په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئاشتی؟

فەرهاد کەریم   


دونیای دروشم و دەمامک ، گەمە بە عەقل و تەفرەدان ،حەیرانی جیهان بوون و بچووک کردنەوەی بۆ گوند لاوکی ئاینی ئیفلیج و کوشتار، گۆرانی عیلمانیەت و تێک هەلقژقژانی دەسەلات و رەنگەکان، گۆری شیعر و مەرگی ووشە و ئاشتی وپێکەوەژیان زەلیل کردنی چیرۆک و رۆمانیش زیندان، چکردنی مۆمی ئاشتی و سووتانی پەپوولەکان، هەلکردنی رەشەبای دوورگە و بۆگەنی بیابان هەلکێشانی شمشێر و برینی لێوی پر لە خەندە و ئاسۆکان، نەبوونی رابەرێکی نیاز و رەوشت پاک، سورەتێکی دوور لە جەنگ دەمارگیری شەرانگێزیش چاوەرێی گۆدۆیانە و هەرنەهات، ژیانێکی سیزیفیانە و گردببێتە چیا و سەرکەوتنیش مەحال، هاوکێشەکان سەرەوژوور بۆنەتەوە بۆ دیلبوون و کۆنترۆل کردنی بەهامرۆیەکان، بۆینەتە مەشین پیرۆزیش مالئاوا، ئەستێرە و مانگ و گول ئاو و مەل بە رۆحێکی مردووی پیشەسازیانە دەروانن ،جوانیەکان مالئاوا، ئەوە مەترسی ئەم زەمەنە ئالۆزەیە سەرەتای کۆتاییە، گرفت بەشی هەموومان دەکات، ئاشتی و پێکەوەژیانییش مالئاوا ،زەمەن زەمەنی جەنگە نەک دەیالۆگ سەردەم کۆپیکردنی بەدوو خێلە بیابانەکانە و گەرانەوەی غەزا وجیهادی سەردەمە تاریکەکان باوەرهێنان بە شمشێرە نەک عەقلی جوان کوشتنی ئازادیە و دەست ماچکردنی بکوژەکان، دەخیلتان بم با ئەو ئاشە بوەستێنین گول و خەندە و جوانی لە ناو دەبات، با ئەو ئایەتەش تورهەلدەین و خاکی پیرۆز و کورد ئەنفال وسێو پێبراو، بەری ئەو رەشەبایە بگرین کە ئاشتی و مرۆڤ لەناودەبات  با هەموومان پێکەوە بلێین نا بۆجەنگ بەلێ بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان.

 

 

farhad4hamad@yahoo.com