هه‌رچی ره‌نگه له ناومدا كاڵ بۆته‌وه وه‌ك ره‌نگی ئاو له‌ناو شوشه هه‌ر شه‌وه و ره‌نگه‌خه‌وێك ئه‌كه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی ره‌نگی خه‌ونه‌كانم كه هه‌ڵئه‌ستم نه ره‌نگ هه‌یه و نه خه‌ون
هه‌رچی تامه له ناومدا رۆیشتووه وه‌ك تامی ئاوی به‌ستوو هه‌ر شه‌وه و تامه‌خه‌وێك ئه‌كه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی تامی خه‌ونه‌كانم كه هه‌ڵئه‌ستم نه تام هه‌یه و نه خه‌ون
هه‌رچی ده‌نگه له ناومدا كپ كپ بووه وه‌ك ده‌نگی ئاوی مه‌نگ هه‌ر شه‌وه و ده‌نگه‌خه‌وێك ئه‌كه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ونه‌كانم كه هه‌ڵئه‌ستم نه ده‌نگ هه‌یه و نه خه‌ون
هه‌رچی بۆنه له ناومدا بوونی نیه وه‌ك بۆنی ئاوی ئازاد هه‌ر شه‌وه و بۆنه‌خه‌وێك ئه‌كه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆنی خه‌ونه‌كانم كه هه‌ڵئه‌ستم نه بۆن هه‌یه و نه خه‌ون
باوڕ به ده‌ریا و رووبار و كانی مه‌كه‌ن
من ئاوێكم خاكێك نیه ره‌نگم داتێ بۆن و تام و ده‌نگم داتێ
به‌دوای تۆدا ئه‌گه‌ڕێم و ناتناسم
نامناسیت و هه‌موو شه‌وێك له‌گه‌ڵ خۆتدا ئه‌مخه‌وێنی
زۆر حه‌زده‌كه‌ی له خه‌و هه‌ڵسی و جێی په‌نجه‌كانم ماچه‌كانم له‌سه‌ر لێوه‌كانت دیار بن له‌ناو قژت به‌جێ مابن مووه‌كانم له نێو مه‌مكه‌كانت حه‌شار ئه‌ده‌یت ته‌ڕ ته‌ڕ له‌ناو جێگا دێیته ده‌رێ.
٢٢ی ٣ی ٢٠٠٨
|