١٨\٧\٢٠١١
ئاوازی ون ناسنامه‌ی
ره‌سه‌نایه‌تییه له تاراوگه.

هه‌ردی شه‌یدا
گرووپی
میوزیکی ئاوازی ون ساڵانێکی زۆره خزمه‌ت به هونه‌ری کوردی ده‌کا و ئه‌مساڵیش
وه‌ک ساڵه‌کانی تر به‌شداریان کرد له فیستیڤالی مانچیسته‌ر لە وڵاتی
بەریتانیا لە بەرواری 25/06/2011. ئه‌ندامانی ئەم گرووپە پێکهاته‌ی هه‌ر
چوار پارچه‌ی کوردستانن. به ئاواز و ده‌نگی رەسەن و سۆزی ژەنینی
ئامێرەکان بە ڕێچکەیەکی کوردی سه‌لماندویانه که هه‌رگیز
ئاوازه‌کانمان ون نابن ...
جێی ئاماژه پێ کردنه که گرووپی ئاوازی ون ئه‌م جاره‌یان به جۆرێکی
جیاواز له نمایشه‌کانی تر بەرهەمەکانیان پێشکه‌ش کرد و بووە سەرسام
کردنی بینه‌رێکی زۆر له کورد و بیانی، شایه‌نی باسه که ئه‌م گرووپه
ساڵانێکی دوور و درێژه له غوربه‌ت خزمه‌ت به که‌لتور و هونه‌ری
کوردی ده‌کا ... کارێکی زۆر ئاسته‌مه که‌سانێک بتوانن به‌م جۆره و به‌م
شێوه‌یه خزمه‌تێکی جوان بکه‌ن له تاراوگه. ئه‌م کاره‌ش به هاوکاریی
کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی موزیک ژه‌ن که دانیشتویی ووڵاتی به‌ریتانیان هه‌ر
یه‌که و له ناوچه‌یه‌کی جیاواز له سه‌ر ئه‌رک و ماندو بونی خۆیان ئه‌م
کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن که پێک هاتون له کۆمه‌ڵێک گه‌نج (سه‌روه‌ت
کۆیی به ئامێری که‌مان و به‌ڕێوەبه‌ری گرووپ) (شا‌یوان به زه‌ڕب و ده‌نگ)
(داریان به ده‌ف و ده‌نگ) (ژیان به ده‌نگ) (دیلان به عود) (کۆره‌ش
به سه‌نتور و ده‌نگ) (سونه به ده‌نگ) (زانا به تار و سه‌تار و ده‌نگ)
. ئه‌و ده‌نگ خۆش و په‌نجه ڕه‌نگینانه به ناخێکی کورد په‌روه‌رانه‌وه
به په‌نجه‌یه‌کی ره‌سه‌نیانه خزمه‌ت به میله‌ت و هونه‌ر و که‌لتووری
کوردی ده‌که‌ن. له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ئه‌وانه‌ی به دڵ‌و به گیان کار
ده‌که‌ن بۆ پاراستنی هونه‌ری کوردی بی گومان زۆر به که‌می هاو کاری و
خزمه‌ت ده‌کرێن، بۆیه ئه‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ به‌ڕوحێکی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی
کوردی ده‌یانه‌ویت خزمه‌ت بکه‌ن بۆ ساتیک له هیچ میدیا و دام و ده‌زگایه‌کی
هونەری وحکومی بایه‌خیان پێ نادرێت ،کە چی بە پێچەوانەوە ئه‌وانەی کە
بە ڕۆحیەتێکی تورکی و عەرەبیەوەکاردەکەن بایەخیان پێدراوە و خزمه‌ت ده‌کرێن
و بانگێژ دەکرێن بۆ کۆنسێرت و سیدی و ئاسان کاریان بۆ دەکرێت و بگرە
هاوکاری ماددی و... هتد. که چی گرووپێکیوەک ئاوازی ون له تاراوگه
خزمه‌ت ده‌کا و میله‌ت ده‌ناسێنی به جیهان هه‌ر گیز هاوکاری ناکرێت
!!!!
خۆمان ده‌ی بینین و دەیبیستین که ئاوازی ون له تاراوگە چۆن له بۆنه
کوردیه‌کان و ڤیستیڤاڵه نێو نەتەوەیەکان به‌شداریەکی بەرچاو ده‌که‌ن و
گوڵباران دەکرێن و ڕێزیان لێ ده‌گیرێت چونکه هه‌ستێکی جوان و ئاواز‌و
میلۆدی کوردانه پێشکه‌ش ده‌که‌ن و جێگای داخه که هه‌تا ئیستا هیچ
کام له لایان په‌یوه‌ندیداره‌کان و حوکومه‌ت هیچ ده‌ستی هاوکاری بۆ
درێژ نه‌کردون بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچوونیان و په‌ره‌دان به کاره‌کانی
خۆیان، بۆیه لێره‌دا داواکارین له هه‌موو لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌کان که راشکاوانه ئاوڕێک له‌م گرووپه بده‌نه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی دانه‌بڕێن له خزمه‌ت هونه‌ر و که‌لتووری کوردی.
ئه‌وه‌ش بچووکرین نموونه‌ی کاره‌کان له‌م فیستیڤاله:
http://www.youtube.com/watch?v=If818ofkyYw
http://www.youtube.com/watch?v=RDFR4MNLoSg
دووباره ده‌ستخۆشیی له‌م گه‌نجه به توانایانه ده‌که‌م و هیوادارم
هه‌میشه له کاره جوانه‌کانیان به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تکردنی هونه‌ر
و که‌لتووری کوردی. بۆ پەیوەندیکردن بەم گرووپە رەسەنە ده‌توانن لە
رێگه‌ی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەنددار بن .
awaziwin@yahoo.com
http://www.facebook.com/awaziwin.lostmelody
shaeda@live.co.uk
|