په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٦\٢٠٢٥

ئاشـتـیـمان پێ باشـترە لە شـەڕ.


رەزا سـاڵح       


هـیچ نەتەوەیەک بە قـەی نەتـەوەی کورد، رقی لە تونـدوتیژی و لە شـەڕ نییە، هیچ کاتێکیش شەڕانگـێز و شەڕخواز نەبووینە. هەردەم ئازادیخواز و ئاشتیخواز بووینە. ئەو شەڕانەش کە کـردوومانە، شەڕی بەرگـری بـوونە لە مانەوەمان و لە پاراستنی کوردستانی نیشتمانی پـیرۆزمان. بەرگـریکـردنیش لە مافەکانمان، مافـێکی رەوامانە.


داگـیرکەرانی کوردستان ئێستاشی لەگەڵـدا بێـت، مۆدێـرتـرین و کـوشـندەتـرین چەکی قـەدەغـەکراوی نێـودەوڵەتیان، لە ژینۆسایـدکردنی کورد و لە وێـرانکردنی کوردستان تاقیکردوونەتەوە و بەکاریان هێناون، تا ئەمڕۆش بە گەلەکۆمەیی هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کورد دەدەن. بەڵام ئێمەی کورد، گەلێکی خۆڕاگر و کۆڵنەدەر و پشوودرێـژیـن، هەمـوو پیـلانە قـێزەوەنەکانی داگـیرکەرانمان لە گۆڕ ناون. درێـژە بە خەباتـمان دەدەیـن، تا مافە نەتەوەییەکانمان بەدەستدەهـێنین. ئەمەش مافێکی رەوای دانپـێـنراوی هـەر گەلـێکی مـاف زەوتکـراو و نـیـشتـمان داگـیرکـراوە.


دەوترێت: سەد ساڵی گـفـتوگۆ.. باشترە لە رۆژێکی شەڕ. چونکە شەر کـردەوەیەکی دڕندانەیە، کوشتن و بڕین و خوێـنڕشتنە، کاولکـردنی ئـاوەدانی و شارستانییە. شەڕ پێشێلکردنی بەها بنەڕەتییە مرۆییەکانە، وەک پیرۆزی ژیان و رێزگرتن لە مافەکانی مـرۆڤ. شەڕ تەڕ وشک دەسووتێنێـت، دەست لە کـوشتنی منـداڵان و ژنان و پیرانی بێـتاوانیش ناپارێـزێت. بەزەیی و سۆز و مـیهـرەبانی ویـژدان و رەوشت و مافەکانی مـرۆڤ لە شەردا بوونیان. شەر وێـرانکاری و کاولکـردن و هەڵـتەکانـدنی ژێـرخانی ئابـوورییـە. شـەر دژی ژیـان و خۆشگـوزەرانـیـیە. شـەر ئاشـتی و سـەقـامگـیری و ئاسوودەیی و ئارامی و دڵـنیایی دەخاتە مەترسییەوە. ئازارێکی قـووڵی بێئەندازە، بە دەروونی خەڵکی دەگەیەنێـت و تووشی تـرس و تـۆقـین و دڵەڕاوکێیان دەکات. شـەڕ هـۆی بـێکاری و گـرانی و بـرسێـتی و نەخـۆشی و دەربـەدەری و کـۆچکـردنە.


جـۆن ئابـۆت دەڵێـت:"شـەڕ زانـستی کاولکـردنە". کوردیـش دەڵـێت:"شەڕ شـەڕی بە دودا دێـت". ئـەوەی شـەڕ تـۆو بکـات.. پەشـیـمانی دروێنـە دەکـات. قـوربـانی و سـووتـەمەنـیی و زەرەرمـەنـدی یەکـەمیـش لە شـەڕەکانـدا، هەر چـیـنی هـەژارانـن.


(محـەمـەد مـاغـوت) دەڵـێت:"کـاتـێک کـە نـیـشـتـمان تـووشی شـەڕ دەبـێـت، بـانگی هـەژارەکان دەکەن بۆ بەرگـریکـردن لێی.. کاتێکـیش کە شـەڕ تـەواو دەبێـت، بانگی دەوڵەمەندەکان دەکەن بۆ ئەوەی لە دابەشکردنی دەستکەوتەکانیدا، بەشیان هەبێت".


شـەر هەرگـیز راست نیـیە. کـێـشە و گـرژی و ناکـۆکـیـیەکان، بە تـونـدوتـیژی و بە هەڕەشە و شەڕ چارەسەر ناکـرێن. شەڕ کـێشەکان و ناکۆکییەکان فراونتر و قـووڵتر دەکـاتەوە. زیاتـریـش تەشـنە دەکـات. وڵاتـانی شـەڕکـەر، بـودجـەیـەکی زەبـەلاح بـۆ ئامادەکاری سەربازی و بۆ کـڕین و دروسـتکـردنی چـەکی مـۆدێـرن تەرخان دەکـەن. لەوانـەیە ببێـتە هـۆێ هـەڵاوسـان و داڕووخـانی ژێـرخانی ئابـوورییان. ئەگەر بێتوو ئەو پـارە زۆرەی کـە لە شـەڕدا بە فـیڕۆی دەدەن، لە خـۆشگـوزەرانی و ئاوەدانـیی وڵاتەکـانیان خەرجی بکەن، یەک هـەژار و بێکار نامێنـێـت وڵاتەکانیشیان دەکەن بە بەهـشـت. ئاشتی و ئاسوودەیـیش بەرقـەرار دەبێـت.
بۆیە دانوستانی ئاشتی و گـفـتۆگۆ و رێگای دیپلـۆماسیەت، تەنیا رێگایە بۆ رێگری لە شـەڕ و بۆ چارەسەرکردنی کـێـشەکان و گـرژی و ملمـلانـێیەکان. بێگومان بەبێ ئـاشـتی، ئـاسایـیـش و سـەقـامگـیری و ئـارامی و خـۆشگـوزارانی بـوونیـان نـیـیە.


جیهانێک بە بێ شەڕ، جیهانێکە کە لە رێگای ئاشتی و خۆشەویستی و رێـزگرتن و یەکـتری قـبووڵکردن و زمانی گوڵـەوە، کـێـشە و ناکـۆکـییەکان چارەسەر دەکـات.

ئاشتی نهـێـنیی سەقـامگـیری و ئاسـوودەیی گـەلانە. بناغـەی ژیـان و پێـشکەوتـنە. ئاشـتی دەروازە و کـۆڵەکەیەکی بنەڕەتـییە بـۆ ژیـانـێکی باشـتر بۆ هـەمـوو گـەلان. ئاشتیش لە کۆنگـرە جیهانییەکاندا، لەدایک نابێت، بەڵکو لە دڵی و لە بیری خەڵکی لەدایک دەبێـت. ئاشتی راسەقـینەش تەنیا نەبوونی شەڕ و گـرژییەکان نییە. بەڵکو بـوونی ژیـنگەیەکی ئـازادیی و دادپـەروەری و ئاسـوودەیی و دڵـنیایی کـارایـە، کە کۆمەڵگەی دینامیکی و خۆڕاگر و خۆشگـوزەران دروست دەکات. کە تێیدا هـێوا و خەونەکانی مـرۆڤ زۆرتر دەبـن. ئاوەدانی و پێشکەوتن و داهـێنان بەرقەرا دەبن.


بەداخەوە کە دەوڵەتانی جیهان، وانە و پەنـدیان لە دوو شەڕی جیهانیی کاولکەر و لە چەندین شەڕی ناوچەیی و ناخـۆیی وەرنەگـرتـوون. لە دوای جەنگی جیهـانیی دووەمـەوە، خۆیـان بۆ جـەنگی جیهـانـیی سـێـیەم ئامـادەدەکـەن.


کە لە شارەزایەکی شەڕیان پـرسی، رات چییە لە بارەی شەڕی جیهانیی سێیەمەوە، ئەگەر هەڵبگیرسێت. لە وەڵامدا وتی:"من هيچ لە بارەی شەڕی جیهانیی سێیەمەوە ناڵێم، بەڵام ئەوە دەڵـێم، ئەگەر شەڕی جیهانیی سێیەم هەڵبگیرسێت، مەگەر شەڕی جیهانیی چوارەم بە شەڕە بـەرد بکـرێـت". مەبەستی ئەوەیە ئەگەر شەڕی جیهانی سێیەم، بکرێت، شەڕی ئەتـۆمی و تـیـشکی لـێزەری و مـیکـرۆبی و کوشندەترین و کاولکەرترین چەک دەبێت. ئەو ئاوەدانی و پێشکەوتنانەی ساڵاهای ساڵە بنیاتنراون، دەتـوانـن لە چەنـد مانگـێکـدا، بە تەواوی کـاولی بـکەن و هـیچ بەدەسـت بـیـن.


بـێجگە لە شەڕی ئیسرائیل و رێکخراوی حەماس، لە ئێستا دوو شەڕی وێرانکاری نێودەوڵەتی درێـژەیان هەیە. شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا و شەڕی ئیسرائیل و ئێران. ئەگەر سەرکردەکانی ئەم وڵاتانە، ژیر بوونایە و دەرئەنجامەکانی شەڕیان لەبەرچاو بگرتایە، دەیانتوانی لە رێی دانوستان و لەسەر مـێـزی گـفتوگـۆ و دیپلۆماسیـیەتەوە، کـێـشە و گـرژییـەکانی نێوانیان، بە ئاشتی چـارەسەر دەکـرد و پەنایـان بـۆ شـەڕ و بۆ کوشـتن و وێـرانکـردن نەدەبـرد. گەلەکانیان تووشی کارەساتەکانی شەڕ نەدەکـردن.

شەڕ گاڵتەکردن یان یاریکردنی خۆشی نییە، شەڕەکان بە تەقـەیەک دەست پێـدەکات، بـەڵام بە هـەزاران تەقـە ناکـوژێـنەوە. شەڕ و چارەسەری سەربـازی. چارەسەرێکی سەرکەوتوو نابێـت. کـێشەکان زیاتر قـووڵ دەکەنەوە، لە دوای ئەوەی کە سەرکـردە کەللەڕەق و ملهوڕەکان، بە هەزارا رۆحی بێتاوانی هـاوڵاتییەکانیان دەکەنە قـوربانیی لەخۆبایی و شەڕخوازییان و وڵاتەکانیـیشیان کـاول دەکـرێـن و پەنجـا ساڵیش دەچـنە دواوە. ئەوسا بە شەرمـەزارییەوە، ناچار دەبـن، کە لەسەر مێزی گـفـتوگـۆ دانوستان بۆ چارەسەرکـردنی کـێـشەکانیـان بکەن. بـەڵام لە دوای چی؟ وەکـو عـەرەب دەڵـێـت: "بعـد خـراب البـصرة: دوای کاولـبوونی بەسـرە". تا رۆژێـک زوتـر شەڕ رابگـرن و کۆتایی پـێبهـێـنن، زیانەکان کەمتر دەبن و لە بەرژەوەندیی هەردوو لای شەڕکەرانە.


رژێـمی ئـێرانی هـێـندە لە خۆیـان بایی ببـوون، کە هـێـشتا بـۆمبی ئەتـۆمـیان دروسـت نەکردووە. نمایشی بازوویان دەکرد و رۆکێت و درۆنیان نمایش دەکرد و هەڕەشەیان لە ئیسرائیـل دەکـرد، دەیـان وت: ئیـسرائیـل لەسەر نەخـشەی جـیهـان دەسـڕینـەوە.


چیرۆکی سەرکردەکانی ئێران، وەکو چیرۆکی ئەو رێوییە لەخۆبایی و فشەکەرەیە، کە هەڕەشەی لە ئاژەڵەکان دەکرد و دەیوت:"من کە تووڕەبم شێرێک دەخۆم". کە ئاوڕی دایەوە و شێرێکی بینی.. دەستی بەلەرزین کرد و وتی:"مـن جار و بار گووش دەخـۆم".


بێگـومان گەلی کوردمـان، ئـەم شـەڕەی نێـوان ئـیـسرائیـل و ئێـرانی پـێخـۆش نـییە و لایەنگـری هـیچ لایەکـیان نـییە. چونکە گەر زیاتر درێـژە بکێشێت و فـراوانتر بێـت و زیـاتـر تەشـەنە بکات، پـریـشکی ئاگـری شـەڕ باشووری کـوردستانیـش دەگـرێـتەوە. ئەمەش نەخوازراوە و لە بەرژەوەنـدیی گەلی کوردمـان نییە.


ئەوەی ئێمە حەزی پێدەکەیـن، روخانی رژێـمی ئـێرانە، کە سەرسەختانە دوژمنایەتی کوردیان کـردووە و دەکەن و هـیچ مافـێک بە گەلی کوردمان رەوا نابینن. مانگ نییە، کە چەنـد لاوێـکی کـورد لە سـێدارە نـەدەن، بە تـوومەتی هـەڵـبەستراوی بێـبـنەمـای دوور لە راسـتییەوە. تەنهـا لەبـەر ئـەوەی کە کـوردن و ئازادیخـواز و ئاشتیخـوازن. رژێـمی ئـێرانی دژی ئـازادی و ئاشتی و دادپـەروەری و مافـەکـانی گـەلی کوردمانـە. بـۆیە هـیواخـوازیـن کە ئـەم جەنـگە سەریـان بخـوات. گەلانی ئـێران، لە دڕنـدەیی و سـتەم و زۆرداریی ئەم ئاخـوونـدانەی کۆمـاری سێـدارەی ئیـسلامی رزگاریـان بێـت.


ئەمەریکا و ئیسرائیل، لە نیازی ئێـران لە دروستکردنی بۆمبی ئەتـۆمی تێگەیشتوون کە هەڕەشەیە بۆ سەر بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو بـۆ سەر جیهـانیـش. بـۆیـە سـوورن لەسـەر ئـەوەی، دەبێـت ئـێران دەسـت لە دروستکـردنی بۆمبی ئەتـۆمی هەڵبگرێـت. ئەگـینا باجێکی قورسی ملهـوڕییان دەدەن. ئەمەش لە کاتێک دایە کە زیاتر لە سەدا شەستی خەڵکی ئێران لەژیر هێڵی هەژاری و بێکاری و برسێتیدا دەژیـن. پـشکی شێری بودجـەی ئـێران، بۆ دروستکردنی رۆکـێتی بالیستی و بەرهەمهـێـنانی بـۆمـبی ئەتـۆمی بەکـاردەهـێـنن، بە نهـێـنی لەژێـر زەویـدا، دوور لە چاودێـریی چاودێـرانی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتـۆمی، لە دروستکـردنی بۆمـبی ئەتـۆمی زۆر نـزیـک بـوونـەتـەوە. لەوانـەیە لە داهـاتـوویەکی کـورتـدا، ئەم کـێـشەیە بە دانـوستان و بە گـفـتوگـۆ یان بە شـەڕ یەکـلایی بکـرێتـەوە و بە لایـەکـدا بکەوێـت.


تـرەمپ مـۆڵەتی دوو هـەفـتەی بە ئـێران داوە، کە خۆی یەکـلایی بکاتەوە، یان دەست لە هەڵگـرتنی پیتانـدنی یـۆرانیـۆم و دروستکـردنی بـۆمـبی ئەتـۆمی هـەڵـبگرێـت، یان رووبەڕووی هـێرشێکی سەربـازی ببێتەوە. ئەگەر یەکەمیان قبووڵ نەکات. من پێموایە لەبەر هەندێک هۆکار ئەمەریکا راستەوخۆ شەڕی ئـێران نەکات. بەڵام سزایەکی زیاتر بخاتە سەر ئێـران و هـاوکارییەکی زیاتری ئیسرائیل بکات. لەو باوەڕەشدام ئەم شـەڕە زۆر درێـژە ناکـێـشت و بـەم زووانە رایـدەگـرن.

 

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک