ئاشكرا نه‌كردنی
چاره‌نوسی '' حه‌بیب هادی '' !؟
كۆمه‌ڵه حیزبی
كۆمۆنیستی ئیَران ئه‌خاته به‌رده‌م گه‌وره‌ترین گومان !؟

شه‌هلا نیگاداریی
" حه‌بیب هادی " له‌ناو رِیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا
سه‌رنگون ئه‌كرێت ، ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بیَ كه‌سه و دایكه
پیره‌كه‌ی توانای سۆراخكردنی نیه، به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه ئاماده‌ی
ئاشكراكردنی چاره‌نوسی نین. بۆ پارتیَكی پیَشكه‌وتوخوازی وه‌ك كۆمه‌ڵه،
ئه‌م پرسه زیاد له خویَندنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵئه‌گریَت، چونكه له
تاریكستانی چه‌ندین ساڵی جمهوری ئیسلامی ئیران‌دا، هیوایه‌كی گه‌ش و
بڵیَسه‌یه‌كی سوری شۆرِشگیَرِانه له ناخی لاوان و ژنان و زه‌حمه‌تكیَشاندا
كۆمه‌ڵه پێشڕه‌وی بوو؟. دوای ئه‌و هه‌موو متمانه‌یه‌ش ئه‌بیَت كۆمه‌ڵه
وه‌لاَمده‌ره‌وه‌ی پرسیاره‌كان بیَت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسانه
په‌یوه‌ندیان به چاره‌نوسی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌بیَت .! ؟
به‌لاَم، سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی " حه‌بیب هادی " ئه‌وان ئاماده نین
ئه‌م كاره بكه‌ن، من دوای چه‌ندین جار له سۆراخكردن و پرسیار‌و نامه‌نوسین
بۆ كۆمه‌ڵه حزبی كۆمۆنیستی ئیران و زه‌حمه‌تكیَشان، ته‌نها بیَهیواییم
بۆ مایه‌وه و دوای ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ی كه له‌مناڵه‌كانم كرا، من هه‌وڵم
دا ته‌نها منداڵه‌كانم داهاتویه‌كی رِونیان هه‌بیَت شویَن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
كه‌وتین به‌لاَم ماوه‌ك پیچش ئیَسته له‌لایه‌ن " عه‌لی رِموزی و
عیرفان عوسمان " که دوو ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئیَرانن، که‌وتومه‌ته
به‌ر ده‌می ئه‌وپه‌رِی بێ‌ڕێز و تۆمه‌ت بۆ دروست كردنم، به‌شایه‌تی240
كه‌س که له ژوری یونایتید کوردیستان له پاڵتاڵك ئاماده بون، هه‌تا
هه‌رِه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كرد، ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌م كاره هه‌ڵنه‌گرم چاره‌نوسی
ئیَمه‌ش نادیار ئه‌كه‌ن، هه‌ربۆیه به‌باشم زانی كه رِای گشتی له‌م
بابه‌ته ئاگادار بن، به‌مه‌به‌ستی هیچ نا ته‌نها به خاتری وتنی
ڕاستی یه‌کان و دیاری کردنی جاره‌نوسی حه‌بیب هادی!؟
ساڵی 1988 من بووم به هاوسه‌ری حه‌بیب. ساڵی 1992 به‌هۆی كیَشه‌ی
خیَزانی جیابوینه‌وه ، ئه‌وکه باوكی دوو مناڵمه، به ناوه‌كانی "
شه‌هین و شاهۆ، دوای جیابونه‌وه‌مان به‌هۆی مناڵه‌كانمانه‌وه، په‌یوه‌ندیمان
مابوو، وه له‌رِیَگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌وه بوو كه ساڵی 1993 به‌هاوكاری
ئه‌و من هاتمه ناو رِیزه‌كانی كۆمه‌ڵه دواتریش رِوم له ئه‌وروپا كرد
و ئیَستا له ولاَتی فینلاند ئه‌ژیم .
حه‌بیب له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵیه‌وه له رِیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دابوه و كه‌سیَكی
شۆرِشگیر و خۆنه‌ویست و به‌بیروباوه‌رِ بوه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
له‌نزیكه‌وه ئاشنایه‌تییان هه‌بوبیَت رِیَزو خۆشه‌ویستیان بۆی هه‌بوه
، له‌ماوه‌ی پیَشمه‌رگایه‌تی رِیزه‌كانی كۆمه‌ڵه. له یه‌كیَك له‌شه‌رِه‌كاندا
له‌لایه‌ن پاسداران به‌دیل ئه‌گیریَت و دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر
برِیاری له‌سیَداره‌دانی بۆ ده‌رئه‌چیَت، به‌لاَم به‌هۆی تكاكاری زۆری
دایكی و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌نها كورِی نانده‌رهیَنه‌ری ماڵ بووه .
به‌ر به‌خشین ئه‌كه‌ویَت و ئازاد ئه‌كریَت و له دوای ئه‌وه ئیَمه
خیَزانمان پیَكه‌وه‌نا و به‌هۆی نه‌گونجانی خیَزانی جیابوینه‌وه وه
له‌ماوه‌ی هاوبه‌شیمان منی به كۆمه‌ڵه ئاشنا كرد و هه‌موو جاریَك
خیَزانه‌كه‌ی من به‌وه ئه‌ویان تۆمه‌تبار ئه‌كرد كه كاریگه‌ر له‌سه‌رم
داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ببم به كۆمه‌ڵه .
دوای جیابونه‌وه ئه‌و رِیَنیشاندانی من بو بۆ هاتنه ناو كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر
ئه‌وه رِیَككه‌وتین كه هه‌ریه‌كه‌مان به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كیَك له
مناڵه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرین و من به‌رپرسیاریه‌تی كچه‌كه‌و ئه‌ویش كورِه‌كه‌ی
له‌لای خۆی هیَشته‌وه .
به‌لاَم ئه‌وه‌ی جیَی سه‌رسامی من بوو دوای هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و كورِه‌كه‌ی
رِه‌وانه‌ی ئیران كرده‌وه كه پرسیارم لیَكرد وتی " رِحمان محمدی " كه
به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵه بوو به‌ڵیَنی پیَداوم ئه‌گه‌ر كورِه‌كه
بنیَرمه‌وه بۆ ئیران ئه‌وا " حه‌بیبه‌للاَ كیلاَنه " كه كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زیه
پاڵپشتی ئه‌كات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵه ( كۆمه‌ڵه
برِیاریَكیان هه‌یه كه ئه‌وكه‌سانه له رِیزه‌كانی خۆیان وه‌رناگرنه‌وه
كه دیل ئه‌كریَن و دواتر ده‌یانه‌ویَت بگه‌رِیَنه‌وه ناو كۆمه‌ڵه ،
كه حه‌بیبوللاَ یه‌كیَكه له‌و كه‌سانه )
له‌و ماوه‌یه‌شدا " رِحمان محمدی " به منی وت چیت هه‌یه ئاخر قسه‌ی
خۆت له‌گه‌ڵ باوكی مناڵه‌كانت بكه وه من تا ئئیَستا تیَنه‌گه‌یشتم ئه‌م
قسه‌یه مانای چی بوو ! وه ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه تیرۆر
كرابیَت مانای وایه پیَشتر نه‌خشه‌یه‌ك هه‌بوه بۆ ئه‌م كاره ؟ .
دواتر من هیچ هه‌واڵیَكی ئه‌وم نه‌ده‌بیست وه ئه‌وه‌نده‌م زانی
رِۆژیَك " رِحمان محمدی " منی بانگ‌كرد بۆ سلیَمانی كابرایه‌كی خه‌ڵكی
پیَنجویَنی پیَ ناساندم كه ته‌مه‌نی 40 ساڵ ئه‌بوو زه‌عیفیَكی بالاَ
به‌رز بوو وه له‌به‌رده‌م ئه‌و پیاوه‌دا پیَیان وتم كه ئه‌و جه‌نازه‌ی
حه‌بیب دۆزیوه‌ته‌وه له‌سه‌ر مه‌رزی پیَنجویَن ، من لیَم پرسی چۆن ئه‌زانی
و چۆن ناسیوته ئلیل كارتیَك یان شناسنامه‌یه‌كی پیَ بوو وتی نه‌خیَر
هیچیانی پیَ نه‌بوو ، دواتر كه رِۆشته ژوری محمدی رِه‌حمان من تاكو
ئیَواره كه پاسه‌كانی زرِگویَز گه‌رِانه‌وه چاوه‌رِوانم كرد بۆ ئه‌وه‌ی
چه‌ند پرسیاریَكی دیكه‌ی لیَبكه‌م به‌لاَم نازانم له كویَوه چوو وه
نه‌مدی ؟
له ساڵی 1993 وه من به‌دوای حه‌بیبَ ئه‌گه‌رِیَم چونكه هه‌ر هیچ نه‌بیَ
باوكی مناڵه‌كانمه وه مافی ئه‌و منالاَنه‌یه كه بزانن چاره‌نوسی
باوكیان چی به‌سه‌ر هاتوه .، ! له‌ماوه‌ی سۆراخكردنم چه‌ندین هه‌واڵی
جیاوازی وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی جه‌نازه‌كه‌ی ، برینداربونی له‌سه‌ر مه‌رز ،
وه دوای ئه‌وه‌ی كه ئیَمه به قاچاخ گه‌یشتینه توركیا باوكم سه‌ردانی
كۆمه‌ڵه‌ی كردبوو بۆ زانینی هه‌واڵی من . هه‌واڵی حه‌بیبَ پرسیبوو له‌لایه‌ن
" پیَشمه‌رگه‌یه‌ك كه ئه‌وكات نیگاهبان ئه‌بیَت " پیَی وتراوه كه
ئاگاداری دایكی ئه‌و كورِه بكاته‌وه كه به‌ته‌مای نه‌بیَت لیَره
بردویانه‌و كۆشتویانه !؟ من به‌باوكمم وت ئه‌م قسه‌یه رِاست نیه چۆن
كۆمه‌ڵه كاریَكی وا ئه‌كات و به‌وشیَوه‌یه كه‌سیَك ئه‌كوژیَت ؟
هیَشتا یه‌قینم نیه كه دوا چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سه چۆن بوبیَت هه‌ربۆیه
به‌رده‌وام له پرسیاركردندا بووم تا ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 2006 له‌لایه‌ن
خزمیَكی سید ڕبراهیم كه‌ناوی " شۆرِش تریك " پیَی وتم كه باوكی مناڵه‌كان
به فه‌رمانی " رحمان محمدی " و چه‌ند كه‌سیَكی دیكه كوژراوه‌و ته‌رمه‌كه‌یان
به‌نهیَنی شاردۆته‌وه .؟!
به‌دوای ئه‌وه من زۆر به وردی پرسیارم كرد وه " م " پیَی وتم هۆكاری
كوشتنی باوكی مناڵه‌كان ئه‌گه‌رِیَته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا
چه‌ند كه‌سیَكی جاسوس له‌ناو كۆمه‌ڵه ئه‌بن وه یه‌كیَك له‌وانه‌ی
كۆشه‌یان بۆ سازكردوه كه بیكوژن باوكی مناڵه‌كانی من بوه .
حه‌بیبَ یه‌كیَك ئه‌بیَت له‌م كه‌سانه كه به‌بیَ به‌ڵگه‌و به‌بیَ
بوونی تاوانیَك كه دادگایی بكریَت له‌سه‌ری ئه‌كوژریَت ( من گومانم هه‌یه
بۆ پاره كوشتبیَتیان چونكه پیَش بزركردنی كه له باره‌گای كۆمه‌ڵه
بوو پاره‌ی خۆی پیَبوو كه كاتی خۆی بۆ كرِینی ماڵ دای نابوو وه له‌گه‌ڵ
خۆی هیَنابووی بۆ عیَراق شایه هه‌ر ئه‌م پاره‌یه سه‌ری خواردبیَت و
ته‌ماعیان له پاره‌كه‌ی كردبیَت ) !؟
به پیَی وته‌ی سه‌ید براهیم عه‌لیزاده ساڵی 1993 كه‌سیَك كوژراوه
ئیَمه ئاگادار نه‌بوین و ناویم له‌بیر نیه ؟؟ هه‌روه‌ها به‌شاهیدی
خالد ناسراو به خالد بچكۆل پرسیار له حه‌بیبوللاَ كه‌یلاَنه كردوه
ئه‌و وتویه‌تی به‌ڵیَ هه‌ر ساڵی 1993 چه‌ند رِۆژیَك پیَش گه‌یشتنی من
به سلیَمانی چه‌ند كه‌سیَكیان كوشتوه ئه‌وكات باوكم به‌دوای منا چوه
سلیَمانی ساڵی 1995 به‌باوكمیان وتوه تۆمه‌تی ئه‌وه خراوه‌ته سه‌ر
حه‌بیب هادی كاتیَك له زیندان بوه جیَگه و شویَن جبه‌خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی
لای ئیَران ئاشكراكردبیَت به‌لاَم " خالد ناسراو به خالد بچكۆل "
شاهده كه حه‌بیب ئاگاداری شویَنی هیچ جبه‌حانه‌یه‌ك نه‌بوه وه ئه‌و
كاته‌ی لای جمهوری ئیسلامی دیل بوه نه‌كه‌سی به‌گرت داوه و نه‌هیچ
نهیَنیه‌كیشی دركاندوه .
دوای جیابونه‌وه‌ی باڵه‌كانی ( زه‌حمه‌تكیَشان و كۆمۆنیستی ئیران)ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه له نیَوان خۆیاندا ئاشكرا ئه‌بیَت وه تا ئیَستاش هیچ كه‌س
و لایه‌نیَك خۆی به به‌رپرسیاری ئه‌م كیَشه‌یه نه‌زانیوه و كه‌س له
ئیَمه‌ی نه‌پرسیوه‌ته‌وه ؟
چه‌ند خاڵیَك بونه‌ته پرسیار و گومان له‌لای من :
1-رحمان محمدیكورِه‌كه‌می نارده‌وه ئیَران ؟
2-وه كه‌به منی وت قسه‌ی ئه‌خیرت له‌گه‌ڵ حه‌بیب بكه بۆچی تورِه
بوو ؟
3- كه ئه‌و پیاوه‌ی نیشانی مندا كه گوایه جه‌نازه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه
ئه‌و پیاوه كیَ بوو ؟
ئه‌وه‌ی زانیاری به‌ده‌ست من گه‌یشتوه دوای جیابونه‌وه‌ی باڵی زه‌حمه‌تكیَشان
حیزبی كۆمۆنیستی ئیَران ئه‌و پیاوه كه ئه‌وكاته من له باره‌گاكه
بینیم و هه‌واڵی كوشتنی حه‌بیبی پیَ وتم خه‌ڵكی پیَنجویَن بوه و دوای
جیابونه‌وه كه‌سیَكیان ناردوه و ئه‌ویشیان كوشتوه ؟
4-چۆن كاریَكی وا نامرۆییانه له حزبیَكی پیَشكه‌وتو ئه‌وه‌شیَته‌وه
؟
له‌ساڵی 2006 له چاوپیَكه‌وتنیَكی تایبه‌تدا سه‌رجه‌م ئه‌م قسه‌نام به
ئیبراهیم عه‌لی زاده وت ! ئه‌و وه‌لاَمی ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌م
كه‌سه لیَكۆڵینه‌وه ئه‌كات و داوای لیَكردم هه‌موو زانیاریه‌كان به
نامه بنیَرم بۆ كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی كۆمه‌ڵه حیزبی كۆمۆنیستی ئیَران !
له‌و كاته‌وه تا ئیَستا چه‌ندین جار به فه‌رمی داوای دیاریكردنی چاره‌نوسی
ئه‌م كه‌سه‌م كردوه‌و كه‌س ئاماده نیه وه‌لاَمم بداته‌وه .
له ساڵی 2007 په‌یوه‌ندیم به هاوسه‌ری سه‌ید ڕبراهیم (به‌رِیَز سروه
) كرد وه ئه‌و وتی هیَشتا لیَكۆڵینه‌وه له چاره‌نوسی ئه‌م كه‌سه به‌رده‌وامه
؟
له سه‌ره‌تای ساڵی 2009 نامه‌یه‌كی دیكه‌م ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵه" باڵی
حزبی كۆمۆنیستی ئیران " كرد چونكه به‌تایبه‌تی سید ڕبراهیم كه زۆربه‌ی
زانیاریه‌كانی له‌لایه له‌و باڵه‌یه به‌لاَم له‌بری وه‌لاَم به‌م
دواییه من هه‌رِه‌شه‌م لیَكراوه و داوایان لیَكردم واز له‌م باسه
بهیَنم ئه‌گه‌ر نا به‌سزام ئه‌گه‌یه‌نن و تۆمه‌ت ئه‌خه‌نه پاڵم .؟؟؟
دواجار ئه‌مه وه‌لاَمی حزبیَكی پیَشكه‌وتوخوازه له‌باتی لیَكۆڵینه‌وه‌و
داوای لیَبوردن له مناڵه‌كانم هه‌رِه‌شه‌م لیَئه‌كه‌ن و ده‌ڵیَن ده‌ست
هه‌ڵنه‌گیت تۆمه‌تیش ئه‌خه‌ینه پاڵت جیَگای باسه نامه‌ی فه‌رمیم بۆ
كۆمه‌ڵه – زه‌حمه‌تكیَشان نارد " ئه‌یان جه‌لال نه‌وه كادری زه‌حمه‌تكیَشانه
له شویَنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بگه‌رِیَ ، هه‌تا باسی ئه‌وه‌یان كرد به‌ڵیَ
كه‌سیَك كوژراوه و گومان ئه‌وه‌یان یه‌كیَكیان هه‌بیب هادی بیَت من
باسی ئه‌وه‌م كرد بگه‌رِیَمه‌وه كابراكه‌م پیشان بده‌ن له به‌ر
بیَگوناهی ئه‌وو مافی مناڵه‌كانم دوایی وتیان هیچیان حه‌بیب هادی نیه
! به‌داخه‌وه هه‌ستم كرد ئه‌وانیش په‌شیمان بونه‌وه له باسكردنی هه‌قیقه‌تی
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ؟ بۆ په‌شیمان بونه‌وه نازانم ؟
له هیچ ئه‌ساسنامه‌و پرۆگرامی رِادیكالاَنه نه‌هاتوه زوڵم له كه‌سیَك
بكریَت و گیانی لیَبستیَننه‌وه هه‌سره‌ت له چاوی منداڵه‌كانی دروست
كه‌ن و هه‌ست و سۆزی باوكیان لیَبستیَنن و دایكیَكی فه‌قیر و بیَ ده‌سه‌لاَت
ساڵه‌هایه چاوه‌رِوانی هه‌واڵی كورِه‌كه‌ی بت ، به‌داخه‌وه ئه‌و
حیزبه یه‌كسانی خوازانه و ئه‌و كه‌سانه كه به‌ناوی یه‌كسانیخوازیه‌وه
زوڵم له خه‌ڵك ئه‌كه‌ن ؟ به‌داخه‌وه بۆ رِۆڵه‌ی كورد كه ئاوا یاری
به هه‌ست و ژیانیان ئه‌كه‌ن ؟
هه‌ربۆیه من جاریَكی دیكه سه‌ره‌رِای هه‌رِه‌شه‌ی ئه‌وان رِایده‌گه‌یه‌نم
كه به‌رده‌وام ئه‌بم له هه‌وڵه‌كانم بۆ زانینی چاره‌نوس و به‌سه‌رهاتی
ئه‌م كه‌سه وه ئه‌م جۆره رِه‌فتارانه‌و ئاشكرا نه‌كردنی چاره‌نوسی "
حه‌بیبَی هادی " كۆمه‌ڵه ئه‌خانه به‌رده‌م گه‌وره‌ترین گومان !؟
shahla.negahdar@hotmail.com
|