په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٤\٢٠٢٠

ئاتەئیزم و بزووتنەوەی دژە ئاینیی.
- دیمانە لەگەڵ موحسین ئیبراهیمی -

 

سازدانی: سیامەک بەهاری
وەرگێڕانی: کاوە عومەر

- بەشی یەکەم -

 

دەوری ئاتەئیزم لە پاشەکشەپێکردنی ئاین لە ڕۆژئاوادا.


سیامەک بەهاری: لەم گفتوگۆیەدا ئەمانەوێت بەدواداچوون بکەین بۆ پێگەی ئاین و گەشەی ئاتەئیزم لە جیهان و بەتایبەتی لە وڵاتانی ئیسلام لێدراودا و بە تایبەتیش لە ئێراندا. وەکو پێشەکی وبەر لەهەر شتێک بەپێویستە بیرۆکەیەمان هەبێت سەبارەت بە ئاتەئیزم؟


موحسین ئیبراهیمی: لە شوێنێک سەبارەت بە ئاتەئیزم وپەرەسەندنی دژایەتی لەگەڵ ئاین دەکرد،حەمید تەقوایی ئاماژەی بە خاڵێکی سەرنج ڕاکێش کرد: ئەوەی کە ئێمە ئاتەئیست نین،دژی ئاتەئیستین.بە بۆچونی من رونکردنەوەی ئەم جیاوازیەو جیاکردنەوەی لە دونیایەکدا کە زیاتر وزیاتر ڕون بوەتەوە کە ئاین و بەتایبەتیش ئیسلام باوەرێکی دەرونی بە خولقێنەر نیە بەڵکو لەبنەڕەتدا هێزێکی سیاسیە کە بەپشت بەستن بە ڕێسای کارەکانی هەمان خالقەوە بەردەوام ژیانی زۆرێک پیشێل دەکەن زۆر گرنگە.


ئەڵبەتئاین هەرگیز تەئیسم یان خودا باوەڕی بەتەنها وە ئەوەی کە بتوانێت بونی خودا ئیسپات بکات نەبوە کە هەتا وەڵامەکەی ئاتەئیزم یان بێ خودایی بێت وەک باوەڕی کەسیک.هەروەکو مەسیحیەت و تاک دەسەڵاتیکلێسا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا،ئەمڕۆ ئیسلام کە نەک وەک باوەڕ بەخودا بون بەڵکو لەقامەتی جانەوەرێکی سیاسی کاردەکات.کاتێک خودا لە کاروباری کۆمەڵایەتی وسیاسیدا ولە ڕێگەی کتێبە پیرۆزەکان وپەیامبەرو ئیمامەکانیەوە دەستێوەردانی کردوە لە بەرگی وەلی فەقیە یان پادشا و خەلیفەوە لە هەموو قەڵەمڕەوەکۆمەڵایەتی وسیاسیەکاندا.بێ خودایەک،ئاتەئیستێک ناچار ئەبێت چالاکانە هەوڵبدات بۆ پاکردنەوەی کۆمەڵگە لە خورافاتی خودا.کاتێک خودای ئاسمانەکان لە دەوری کەلرەستەی زەمینیدا دەرئەکەوێت،ئاتەئیستیش ناچار ئەبێتلە دەوری ڕوبەڕوبونەوەی چالاکدا بچێتە مەیدانلەدژی خورافەی خودا.وەلە دەوری دژە خودا دەرکەوێت.


وڵتر ئەیوت'زانستی خودایی لە ئایندا وەک ژەهری ناو خواردن وایە"دژە خودایەک باوەڕ بون بەخودا وەک ژەهراویی بونی هۆش وگیانی ئینسان دەناسێت کە ئەبێت پاک بکریتەوە.کریستۆڤەر هیچن کە خۆی وەک دژە خودایەک دەناسێنێت ،بێ هۆکار نیە کە ناوی ناسەرەکی کتێبە بەناو بانگەکەی ناوە'خودا گەورە نیە" وبەشێوەیەکی وشیارانە ئەوەی هەڵبژاردوە:"ئاین چۆن هەموو شتێک ژەهراوی دەکات(ئەتی تەئیست)".دژە خودا.دژایەتی چالاکانەی باوەڕ بەخودا بون ،هێزێک بۆ بەرەنگار بونەوەی ئاگاهانە،چالاک وتەنانەت ڕیکخراو لەگەڵ خورافەتی خودا،هەوڵی کاریگەر بۆ سڕینەوەی ژەهری خودا پەرستی وئاین چ بەمانای ئایدۆلۆژیک و خۆشباوەڕی فکری سەبارەت بە ڕەگوڕیشەی ژیان وچ وەکو وەسیلەیەکی سیاسی تێکدانە بۆ ژیانی ئینسانە.


خودا لە هەر سێ ئاینەکەی یەهودی ،مەسیحی وئیسلامدا دەوری سەرەکی هەیە.لەڕوانگەی هەر سێ ئاینەکەوە خودا کۆڵەکەیەکە کەبەدەوریدا باڵەخانەیەکی گەورە لە کتێبی پیرۆز دروستکراوەلەگەڵ فەرمان و ڕینمایی لەبارەی وردترین لایەنەکانی ژیانی ئینسان،پەیامبەران وئیمامەکان وموعجیزەکان.وە ئەمانە هەمویانپایە ئایدۆلۆژیەکانی بناغەی سیاسی دەسەڵات بوون.کەنیسەو کڵێساو مزگەوت،پیاوانی ئاینی یەهودی ومەسیحی و موسڵمان بەشێکی جیانەکراوەبوون لەدەربارەکان وچینەدەسەڵاتدارەکان.شکۆو شان وشەوکەت وپایەبەرزی شوێنی پرسیار نەبوی پاشایەتی لەسەردەمی پێش شۆرشی فەرەنسەدا بەشێکی قەرزاری گەورەی و هێزی خودایی بوو کە پاشایەتی بەهرە خوداییەکەی بوو پادشایش سێبەرەکەی.


دەوری مەسیح بەدرێژایی سەدەکان وبەتایبەتیش لە سەدەکانی ناوەڕاستدا لە ئەمڕۆدا ئیسلام وخودای ئیسلام دەیبینێت کە لە شوێنەکانی وەک ئێران ئایدۆلۆجی ڕەسمی حکومەتە و لەشوینەکانی تردا ئایدۆلۆجی گرۆپە ترسناکەکانی وەک داعشە.ئەمڕۆ زیاتر لەهەر کاتێکیتر"خودای"ئیسلام بابەتی مشتومڕی قەڵەمڕەویبون ونەبون "ئەنتۆلۆجی"نیە باسێکی پەیوەست بە مشتومڕی نێوان ئاتەئیستەکان وخوداباوەڕەکان نیە سەبارەت بە دروست بونی جیهان و سروشت وژیانی ئیسنان.خودا شمشێری خوێناویە لەدەستی تیرۆریزمیدا ڕیکخراوە ئیسلامیەکان-چی دەوڵەتی وچی نادەوڵەتیە-کانە.خودا وەسیلەی تیرۆرو تۆقاندنە.لەژێر ئاڵای خودا ولەدونیای ئیسلام لێدراودا بەردەوام ژیانی ئینسانەکان لەمەودایەکیشۆک هێنەردا لەناودەبەن.بەناوی خوداوە کچانی قوتابخانەیەک دەدزن وە دەستدرێژیان دەکەنە سەر.بەناوی خوداوە قوتابخانە دەتەقێننەوە.بەناوی خوداوە سەردەبڕن.بەناوی خوداوە دەسوتێنن.بەناوی خوداوە بازاڕی فرۆشتنی کۆیلەی ژن دائەنێن.خودا زیاتر لە هەمیشە بوەتە کەمپینی تیرۆرو تاوان.ئەمڕۆ خودای ئیسلام لەبنەڕەتدا بەتاوانکاری دەناسرێتەوە.


بەو پێیە،ئیتر ئاتەئیزم وبێ خودایی ناتوانێت لەسنوری مشتومرێکی فەلسەفیدا دەربارەی بون یان نەبونی خالیق بمێنێتەوە.لەگەڵ بونی بزوتنەوەی ئیسلامیەکدا کە بەشمشێری خوداوە بەشوێن ئەوانەدا دەگەڕێن کە نکوڵی لەبونی خودا ئەکەن.نوکوڵی کردنی لەخوداو سڕینەوەی لە زەینی ئینساندا لەکردەوەدا لایەنێکی گرنگی ڕوبەڕو بونەوەی هزری وسیاسیە لەگەڵ ئاین وبەتایبەتیش ئیسلامدایە.ئاتەئست ناچارە کە لە دەوری دژە خودادا بێت وە دژەخوداکان"ئانتی تە ئیستەکان"بەکردەوە ئەبێتە بەشێکی چالاک لەخەبات لەگەڵ ئاینی ڕێکخراودا.هەروەک ژینگەناسی ئەنتی تەئیستی هاوچەرخ ڕێچارد دۆکنز بەشێوەکی پوخت وتویەتی "ئەگەر خودا ئەو ڕوداوە کارەستبارانەی نەبوایە،دەیتوانی جوانیەک بێت لە مەودای جیهنیدا".

سیامەک بهاری: لەزۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا،دەستی ئاینیان لە دەسەڵات ودامەزراوەو یاسادانان وسیستەمی دادوەری،دامەزراوەی فێربون ودەوڵەتیەکان دورخستوەتەوە.سەپاندن وجێخستنی بەهاکان ویاساکانی سیکۆلایزم لەو وڵاتانەدا هەتا چ ئاستێک بەرهەمی ئامادەیی وچالاکی مێژویی ئاتەئیستەکان بوە؟


موحسین ئیبراهیمی: ئەگەر سێ سەدساڵ ڕینسانسی هزری وزانستی و ئەدەبی وهونەری،دوسەد ساڵ سەردەمی ئەقڵ وڕۆشنگەری و سەرئەنجام شۆڕشی گەورەی فەرەنسا نەبوایە مەسیحیەت ڕەوانەی تەکیەو خەڵوەتگاو کڵێساکان وە دەتیتوانی هەزاران جار زیاتر لە سەردەمی پشکنینی بیروڕا ژیانی ئینسان تێکبدات.ئیمە لەنێوان سەدەکانی ناوەڕاست لەگەڵ سایەی قورسی کڵێسە بەسەرسەریەوە وئەورپای ئەمڕۆ لەگەڵ کڵێسایەک کە دەستیان بەستوە،غۆلەکانی وەک کۆپرینگ و گالیلۆ ودیکارتی (سەردەمی ڕینسانس)،ڕۆشنبیرانی وەک هاوەڵانی زانست نامە(دائیرەی معارف)ی وەکو دیدرۆو دالامبرو وڵتر(سەردەمی ڕۆشنگەری)ولە کۆتایدا شۆڕشی گەورەی فەرەنسا هەیە.ئەگەر سەردەمی رێنسانس و ڕۆشنگەری پایەفکریەکانی مەسیحیەتیان هەژاند،شۆڕشی فەرەنسا پایەکانی مەسیحیەت وکڵێسای وەک ئاینێکی ڕیکخراو تێکشکاند.


چەند نمونەیەک لە سەردەمی ڕینسانس و زانست و ئاین.


بەر لەجەنگی فکری گەورەی ڕۆشنیران لەدژی ئاین،دۆزینەوەی زانستی سروشت وجیهان پایەکانی کتێبی پیرۆزو خودای هەژاندبوو. لە ڕوانەگەی کڵێساوە بنەمای هەموو دیاردەکان وهەموو زانستەکان لەوانە پزیشکی وفیزیایی کتێبی پیرۆز بوو.وە ئیتر هەر بۆچونێکی زانستی نوێ لەهەر بواریکدا یەکسەر لەگەڵ پایەکانی کتێبی پیرۆزدا دەکەوتە ناکۆکیەوە.بۆ نمونە لەسەرەتایی سەدەی ١٦دا کۆپەرنیک بە تیئۆری'خۆر ناوەنی کۆمەڵەی خۆرە"گورزێکی گەورەیدا لە فێربونی کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکان کە زەوی بە جگیرو ناوەندی دونیا دەزانی.هەروەها ئاشکراکردنی دەرکەوتنی کۆمەڵەی خۆر لەلایەن لاپلاس و کانت لەسەر بنەمای زانستی سروشتی ئەفسانەی خولقاندنی کتێبی پیرۆزی بردە ژێر پرسیارەوە.چاوە کاتێک چاوە واق وڕبوەکان لە کونی تەلەسکۆپەی گالیلۆوە کە بەڕیکەوت لەپەنای کلێسایەکدا جێگیر کرابوو لەگەڵ دونیایی فراوانی ئەستێرەکاندا سەرسام بون،خرافەتی دابەزیو بۆ پێغەمبەران سەبارەت بە نهێنیەکانی سروشت بەتوندی کەوتە ژێر پرسیار.


دەتوانی بپرسیت ئەم دۆزینەوە زانستیانە چ پەیوەندیەکیان هەیە بە دەوری ئاتەئیزم لە پاشکشە پێکردنی ئاین دا هەیە بەتایبەتی بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەشیک لەو زانایانە (دئیست)بون باوەڕیان بەبونی خودایەک هەبوو بەدڵنیایی بە ڕوانینێکی نا ئاینی.لەوەڵامێکی کورتدا ئەبێت بڵێین کە هەرچەندە بۆچونیە کەسیەکانی زانایانی ئەو سەردەمە سەبارەت بە بونی خودا جۆراو جۆرو جیاواز بوو،بەڵام شاردنەوەی بێ باوەڕی بەخودا زۆرتر بەهۆی دەسەڵاتدارێتی کڵێسا باوبو کە بە نوکە قەڵەمێک زاناکانی زاناکانی بەسوتاند لەناو کڵپەی ئاگردا سزادەدا.


چارەنوسی گالیلۆو جۆردانۆبرۆنۆ لەبەرچاویاندا بوو.زوزێف لالانی ئەستێرەناس و زانای بیرکاری فەرەنسی بەئاشکرا خۆی وەک ئاتەئیست دەناساند و ئەیوت "ناتوانیت بونی خودا ئیسپات بکەیت،بەڵام بەبێ خودا دەتوانیت هەموو شتێک شرۆڤە بکەیت".زۆرێک لە زاناکان کاتێک بەبێ خودای ئاینی هەموو شتێکیان شرۆڤە دەکرد ئەیانزانی بەکردەوە بونی خودایان کە لەڕواڵەتدا بەڵگەو ڕونکەرەوەی هەموو شتێکە دەخستە ژێر پرسیارەوە.


ڕنە دیکارت کە بیرکاری زان وفەیلەسوفی فەرەنسی نمونەیەکی سەرنج ڕاکیشە لەو ناکۆکیەکەی کە بەهۆی وەحشیگەری زاڵی کڵێساوە زاناکانی لەگەڵ بەرەوڕوبون.ئەو کە خۆی وەک مەیسیحیەکی باوەڕدار دەزانی تەنانەت هەڵسەنگاندنی کتێبی پیرۆزی بە پێوانەی لۆژیکیەوەگرێداوە و بە خستنە ڕوی ئەو پرسیارەی کە"ئایا لەبنەڕەتدا خودایەک بونی هەیە؟ئەگەر بەڵێیە ئایا خودا فێڵ بازە؟"لەکردەوە"عەقڵی لە جێگەی کتێبی پیرۆزو گۆمانیان لەجێگای ئیمان داناوەو ڕێگایان بۆ برنە ژێر پرسیاری خودا کردوەتەوە.بەڵام بەڵام ئەوەی کە باوەڕبونی بەخودایی ئاینی هەژاند ڕۆشنگەری دوو سەدەی بەر لەشۆڕشی فەرەنسا بوو.

چەند نمونەیەک لە سەردەمی لۆژیک و ڕۆشنگەری و "فەلسەفە" لە بەرامبەر ئایندا:


ڕۆشنبیرانی سەدەی ١٨ی ئەوروپا لە پاشەکشە پێکردنی ئایندا دەوری بەرجەستەیان گێڕا.ئەو ڕۆشنبیرانە تەنانەت ئەوانەشیان کە باوەڕیان بەجۆرێک خولقێنەر هەبوو بەکردەوە خەباتی بێ وەستانیان لە دژی ئاینی ڕێکخراوی مەسیحیەت،کەنیسە وپاپ و خورافاتی ئاینی و هەروەها خودای مەسیحیەکانیان دەبردە پێشەوە.
لە ڕوانگەی باوەڕ بون بە بونی خودا ڕۆشنگەرەکان توێژێکی فراوان بون.لە باوەڕان بە بونی هیچ جۆرە خودایەکەوە هەتا باوەڕ بون بەخودایەکی بەتەواوەتی جیاواز و ناکۆک بوو لەگەڵ خالیقی ئاینەکاندا.بەڵام شتێک کە ڕۆشن بوو.هەندێ جار لەترسی گیانی خۆیان بە ئاتەئیست ودژە خودا(ئانتی تەئیست)دانەدەنا و بێ باوەڕیشیان بەهەر جۆرە ئاینێک لە ترسی کڵێسا دەشاردەوە و زۆرێکیش بەهۆی ترس لە سانسۆر باوەڕ نەبونیان بەخودا ئەشاردەوە دالامیر کەلەگەڵ دیدرۆی سەرنوسەردا زانست نامەیەکی(دائرە المعارفیإ)یان دەبردە پیشەوەسەبارەت بەوقسە نەرمانەی کە سەبارەت بە خودای مەسیحیەت وتویەتی بەوڵتر دەڵێت :"ئەو قسانە وەک پاسپۆرتێکە بۆ ئەو ڕاستیانەی کە ئەمانەوێت ڕایگەیەنین"...


لەگەڵ هەبونی بۆچونی جۆراوجۆر سەبارەت بەباوەڕی تایبەتی بە هەبون یان نەبونی دروستکەر بەبنەما دانانی زانست ولۆژیک وبیرکردنەوە لەبەرامبەر ئاین وخورافەتدا وە پەندوەرگرتن لە تێوەگلان لەگەڵ مەسیحیەت وبەتایبەتیش کڵێسا ولە کۆتایدا خودای مەسیحیەکان ئەو هێڵە سورە بوو کە هەموو ئەم ڕۆشنیرانەی دەگەیاندەوە بەیەک..


لەنێو ڕۆشنگەرانی سەدەی هەژدەهەمدا،سەرباری هەبونی خەباتی فکری بێ وێنەیان لەدژی خودای مەسیحیەت لەخاڵی باوەڕی تایبەتیان بە دەئیسم ڕۆح باو بوو،نوسەران وسیاسەتمەدارانی کاریگەری وەک دیدرۆ ،واڵتر،مەنتسکیۆ لە فەرنسا و تۆماس بین،جیمز مەدیسون وتۆماس جیفرسۆن وبنیامین فرانکلین هەمویان کاریگەربوون بە خودای ڕۆح (deism).


دەئیسم بەمانایچی؟ بەومانایەیە کە وەحی-دەخالەتی باڵاتەدەستی خودا لە ژیانی ئینسانەکاندا لەڕێگەی وەحیەوە-شتێکی پوچە.ژیری و سەیرکردنێکی سەرسوڕهێنەری سروشتی جیهانی بەسە بۆ هەبونی خولقێنەر.بەڵام چ جۆرە خولقێنەرەێک؟نەک ئەو خالیقە ترسناکە کە لەسەرو هەموو کاروبارێکەوەیە ودەستی هەیەلەهەموو چرکەساتەکانی ژیانی ئیساندا وە هەر لەسەرەتاوەهەموو شتێکی لەچارەنوسیان هەڵکۆڵیوەو ئینسانەکانی زنجیرکردوە؛نەک ئەو خولقێنەرەی کە کڵێسا وپادشاکان تارماییە ترسناکەکەیان بەسەر سەری جەماوەری خەڵکەوە دەسوڕێننەوەوخەڵکی پێ هەڵدەخەڵەتێنن؛نەک ئەوخودایەی کە وەسیلەی بەتاڵکردنەوەی ئینسانە لە وشیاری وئیرادەو هێزی بڕیاردان،زیندانی کردنی هۆش و ڕۆحی جەماوەری خەڵک وکردنیان بوو بە ڕەعیەت و کۆیلەی پادشاو پاپا.خولقێنەری جێگە سەرنج لێرەدا بەکردەوە جەنگی لەگەڵ خودای ئاینی باڵادەستدایە،نکوڵی لە خودای ئاینی وپێکهاتە خورافیەکانی بوو.بەومانایەی ئەم ڕۆشنگەرانە لەکاتی لێکدانەوەی دەئستی لە جیهان وبوندا هەتا ئەو جێگەی کە بۆ خودای مەسیحیەت واتە ئاینی ڕێکخراوی ئەو کاتەوە پەیوەندی هەیە بەتەواوەتی لە دەوری ئاتەئیست وتەنانەت دەتوانیت بڵێیت دژە خودایشدا بێ وچاندەرکەوتن.


بۆ نمونە:
لامتری کە بەئاشکرا بێ خودا نەبوو لەو باوەڕەدابوو کە ژیانێکی خۆش بەخت لە پەنا و بە ئامادەیی خودا ئاستەمە:"دونیایەکی خۆش بەخت نابینین،هەتا کتێک بیرۆکەی خولقێنەر لەسەردا لابەرن و ببنە بێ خودا".


دیدرو کە"خستنەڕوی سیستەمی جیهانی بە بەڵگەی بونی خودای ئاگا ودانا هەژماردەکرد"لە گاڵتە پێکردن بە هەمان خودای مەسیحیەتدا" دێوزمەی دڵ بەرد و ستەمکار"ماندو نەدەبو لە جەنگی ڕۆشنگەراندا لەدژی کەنیسەو مەسیحیەت وخوداکەیاندا دەوری بەرجەستەی هەبوو.


سەرئەنجام ئەبێت ناوی واڵتری خودا باوەڕ (deism)یش ببەین کە ئامانجیەکەی ڕایگەیاندبوو کەئامانجی لە ڕیشە دەرهێنانی مەسیحیەتە؛کتێبی پیرۆزی ئاخنراوە لە وڕێنە ودرۆو ئەفسانە و خەیاڵ بنیات نراو بەدەستی گرۆپێک تەڵەکەبازو هەڵخەڵەتێنەر ناساندو پاپا و کەشیشەکانی بە جادوگەری پیشەیی ناوبرد کە جێگایان لە ناو دونیایی ئەقڵدانیە تەنها بازرگانی بە نەزانیەوە دەکەن: "یەکەمین پیاوی ئاینی یەکەمین دەستبڕ بوو کە مامەڵەی لەگەڵ یەکەمینگەگەمژەدا کرد!".


بەڵام واڵتەری خودا باوەڕ لەهەمان کاتدا لەبەرامبەر ئەو خودایانەی کە خاوەنی وەحین لە دەوری ئاتەئیست وهەتا دەتوانیت بڵیی دژە خودادا دەرئەکەوت.خودای مەسیحیەکانی بەئاشکراییەکی بێ وێنە دەکاتە گاڵتەجاڕو شکۆو گەورەی ئەو خودایە بە زمانێکی بێ باکانە دێنیتە خوارەوە و خودا بە دروستکراوی کارخانەی خەیاڵیکلێسا و قەشەکان دەزانێت.ئەو قەشانەی بەوتەی واڵتەر"لە سەر جێگای زینا هاتونەتەدەرەوە،سەدان نوسخە لە خودا دروست دەکەن، دواتر خودا دەخۆنەوە و دەخۆن و میزی پیادەکەن دەکەن و پیسی پێدادەکەن!".


تەنانەت ئیسلامیش لە گاڵتەیبەهێزەکانی وڵتەر دەربازی نەبوە.ئەو کە هەموو خوداو ئاینەکان بەدروستکراوی مێشکی تەڵەکەبازەکان بۆ ترساندنی جەماوەری خەڵک دەزانی لە شانۆنامەی'محمەد'، دەست ئەبات بۆ پێغەمبەری ئیسلامدا ؛ وەک پیاوێکی بێ ئابڕو ساختەچی و فێڵباز ناودەبات؛گاڵتە بە ناوەرۆکی قورئان دەکات و لەو ڕێگەیەوە ئەچێتە جەنگی هەم ئاین وپیرۆزیە کانیەکانیشەوە.


ئەوەی کە ڕۆشنگەران تەنانەت لەکاتی خواداباوەڕیاندا لەو کاتەدا کە پێی لەشەڕی لەگەڵ کڵێسا و خورافاتەکانی لەمەیداندایە بەکردەوە لەدەوری ئاتەئیستدا لەدژی خودای مەسیحیەت دەردەکەون هەر بەوهۆیەوەیە کە لە مەسیحێتیشدا وەک هەردوو ئاینی یەهودی وئیسلام پیرۆزی خودای باڵادەست وبەتوانا وترسناک کۆڵەکەیەکە بەدەوری ئەو کتیبە ئاسمانیەو خورافاتەکانیدا هەڵچنراوە.ناوانیت بەشێوەیەکی کاریگەر بەسەر خورافاتی کڵیسادا سەرکەویت ئەگەر نەچیتە شەڕی سێ کوچکە پیرۆزەکەی خودای سێ لا-باوک-کوڕ-ڕۆحی پیرۆزەوە.


سیامەک بەهاری: دەوری کام هیزلەپاشەکشە پێکردنی بەمەسیحیەت وجێکەوتنی سیکۆلاریزمدا گرنگ بوو؟ خەباتی فکری لە دژی مەسیحیەت یان شۆڕشی فەرەنسی؟


موحسین ئیبراهیمی: ویڵ دورانت لە کتێبی مێژوی شارساتانیەدا ئاماژەی بەوە کردوە کە زۆر بەی شۆڕشکان لە دژی ڕویەکی ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان بوە:دەوڵەت یان کەنیسە شۆرشی فەنسا لەدژی هەردوکیان بوو.


هەر لێرەدا ئەوە بڵێم کەلە ڕوی پەیوەندکانی ئاین و دەسەڵاتەوە بەپێی ئەو لێکهەڵپێکرانەی خەباتی دژی ئاین لەگەڵ خەباتی دژی حکومەتداهەیەلێکچونێکی سەرسام هێنەر هەیە لەگەڵ بارودۆخی فەرەنسای سەدەی ١٨ وئێرانی سەدەی ٢١دا دەتوانین لە بەردەوامی ئەم باسەدا بەدرێژی لەبارەیەوە قسە بکەین.


لێرەدا بەکورتی بڵێم بەهۆی تێکەڵ بونی پاشایەتی و مەسیحیەت،کۆشکی پاشایەتی و کەنیسە، و پاشا وپاپا وستەمی هاوبەشیان لەدژی خەڵک وتاڵانکردنی جەماوەری دەستتەنگ بەیەکگرتنی هاوبەش لەلایەن ئەم دوو هێزەوە،نەفرەت لە دژی پاشایەتی لەگەڵ نەفرەت لەدژی کڵێسا تێکئاڵاو بوو وە مەودایەکی جەماوەری بەخۆیەوە گرت بوو.کێشەی ئاین لە ئەورپای پیش شۆڕشی فەرەنسادا کیشەی فەلسەفی بون یان نەبونی خودا نەبوو.مەسیحییەت بەشکی جیانەکراوەبوو لە دەزگاکانی دەسەڵات.پاشایەتی بەهرەی خودایی بوو وە پادشا سێبەری خودا بوو لەسەر زەوی.وەک والتەر دەڵێت پیاوانی ئاینی تاجیان دەنایەسەر پادشاکان وە تاجیشیان لەسەر دادەگرتن.لەفەرنسا، کەنیسەو دادگا لەسەدا ٩٥-ی کۆمەڵگەیەکی ٢٧ملیۆنی کەلەسەر دەمی شۆڕشیدا هەمویان کاسۆلیک بون یان بەکاسۆلیک هەژمار دەکران پیکەوەو بەهاوبەشی تاڵان دەکرد.کڵێسا لە دوای پاشا وسوپا گەورە ترین هێز بوو کە نزیکەی ١٩٤ هەزار قەشەی لە خزمەتدا بووبەو هۆیەوە کە شەڕ لە دژی ئاین و بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەم شەڕەش بەبێ ئامادەی جەماوەر و بەبێ تێکشکاندنی پایە سیاسیەکانی دەسەڵاتی ئاین لەتوانادا نەبوو.


فەیلەسوۆفە ڕۆشنگەرە دژی ئاینەکانی فەرەنساهەر بەوهۆیەوە بوو کە توانی بویان بیرکردنەوەکانیان کۆمەڵایەتی بکەنەوە کە ئەو بیرکردنەوانە لە دڵی جەماوەرێکدا کە گەندەڵی کڵیسا بە هاوڵی پاشایەتی لاشەو گیانیانی تێکشکاند بوو شوێنی دەگرت.توڕەی وبێزاری خەڵک لە کەنیسە هیچ سنورێکی نەبوو.ئاین بەشێوەیەک ناوی بەخراپ دەرکرد بوو کە دەڵێن تەنانەت "لویسی شانزە"ئامادە نەبوو کە قەشەیەک وانە وتنەوەی کوڕەکەی لە ئەستۆ بگرێت کە نەدەبوو ئەو کوڕە باوەڕە ئاینەکەی لەدەست بدات."ئەم نەفرەتە لە ئاین قەشەیەکی هەڵگەڕاوە بەناوی"ژان ملیە"لە نامەیەکدا کە لەگەڵ وەسیەتنامەکەیدا بوە بەباشی ڕەنگی داوەتەوە.ئەو داوای لێبوردن لە خەڵک دەکات کە هەموو تەمەنی خۆی بەدرۆو دەمارگیری تێپەڕاندوە.بەدەنگی بەرز هاوار دەکات"ئەی خوداناسان"بزانن کە خوداکەتان،بۆ"باوەڕەکەتان"بێ ئەندازە شەڕەنگێزترو خراپەکارترە لە خراپەکارترین خەڵکەکان."ئەبێت "بزانیت "کە خودای مەسیحیەکان بەرپرس وهۆکاری هەموو شەڕەنگێزیەکانە"؛بزانیت کە"...مرۆڤایەتی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە کە خۆی لە تەڵەکەبازی وشەڕەنگێزیەکانی خودا-کە دەڵێن لەبیری خۆشبەختی ئەودایە- بەدور ڕاگرێت."بزانیت کە"سیستەمی لەسەر بنەمای خاوەندارێتی تایبەت بنیات نراو سەرچاوەی هەموو پۆخڵەواتی ودزیەکانە وئاینیشیان بۆ پاریزگاری لەو دزیانە پیرۆزو ڕێکخستوە!".


بەپشت بەستن بەوەی،ئەگەر ٥ سەدەی ڕێنسانس وڕۆشنگەری،پایە فکریەکانی مەسیحیەت لەمەیدانی ماف وداد وهونەرو زانست وئەدەبیات وسیاسەتی خستبویە لەرزە.ئەگەر ڕۆشنگەری خورافەتەکانی کلێسای لە مێشک ودڵەکاندا بەسەر یەکدا شێواند بوو.شۆڕشی فەرەنسا ئەو دامەزراوانەی کەلەسەر بنەمای ئەو خورافەتە کۆمەڵگەیان زنجیر کردبوو لەکۆمەڵگەدا نەهێشت.ڕوشنگەری چوارچیەوە فکریەکانی شۆڕشی فەرەنایان ئامادەکرد،شۆڕشیش چوارچێوەی سیاسی مەسیحیەتی تێکشکاند.ڕۆشنگەری بنەما هزریەکانیئاینی هەژاند وشۆڕش خاڵی کۆتایی دانا بۆ پێگەی باڵادەستی ئاین.ڕۆشنگەری وەسیلەی ئاینی لەدەستی پاشایەتی سەند وشۆڕشیش پاشایەتی لە ژێر پێی ئایندا خستە لاوە.بەکورتی ئەوەی کە؛ڕۆشنگەری لەگەڵ تەواو بونی شۆڕشدا،پاشایەتی لە خزمەتکردنی مەسیحیەت بێبەشکرد ومەسیحیەتیشی لەخزمەتی پاشایەتی وخەڵکیش لە هەردوکیان.


واڵتەر، ئەم"نوێنەرەی شەیتان"هەرچەندە پێش شۆرش ئابوڕیەکی بۆ کڵێساو پیاوانی ئاینی نەهێشتبویەوە بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە شۆڕش بوو کە کۆڵەکەکانی کەنیسە و پشتیوانەکانی مەیحیەتی یەک بەیەک لە ژیر پێیاندا درەکێشا وە لەچێدادایاننا.ئەوە شۆڕش بوو کە موڵکەکانی کەنیسەی دەست بەسەرداگرت،سەرانەومالیەیەیان لە ژێردەسەڵاتی کڵێسادا دەرهێنا وە کۆڵەکەی ماڵییەی مەسیحیەتیان تێکشکاند.ئەوە سۆڕش بوو کۆتایی بە سەندنی باجی سیستماتیکی سەر مناڵ بون و زەواج و مردن هێنا کەلەلایەن کڵێساوەلەخەڵکیان وەردەگرت.ئەوە شۆڕش بوو کە دەست وقاچی کەنیسەی لە سیستەمی پەروەردەو خوێندندا بڕی وکۆتایی بە دەسەڵاتی بێ ڕکابەری کەنیشە هێنا لەهۆش وڕۆحی منداڵان ولاوان وجەماوەری فراوانی خەڵکدا.


بێگومان هەموو ئەم ڕوداوانە لە ناو ناکۆکیەکی بنەڕەتی لە پەیوەندیە ئابوری وکۆمەڵایەتیەکاندا،گەشەی چینێکی نوێی نوێ لەبەرامبەر دنیایی کۆندا پێهات کە شوێنی باسێکی جیاوازو درێژترە.


لە کۆتاییدا بڵێم کە جوڵانەوەیەکی ڕادیکاڵی تر کە دواتر و لەمەودا وشێوازی نوێدا ڕۆشتە نەبەردی کڵێساو مەسیحیەت،گەشەی کۆمۆنیزم لە ماوەی سەدەی نۆزدە،ڕەخنەی ڕادیکاڵی مارکس لە ئاین لە کۆتاییدا کاریگەری شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕوسیا لە گەشە سەندنی هزری ئاتەئیستیە لەجیهاندا کە دەتوانرێت بە جیاواز باسیان بکرێت.

_______________________________________________
تێبینیی: موحسین ئیبراهیمی، بەشێکی گرنگی ئەو زانیاریە مێژوییانەی کە لەم چاوپێکەوتنەدا سوودی لێوەرگرتوە لە کتێبی مێژوی شارستانیەتی ویڵ دورانت، ویکیپیدیا و ماڵپەڕە ئینتەرنێتیەکانی تر وەرگرتوە.

 

 

٥\٤\٢٠٢٠
kawa552000@yahoo.com


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک