٢٥\١\٢٠٢٥
ئاسن.

فهرهاد
کەریم
ژن پێڵاوی گەورە لە پێ ناکا
پیاو لە لمدا رێ
ژمارەی پێی دایکە بەهەشت
لە سێبەر پیاو -با-ی جێهێشت
منداڵی هەر دەبێ بڕوا
خۆت هەڵگرەوە
لە لمدا بەیانی بای دێ
ساردیی چۆتە ناو بوێرییت
بە خەو بینین راهاتووی گوڵ لە پێشوازییت
پێکەنین جوانە بۆ دڵنەوایی
بەفر شاخ دەناسێ
لم لە ماڵی خۆی دەنوێ
ماسی رۆژباش
درەخت ماچی باڵندە دەخوا
لە ناو بەیانی لمدام
خەون وشتر
گزنگ قاوەمان لە گەل دەخواتەوە...
*
* *
باران جەنگ ناشوا
رووباری چەک دەریا
جەنگ گەیشتە ماڵی ماسی
شەڕ ئاو رەنگ دەکا
ماسی شەوباش
مردنێکی تووندە دەرەوە
پێڵاو تەڕدەکا
ماسی ژێر لم خەون
جەنگ، شەڕ دەکا
باڵندە ئاسمان ناشوا
شەڕ لە مااڵت
شەڕ رووبارێ ئاسن
رەق رەقی مرۆڤ
شەڕ
لە
رەقی دا
لە ئاسنی نەرمی دا
لە
نەرمی
ئاسنی دا
لە مرۆڤی روونی دا
لە
روونی
مرۆڤی دا
گەردوونی چەک
ئاسن رژاوەتە با
ماندووم لە دەرەوەی ماڵەوە
ماڵی نییە ئاسن
ئاو کۆر ماسی
ماسی کۆر ئاسن
ئاسن
ماسی
کۆر
بێ ماڵیی جەنگە ئاسن
ئاسن، شەڕ پشوونادا
پەرتبووە لە سێبەر
ئاسن، ئاسن دەبڕێ
ئاسن، ئاسن برینداردەکا
ئاسن، ئاسن دەکوژێ
ئاسن شەوباش
رۆژباش ناکا ئاسن
ئاسن، ئاگرە ناخەوێ
ماسی لە ئاسن مردن
ئاسک کوژە ئاسن
ئاسمانی بالندە ئاسن
مرۆڤ ئاسنی زەوی
زەوی گووفەکی ئاسن...
ماڵپهڕی فهرهاد
کەریم
|