١٧\٦\٢٠١١
''ئاوازی ون'' له
سه‌رده‌می ونبوونی ئاوازدا!
سه‌ریاس
هه‌ستێک
بۆ ئاواز، گه‌روویه‌ک بۆ چڕین، زمانێک بۆ ده‌ربڕین، په‌نجه‌یه‌ک بۆ ژه‌نین،
گوێیه‌ک بۆ بیستن و چێژ وه‌رگرتن له سروه‌ی سپێدان و ساته‌کانی
ماڵئاوایی ئێواران، ئاوازی ون زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌و چرکه‌ساتانه‌یه
که سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوونی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگ و
ئاوازانه‌یه که له‌بیره‌وه‌رییه‌کانماندا هه‌میشه زیندوون، گه‌یاندنی
رووناکییه به درزه تاریکه‌کانی رۆح و گه‌شبوونه‌وه‌ی خونچه‌کانی
میوسیکه.
گرووپی ئاوازی ون ژه‌نیار و ستران بێژه‌کانیان به به‌رده‌وامی له گه‌ڕاندان
به دوای نوێکردنه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تیدا، کۆمه‌ڵێک رۆحن و باڵنده ئاسا
له رێگه‌ی په‌نجه‌کانیانه‌وه ده‌نگی پاسارییه‌کانی سپێدان و نه‌وره‌سی
که‌نار ده‌ریاکان و گمه‌ی کۆتری دره‌خته‌کانی ئاسمان به گوێماندا ده‌ڕژێنن،
ئاوازی ون ئاشتکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یه به دڵشکاوترین ژه‌نیار و سترانبێژه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، ئه‌وانه‌ی که له سه‌رده‌می ونبوونی ئاواز و ده‌نگدا
په‌نجه‌کانیان تۆراندووه له ئامێره مۆسیکییه‌کان.
ئه‌وان هێنده ته‌لیسماوییانه ده‌ژه‌نن و هێنده سیحراویانه ده‌چڕن
ده‌مانبه‌نه‌وه بۆ ئه‌وێ، ده‌مانبه‌نه‌وه بۆ ئه‌و جێگه‌یه‌ی که له
سه‌ره‌تادا ئاوازی لێ دابه‌شکرا، ئه‌وان ئێواران مه‌ستمان ده‌که‌ن به
ئاوازێک، سپێدان جه‌سته‌مان ته‌ڕ ده‌که‌ن به چه‌هچه‌ی ده‌نگێک.
گرووپی ئاوازی ون ماندوونه‌ناسانه و خۆبه‌خشانه له تاراوگه‌دا هه‌ڵگری
په‌یامێکی هونه‌ریین و له سه‌رجه‌م شاره‌کانی به‌ریتانیادا به‌شداریی
چه‌ندین کۆنسێرت و فیستیڤاڵ و کاری هونه‌رییان کردوه.
له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می نوێی هونه‌رییه‌وه
بانگهێشتی سه‌رجه‌م دۆستانی ئاواز و مۆسیکی ره‌سه‌نی کوردی ده‌که‌نه‌وه.
کات: یه‌کشه‌م، 25\6\2011
- کاتژمێڕ 3:30ی پاشنیوه‌ڕۆ
شوێن: مانچسته‌ر:
Zion Arts Centre
335 Stretford Road
Manchester
M15 5ZA
saryasy@hotmail.co.uk
|