ئاسته‌نگیه‌کانی
به‌شه‌رعیبوونی ده‌وڵه‌ت.

ئا: رزگار سه‌عید
- به‌شی دووه‌م -
ده‌وڵه‌ت چیه؟:
کاتێک باس له‌ده‌وڵه‌ت ده‌کرێت ته‌نها باس له‌بوونی خاکیکی دیاریکراو
ناکرێت به‌ڵکو باس له‌ڕێکخستنه سیاسیه‌کانی ده‌کرێت ، هه‌ڵده‌سن به‌په‌یڕه‌وکردنی
یاسا‌و ڕێکخستنی به‌رنامه‌و پاراستنی کۆمه‌ڵگه‌له‌سه‌ر ئه‌وخاکه
دیاریکراوه‌که به‌به‌رده‌وامی تێیدا ده‌ژین ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ش پێی ده‌وترێت
نه‌ته‌وه، واته‌تاکی کۆمه‌ڵگه‌په‌یوه‌ندیه‌کی ،مێژووی و جوگرافی و فه‌رهه‌نگی
گرێدراوو هاوبه‌شیان به‌یه‌که‌وه‌هه‌یه،ناکرێت باس له‌ده‌وڵه‌ت بکرێت
به‌بێ نه‌بوونی ده‌زگا یاسایی و ئیداری و موئه‌سه‌ساتی.
کاتێک ده‌وترێت ده‌وڵه‌ت موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌کات واته‌ده‌وڵه‌ت
پشتده‌به‌ستێت به‌کۆمه‌ڵگه‌لێک یاسا‌و بڕیاڕی سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئارامی و ئاسایش و پێکه‌وه‌ژیانی ئاسوده‌یی کۆمه‌ڵگه.
پرسیارکردن له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تبوونی ده‌وڵه‌ت و موماره‌سه‌کردنبوونی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چه‌ندین بۆچوون هه‌یه،لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌کورتی
لێیان بدوێین .
قۆناغی یه‌که‌م (
به‌مه‌شروعیه‌تبونی ده‌وڵه‌ت)
له‌چه‌مکی مه‌شروعیه‌تبوندا پێویسته‌جیاوازی بکرێت له‌نێوان مه‌شروع{
légitime} به‌ئامانج گه‌یاندنی {ڕاستی و یاسا‌و دادگا } تا هاووڵاتی
بتوانێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌به‌ئامانجه‌کانی بگات ،که‌جیاوازه‌له‌گه‌ڵ شه‌رعی
{(légal دا و به‌واتای{ چی ڕاسته} دێت ، ئه‌م واتایه‌ش به‌پێی ئه‌وده‌قانه‌ی
نوسراوه‌و ناوی یاسایان لێنراوه‌هاتووه‌جگه‌له‌وه‌ی ئاماژه‌شه‌بۆ
واقیعی بوون و به‌کرداری کردنی فرمانه‌کان .
کاتێک باس له‌مه‌شروعیه‌تبوونی ده‌وڵه‌ت ده‌کرێت،پێویسته‌باس له‌کۆمه‌ڵێک
ته‌بریرات و پشتگیری بکرێت که‌ده‌وڵه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کات له‌پێناو
موماره‌سه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتیدا.
به‌م جۆره‌هه‌موو ده‌وڵه‌تێک پشت ده‌به‌ستێت به‌جۆره‌مه‌شروعیه‌تێک ،لێره‌وه‌ئیدی
مه‌به‌ست و بوونی خۆی نیشان و ئاشکرا ده‌کات،هه‌رچه‌نده‌کارێکی گرانه‌بتوانرێت
مه‌شروعیه‌ت جیابکرێته‌وه‌له‌مه‌به‌ست .
که‌واته‌بوونی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت چی بێت ؟.
کێ ئه‌م مه‌به‌سته‌ده‌ستنیشان ده‌کات ؟ .
له‌سه‌ر چ پره‌نسیپ و یاسایه‌ک داده‌مه‌زرێت ؟.
له‌کوێوه‌ئه‌م مه‌شروعیه‌ته‌ده‌هێنێت ؟.
ئه‌مانه‌کۆمه‌ڵگه‌لێک پرسیارن ، بێگومان بێوه‌ڵامیش نین ، دیاره‌بیرمه‌نده‌کان
به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان قسه‌و باسیان له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه‌کردووه‌و
ئاماژه‌یان پێداوه، لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌پێی پێویست تیشک بخه‌ینه‌سه‌رچه‌ند
ڕایه‌کی جیاوازیان .
1- هه‌ڵوێستی سپینوزا { spinoza} :
سه‌ربه‌ستی ئامانجی سه‌ره‌کیه‌بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت
:
مه‌شروعیه‌تبوونی
ده‌وڵه‌ت لای بیرمه‌نده‌کان پشت ده‌به‌ستێت به‌ئیلتزام بوونی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی
نێوان ئه‌ندامه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه، له‌و پره‌نسیپانه‌ش په‌یوه‌ندیه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌که‌هه‌ر
وه‌ک بۆچونی ئایینه‌کان وایه‌بۆ ده‌وڵه‌ت . ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ئازاده‌بنه‌مایه‌که‌بۆ
دروستبوونی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر یاسای عه‌قڵ نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌زکردن
،چونکه‌ئه‌و حه‌زکردنه‌کێشه‌و ناکۆکی و ڕق و له‌خشته‌بردن له‌ئامێز ده‌گرێت
، له‌به‌ر ئه‌وه‌دروستبوونی ده‌وڵه‌ت به‌پێی بۆچونی سپینۆزا به‌ئامانجگه‌یاندنی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌گشتیه‌کان و رزگارکردنی تاکی ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌له‌ترس و
پاراستنی مافی سروشتی خۆی له‌ژیان و ئاسایش و سه‌ربه‌ستی. جگه‌له‌وه‌ی
جه‌خت ده‌کاته‌وه‌له‌سه‌ر مه‌به‌ست له‌دروستبوونی ده‌وڵه‌ت مه‌به‌ست له‌ئازادکردنی
تاکی کۆمه‌ڵگه‌یه‌له‌ترس و بوار ره‌خساندنه‌به‌عه‌قڵ تا به‌سه‌ربه‌ستی
بیر بکاته‌وه‌و وه‌زیفه‌کانی خۆی به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بکات دوور له‌کێشه‌و
توڕه‌و هه‌ڵچون و ڕق و خشته‌بردن .
2- هه‌ڵوێستی هیگڵ : Friedrich Hegel
بوونی ده‌وڵه‌ت بۆ
خۆی ،گوزارشتێکه‌بۆ بوونی عه‌قڵی بابه‌تی :
هیگڵ
کاتێک باس له‌ده‌وڵه‌ت ده‌کات مه‌به‌سته‌ده‌ره‌کیه‌کانی وه‌ک ئاشتی ،
سه‌ربه‌ستی، موڵکیه‌ت‌ره‌خنه‌ده‌کات به‌مه‌به‌سته‌ناوه‌کیه‌کانیشه‌وه‌و
هه‌مویان گرێده‌دات به‌وه‌ی که‌ده‌وڵه‌ت بۆ خۆی نومایشی رۆح و ئیراده‌و
هۆشی نه‌ته‌وه‌یه‌له‌نه‌ته‌وه‌کان، ئه‌م نومایشکردنه‌به‌عه‌قڵێکی ئه‌خلاقی
بابه‌تیانه‌داده‌نێت، بۆیه‌ده‌وڵه‌ت ده‌بێته‌ئامانجێکی ته‌واوی رۆحی و
ئه‌خلاقی چونکه‌ئیراده‌ی جه‌وهه‌رییه. جگه‌له‌وه‌ی پێویسته‌له‌سه‌ر هه‌موو
که‌سێک ببێته‌ئه‌ندام له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا و په‌یوه‌ست بێت پێوه‌ی ،واته‌هیچ
تاکێکی ته‌واو به‌ئه‌خلاق نیه‌و نابێت گه‌ر په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌و
ده‌وڵه‌ته‌وه.
ئابه‌م جۆره‌هیگل شیکاریه‌که‌ی له‌کۆوه‌بۆ به‌ش و له‌ده‌وڵه‌ته‌وه‌بۆ
تاکی کۆمه‌ڵگه شیده‌کاته‌وه، به‌واتایه‌کی دی به‌هه‌مان بۆچون مه‌شروعیه‌تی
ده‌وڵه‌تیش پشت نابه‌ستێت به‌و هاوپه‌یمانیه‌تانه‌ی نێوان تاکی کۆمه‌ڵ
، به‌ڵکو پشت ده‌به‌ستێت به‌پره‌نسیپه‌عه‌قڵی و بابه‌تیه‌کان که‌ده‌وڵه‌تی
له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت نه‌ک حه‌زو ئاره‌زو و ئیراده‌ی تاکێک یان سه‌رۆکێک
یان سه‌رکرده‌یه‌ک به‌ته‌نها .
3- هه‌ڵوێستی ماکس فایبه‌ر.
سێ پرۆژه هه‌یه
ده‌وڵه‌ت پشتی پێ ببه‌ستێت .
ماکس
فایبه‌ر پێی وایه‌له‌میژوودا چه‌ندین جۆر‌له‌مه‌شروعیه‌ت هه‌بووه.
{ مه‌شروعیه‌تی حوکم } پشت ده‌به‌ستێت به‌که‌له‌پورو پاراستنی ڕابردو و
خه‌ونی باپیرانه‌وه.واته‌مه‌شروعیه‌ت په‌یوه‌سته‌به‌که‌سێکی به‌تواناو
به‌هێز نومایشی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ، ئه‌خلاقی ، یان ئایدۆلۆژی ده‌کات و
به‌ناوی خۆیه‌وه‌حوکم ده‌کات .
{ مه‌شروعیه‌تی موئه‌سه‌ساتی } پشت ده‌به‌ستێت به‌هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌ره‌کانی
و به‌پێی یاسا‌و ده‌نگه‌کان پۆسته‌کان دابه‌ش ده‌کات .
ماکس فایبه‌ر ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌ده‌کات زۆر ده‌گمه‌نه{ مه‌شروعیه‌تی
تێکه‌ڵ و ئاوێته‌یی } له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا ببینینه‌وه، به‌ڵکو ده‌ست
تێوه‌ردانه‌کان ناهێڵن پۆسته‌کان وه‌ک یه‌ک به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کاندا
دابه‌ش بکرێن.
ئه‌وپرسیاره‌ی دێته‌گۆڕێ ئه‌وه‌یه‌چۆن ده‌وڵه‌ت موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌سیاسیه‌که‌ی
خۆیده‌کات ؟ .
ته‌وه‌ری دووه‌م :
سروشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی .
کاتێک باسی سروشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌کرێت به‌واتایه‌ک مه‌به‌ست له‌په‌یوه‌ندیه‌به‌هێزه‌کانی
نێوان هاوڵاتی و ده‌وڵه‌ته،وه‌ک په‌یوه‌ندیه‌کانی دادوه‌رو مه‌حکوم .که‌واته‌ده‌بێت
ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان سیاسه‌تمه‌دار له‌لایه‌ک‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌سیاسیه‌ی
موماره‌سه‌ی ده‌کات له‌لایه‌کی تره‌وه‌ده‌بێت چی بێت ؟ . به‌واتایه‌کی
دیکه‌ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تایبه‌ته‌به‌موماره‌سه‌کردنی سیاسه‌ت ده‌بێت
چی بێت که‌سه‌رۆکێک یان ئه‌میرێک یان سوڵتانێک له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا
ده‌یکات ؟ .
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دوو وه‌ڵامی دژ به‌یه‌ک هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر
ده‌که‌ین ئه‌ویش هه‌ڵوێستی ماکیاڤیلی و هه‌ڵوێستی ئیبن خه‌لدونه، دوو
بۆچونی جیاواز ده‌رباره‌ی ئه‌م موماره‌سه‌کردنه .
1- هه‌ڵوێستی ماکیاڤیلی :
سیاسه‌ت ململانێ و
هێزو له‌خشته‌بردنه.
ماکیاڤیلی
ئه‌وه‌روون ده‌کاته‌وه‌زۆرگه‌لێک له‌ئه‌میره‌کان له‌سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵات و بوونیاندا خۆیان زۆر گه‌وره‌نیشان ده‌ده‌ن و گه‌وره‌ده‌بن
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیلتزام به‌هیج پره‌نسیپێکی ئه‌خلاقیه‌وه‌بکه‌ن بۆ
نمونه‌پارێزگاری ناکه‌ن له‌و وه‌عدو په‌یمانانه‌ی پێشتر
داویانه‌به‌جه‌ماوه‌ره‌که‌یان ،لێ هه‌موو ڕێگه‌کانی هێز ده‌گرنه‌به‌ر
بۆ له‌خشته‌بردن تا سه‌ربکه‌ون به‌سه‌ر خه‌ڵکی و نه‌یاره‌کانیاندا .
بۆیه‌ئه‌میر جارێکی دی ناچار هه‌ڵده‌ستێت به‌بۆچونی ماکیاڤیلی
به‌به‌کارهێنانی دوو ڕێگه‌چاره‌بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاته‌سیاسیه‌که‌ی ؛
یه‌که‌میان پشت به‌یاسا ده‌به‌ستێت، ئه‌و یاسایه‌ش وا
به‌حیکمه‌تانه‌به‌کارده‌هێنێت ده‌توانێت زۆر فێڵی تێدا بکات و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌تیشی تێدا ڕه‌چاو بخات ،به‌ڵام ڕێگه‌ی
دووه‌م ته‌نها پشت ده‌به‌ستێت به‌هێز بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ئه‌مه‌ش له‌کاتی
دیاریکراو‌و تایبه‌تدا به‌کاری ده‌هێنێت،لێره‌دا ئیدی ئه‌میر وه‌ک شێرێک
ده‌رده‌که‌وێت بۆ ترساندنی هه‌موو گورگه‌کان و ڕێویه‌کیش ده‌بێت تا
نه‌چێته‌ته‌ڵه‌وه‌و بگیرێت .به‌م جۆره‌ده‌بینرێت بونیاتی سیاسه‌ت لای
ماکیاڤیلی له‌سه‌ر هێزو له‌خشته‌بردن گه‌وره‌ده‌بێت ،هه‌ر ئه‌م
بۆچونه‌شه‌زۆرێک له‌بیرمه‌نده‌کان ره‌تی ده‌که‌نه‌وه‌و به‌هه‌ڵه‌ی
ده‌زانن .
2- هه‌ڵوێستی ئیبن خه‌لدون :
سیاسه‌ت یه‌کسانیه.
به‌بۆچونی
ئیبن خه‌لدون په‌یوه‌ندیی سوڵتان { سه‌رۆک }
به‌جه‌ماوه‌ره‌که‌یه‌وه‌هه‌مان په‌یوندیه‌که‌خاوه‌ن زه‌وی
به‌زه‌ویه‌که‌یه‌وه‌هه‌یه‌تی ، بۆیه‌پێویسته‌سوڵتان چی
باشه‌به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت و چی زیانبه‌خشه‌بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی
هه‌وڵی دوور خستنه‌وه‌ی بدات ، تا ئه‌وپه‌یوه‌ندیه‌له‌سه‌ر بنه‌مای
یه‌کسانی بونیات بنرێت ، نابێت سوڵتان جه‌ماوه‌ره‌که‌ی
بچه‌وسێنێته‌وه‌و لێیان توڕه‌بێت چونکه‌سه‌رئه‌نجام جه‌ماوه‌ر توشی
گه‌نده‌ڵیی ئه‌خلاقی ده‌بن ،باشتر وایه سوڵتان‌ببێته‌هاوڕێی
جه‌ماوه‌ره‌که‌ی تا دڵنیایان بکاته‌وه‌له‌رێزو خۆشه‌ویستی و ده‌ستی
یارمه‌تیشیان بۆ دریژ بکات له‌کاتی کاره‌سات و جه‌نگدا .
لێره‌دا ئیبن خه‌لدون دوو خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌کی پێناسه‌ده‌کات بۆ
سیاسه‌تمه‌دارو پیاوانی سیاسی ئه‌ویش یه‌کسانی هاوڕێیه‌تیه،له‌لایه‌ک
ئازایه‌تی نیشان ده‌دات و له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ماڵوێرانی و ترسنۆکی .
به‌م جۆره‌ده‌بینین ماکیاڤیلی چۆن سروشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌سه‌ر
هێزو له‌خشته‌بردن و ململانێکان ده‌ستنیشان کردووه‌و هه‌موو ئامڕازێکی
مه‌شروع و نامه‌شروعیش به‌کارده‌هێنێت بۆ ئه‌نجامدان
وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌ت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ئیبن خه‌لدون چۆن
ئه‌و سروشته ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌بۆ یه‌کسانی و هاوڕێیه‌تی ،ئه‌م
وێناکردنه‌ده‌مانباته‌سه‌ر دروستبوونی ئه‌و ئیشکالاته‌ی نێوان حه‌ق و
توندوتیژیی.
تکایه ماویه‌تی
|