٢٥\١\٢٠١٢
ئاوابوون.

ئه‌ڵماس مسته‌فا
زه‌مه‌ن پڕه له
خاڵیبوون
له رووتبوونه‌وه.. له هه‌ڵوه‌رین
گوڵێک نابینم بپشکوێ
چرایه‌ک نابینم داگیرسێ
عیشقێک نییه نه‌کولێته‌وه
ته‌مه‌نێک نییه نه‌سرێته‌وه
هیوایه‌ک نابینم
له گوڵه‌هه‌نارێک به‌ربێته‌وه
وشه‌یه‌ک نابینم
له رسته‌ی ماچێکدا نوێ بێته‌وه!
هه‌موو شته‌کان پڕن له خاڵیبوون
له رووتبوونه‌وه.. له هه‌ڵوه‌رین.
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا
|