی خانه‌نشینی حکومه‌تن یان له پۆستی حکومه‌تدان".
کادیرێکی سنووری لقی 16ی پارتی، رایده‌گه‌یه‌نێت که "که‌مترین مووچه‌ی
ره‌سمی که کادیری رێکخراوه بڕی (315، 000) سێسه‌د و پانزه هه‌زار
دیناره". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت"ئه‌ندام رێکخراوه‌کان، که زۆر چالاک
و ماندوون، که‌چی له لایه‌ن حیزبه‌وه مووچه‌ی ره‌سمییان نییه، ئه‌گه‌ر
به‌چه‌ند مانگ جارێک هاوکاری ئه‌ندام رێکخراوه چالاکه‌کان بکرێت، ئه‌ویش
به بڕی (50، 000) په‌نجا هه‌زار دینارێک".
یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی 23 که‌س
و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی 12 که‌س.
سه‌لاحه‌دین بابه‌کر، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی
کوردستان، ئه‌وه‌ی بۆ راڤه ئاشکرا کرد که "مووچه‌ی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی
بڕی (1، 000، 000) یه‌ک ملیۆن و مووچه‌ی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بڕی
(1، 500، 000) یه‌ک ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دیناره". ناوبراو ئه‌وه‌شی
روونکرده‌وه که "هیچ ئه‌ندامێک نه‌سرییه‌ی تایبه‌تی نییه، مه‌گه‌ر
به‌رپرسی ده‌زگایه‌ک بێت، ئه‌وکات نه‌سرییه‌ی ده‌زگا وه‌رده‌گرێت".
حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی
10 که‌س و ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی 6 که‌س.
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی سۆسیالیست
دیموکراتی کوردستان، ئاشکرای کرد که " مووچه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی بڕی (1، 100، 000) یه‌ک ملیۆن و سه‌د هه‌زار دینار و مووچه‌ی
ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی بڕی (1، 600، 000) یه‌ک ملیۆن و شه‌ش سه‌د
هه‌زار دیناره".
حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان.
سه‌عد خالید، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان،
راشکاوانه به راڤه‌ی وت "مووچه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی بڕی (1،
300، 000) یه‌ک ملیۆن وسێسه‌د هه‌زار دینار و مووچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی
سیاسی بڕی (1، 600، 000) یه‌ک ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناره".
یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان.
قه‌هار تایه‌ر سه‌عید، به‌رپرسی دارایی، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی
کوردستان، رایگه‌یاند "مووچه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی بڕی (500)
پێنجسه‌د دۆلار و مووچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی بڕی (700) حه‌وت
سه‌د دۆلاره". ئه‌وه‌شی وت "ئه‌م بڕه پاره‌یه ته‌نیا هاوکاری حیزبه‌و
زۆربه‌یان فه‌رمانبه‌ری حکومه‌تن و مووچه‌ی حکومه‌تیش وه‌رده‌گرن".
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان، ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی 12 که‌س
و ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی 11 که‌س.
دکتۆر محه‌مه‌د بازیانی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
کوردستان، بڕی مووچه‌که‌یانی ئاشکرا کرد و وتی "مووچه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی
بڕی (400) چوارسه‌د دۆلار و مووچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی بڕی
(500) پێنج سه‌د دۆلاره". ناوبراو ئه‌وه‌شی وت "مه‌رج نییه هه‌موو
مانگێک ئه‌و مووچه‌یه‌یان بدرێت، چونکه باری دارایی بزوتنه‌وه زۆر
خراپه‌و بودجه‌ی مانگانه‌ی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بڕی
(40، 000، 000) چل ملیۆن دیناره".
کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی 20 که‌س و
ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی 7 که‌س.
عه‌بدولستار مه‌جید، کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان،
بڕی مووچه‌کانی ئاشکرا کرد و وتی "مووچه‌ی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بڕی
(1، 150، 000) یه‌ک ملیۆن سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار‌و مووچه‌ی ئه‌ندامی
مه‌کته‌بی سیاسی بڕی (1، 350، 000) یه‌ک ملیۆن و سێسه‌دو په‌نجا هه‌زار
دیناره". ناوبراو ئه‌وه‌شی وت "زۆربه‌ی کادیره‌کانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی
خۆبه‌خشانه کار ده‌که‌ن و مووچه‌یان نییه".
جگه له دوو به‌رپرسه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی، به‌رپرسه‌کانی حیزبه‌کانی
تر ره‌خنه‌و گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بوو که بڕی بودجه‌که‌یان له حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستانه‌وه زۆر که‌مه‌و به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه
بودجه به‌سه‌ر حیزبه‌کاندا دابه‌ش ناکرێت. هه‌مووشییان ئه‌وه‌یان ده‌وته‌وه
که زۆربه‌ی کادیره‌کانیان خۆبه‌خشانه کار ده‌که‌ن و مووچه‌ی حیزبی‌یان
نییه.
به‌پێی ئه‌و ژمارانه‌ی خرانه‌روو، هه‌ر ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی،
که بڕی مووچه‌که‌ی دوانزه ملیۆنه، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی
سیاسی پارتی، که بڕی مووچه‌که‌ی ده ملیۆنه، جگه له نه‌سرییه‌و
ئیمتیازات، ئه‌وه‌نده یان دوو هێنده‌ی تێکرای مووچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی
سیاسی حیزبه‌کانی تره.
F_bewar@yahoo.com
|